٣٣. چیڕۆکی کیم لێلا

2.2K 545 330
                                    

12:4:21 3:09pm Monday

"هەموو ئەو خۆشەویستیەی لەژیان چاوەڕێم دەکرد لەتۆیا دۆزیمەوە، لێلاکەم "
.............

Lella's POV:

دڵم زۆر بەخێراییەوە لێدەدات لەسینگما، گومانم هەیە کەلەوانەیە توشی لەکارکەوتنی دڵ ببم.
لەکۆتاییدا! دەربارەی ڕاستیەکانەوە دەزانم. لەسەر قەنەفەکە دانیشتم لەگۆشەیەکی دووری ژوورەکەیا و سەیری تێهیۆنگم دەکرد کەدێت و دەچێت لەبەردەما. چاوەکانم داخست کاتێک ئازارەکە دەستیکرد بەئامادەبوون لەنێو سەرمدا.

- تێهیۆنگ! دەوەستیت لەچوون و هاتن؟؟ ئەمە سەر ئێشەم پێدەدات.

گوتم و دەستمکرد بەمەساج کردنی نێوچەوانم.

تای: تۆ باشیت؟ دەتەوێت بحەسێیتەوە؟

بەپەرۆشییەوە گوتی. دەزانم ئەو هەوڵ دەدات قسەکردنەکە دوابخات.

- نەخێر! دەمەوێت گوێم لەڕاستیەکان بێت. بۆیە دەست بکە بەقسەکردن، بەنزیکەیی کاتژمێر 2ە!

گوتم و سەرنجی کاتژمێرەکەی دەستیم دا. ئێستا کەبۆم دەرکەوت، بۆ کەسێکی دەوڵمەند، ئەو تەنها یەک کاتژمێر لەدەست دەکات. لەیادمە چەند دەستەیەک لەکاتژمێری جیاواز و گرانبەهام بینی لەدۆڵابەکەیدا لەڕێگەی دەرگا کراوەکەوە، بەڵام هەموویان بەبێ دەستکاری کردن لەوێیا بەجێهشترابوون. سەرم بەنەرێنیەوە جوڵاند و بیرکردنەوەم گەڕاندەوە بۆ ئەم ساتەی ئێستا.

لەگەڵ ئاهێکی درێژەوە، تێهیۆنگ دەستیکرد بەقسەکردن.

تای: دەزانی دەتوانم درۆت لەگەڵ بکەم و ڕەنگە پێویست بێت وابکەم، بەڵام تۆ بەزۆر شتدا تێپەڕیوویت و پێموایە کەشایەنی زانینی ڕاستیەکانیت. ئەگەرچی دوای ئەنجامدانی ئەوە، لەدەستت دەدەم.

دووبارە ئاهێکی هەڵکێشایەوە. تێهیۆنگ سەیری کردم و دەستیکرد بەهاتن بەرەو لام، هەوڵمدا جڵەوی هەموو هەستەکانم بگرم لەناخمدا، بەلایەنی کەمەوە تاوەکو تەواو دەبێت.

تای: گرینگ نیە هەرچیەک بێت، لەیادت بێت کە من ~

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now