٢٣. ڕەشـەبـاکە

4.2K 562 466
                                    

25:1:21 8:08am Monday

"خۆشمەوێیت ....
وەک کەسێک بەهەشتی دۆزیبێتەوە و
نەزانێت وەسفی نیعمەتەکەی بکات" ❥
.............

Taehyung's POV:

ئەو جوان و بێتاوان دەردەکەوێت. ناتوانم چاوەکانم دووربخەمەوە لەسەری هەر کە لەنێو عەزیە مۆرەکەیا بەو ناوەیا هاتووچۆ دەکات. زیاتر وەکو گەنجێک دەردەکەوێت، گەنجێکی جوان. لەتەنیشتم بەڕێز چۆی قسەی دەکرد لەگەڵ یەکێک لەهاوبەشەکانمان و منیش سەرقاڵ بووم بەسەیرکردنی ئەو لەسەرووی شانەمەوە. ددانەکانم توند بەیەکەوە نا هەر کەچاوەکانم کەوتنە سەر ئەو دەستەی کەلەدەوری کەمەریا ئاڵێندرا. دەستە بەتاڵەکەم توند بەیەکەوە داخست و کردم بەمستەکۆڵە و ڕێگریم لەخۆم کرد لەوەی کەبڕۆم و ئەو دەستە دووربخەمەوە لەکەمەری بەڵام کاتێک ئەو خۆی دوورخستەوە لەگرتنەکەی ئەو مستۆکۆڵەکەم شل بوویەوە و زەردەخنە گەڕایەوە بۆ سەر ڕووخسارم.

؛ ئایە ئەوە باشە؟

بەڕێز چۆی پرسی لێم، وایلێکردم سەیرکردنم لەسەر لێلا دووربخەمەوە و سەیری ئەو بکەم.

- بەڵێ!

وەڵامیم دایەوە تەنانەت بەبێ ئەوەی بزانم پرسیارەکە دەربارەی چی بوو.

- بەیارمەتیتان

گوتم و دوورکەوتمەوە بەرەو شوێنی خواردنەوەکان، دوورکەوتمەوە لەهەمووان بەڵام دەتوانم هێشتا ئەو ببینم لەو شوێنەوە.

دانیشتم لەسەر کورسیەکەیا و بەرداغێکم پڕ کرد لەخواردنەوە و دەستم کرد بەخواردنەوەی لەکاتێکا لەئەوم دەڕوانی، لێلاکەم. تەنانەت ئەگەر ناوێکی جیاوازیشی هەبێت ئێستا ئەو هەر لێلایە، وە هەمیشە لێلاکەی من دەبێت.

نزیکەی پێنج ساڵ زیاترە کەئەوم نەدیووە. لەڕاستیا بەڵێ، ڕاستە کەوێنەیەکی ئەوم هەبوو لەسەر مێزەکەم بەڵام نەمتوانیووە ڕووبەڕوو ئەو ببینم.

لەبیرمە کاتێک منداڵ بووم، ئەو وورچە قاوەییەم وونم کرد کەزۆرم خۆشدەویست بەڵام لەو منداڵانە نەبووم کەبۆ وون کردنی یاریەکانیان بگرین. دەمزانی ئەگەر بمرم دایکم خەمبار دەبێت و وە منیش ئەوم زۆر خۆشدەوێت تا خەمباری بکەم. لەشەوەکەیا، هات بۆ لام تا بزانێ کەچۆنم و منیش وەکو کوڕێکی ئازا پێی گوتم "ئاساییە من یاری بەیاریەکانی ترم دەکەم" وە ئەو شتەی کەئەو دواتر گوتی هێشتا لەدڵمایە "ئێمە تەنها ئەو شتانە لەدەست دەدەین کەبەڕاستی خۆشمان دەوێت"، لەو ساتەیا تێنەدەگەیشتم کەمەبەستی چییە بۆیە پرسیارم لێیکرد.

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now