Part 20

648 92 252
                                    



سڵاووو
هاتمەوە بە نوقڵ و نەباتەوە😂💜
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

تایهیۆنگ: هەستەوە دەی «دەستی کوکی ڕاکێشاو هەڵی ساند بەڵام پێیان لەیەک ئاڵاو کەوتن  جۆنگکوک کەوت  بەسەر تایهیۆنگدا تایهیۆنگ سەری بەرزکردوە سەیری نێو چاوەکانی کرد دڵیان ئەوەندە خێرابوو هەستیان بە لێدانەکانی یەکتر دەکرد تایهیۆنگ سەیری لێویکرد سەرنجەکانی بەتەواوەتی لەسەری بوو لێوی نا بە لێویەوە بە هێمنی دەیجوڵاند دەستی لەسەر ڕوومەتی کوک دانا پاشان جێگەکەیانی گۆڕیەوە خۆی هاتە سەری و بەردەوامبوو ئەوەندە بە هێمنی و نەرمی لێوەکانی لە هی جونگکوک دەخشاند کە وایکرد جونگکوک سەرسامبێت چاوەکانیان داخست ماوەیەکی زۆر ماچی یەکیان دەکرد .. تای کۆتای بە ماچەکە هێنا چەند ماچێکی ملی کرد و بۆنی کرد پاشان سەیری کوکی کرد ..»

تایهیۆنگ: نیگاکانت زۆر جادوییە بەیبی هههه «پێکەنینی لاری کرد بەهۆی سەرسامبونەوە سەیری چاوە ڕەشەکانی کوکی دەکرد»

جونگکوک: لە نیگاکان تێناگەیت تاوەکو نەبیت بە ئیشقەکەی خۆت باش دەزانیت ئێمە هچی یەک نین «چاوئکانی پڕ فرمێسکبوون دوای ئەو قسەیەی هێشتا تای لەسەر جۆنگکوکە»

تایهیۆنگ: ❝زۆر توڕەبوو بە ڕستەکەی کۆتای هەستا لەسەری و ئەویشی لەگەڵ خۆی ڕاکێشاو لەسەر جێگاکە دانیشتن »

تایهیۆنگ: من تەنها دەترسم لە وشەی خۆشمدەوێی نامەوێت بیڵێم ڕقم لێدەبێتەوە بۆچی تێناگەی من وا بە کردار پێتی پیشان دەکەم "بەتوڕەی"

جۆنگکوک: من پێویستمە .. پێویستم بەو وشەیە تاوەکو کە بیستم هەستبکەم کەسێک منی خۆشەوێت کەسێک ئاشقم بووە بەتەواوی هۆکرمە و ناتوانێت بەبێ من بژی "کەمێک هاواریکرد بەسەر تایدا و دڵی پڕبوو تای  شۆکبوو لەو هەڵوێستەی جونگکوک"

تایهیۆنگ: من هۆگری تۆم ئاشقی تۆم دڵم هی تۆیە سیەکانم بۆ بۆنکردنی تۆیە دەستەکانم بۆ لەئامێزکردنی تۆیە بەڵام چاوەڕوانی ئەو وشەیە مەبە لە من هەرگیز   وە هۆکارەکەشی مەپرسە "هێمنی خۆی پیشاندا بەجدیەوە قسەی دەکرد دەستی کوکی گرت زەردەخەنەیکرد بەو هیوایەی لێی تێبگات کە ناتوانێت ئەوە بکات جۆنگکوک ڕووی لە لایەکیتربوو تای دەستی لە سەر ڕوومەتی کوک دانا ویستی ڕووی بکاتە بەلای خۆیا تاوەکو ڕووخسارە بێوێنەکەی ببینێت بەڵام .."

جۆنگکوک: چیدەبێت بۆ یەکجار بیڵێی من حەزم پێیەتی دەمەوێت لێتەوە گوێبیستیبم بۆچی تێناگەی
«هەستایەوە بەرامبەر تای وەستاو ئەو قسانەی بەهاوارەوە وت تای چاوەکانی تا دوائاست کرانەوە شۆکبوو لەو توڕەبوونە لەناکاوەی کوک»

Tα℮K⧬⧭κ ↑Ęν℮rγτhιηg ωill β℮ ϝιη℮↑ Where stories live. Discover now