Part 25

657 92 304
                                    




سڵاو🖤
بەهیوای چێژبینین

₊★>jimin<.⁺°₊☆°>🐥<°☆₊°⁺.>jimin<★₊







لەنێو دارستانەکە"....

نامجون: کەمێکیتر کۆبکەوە پێویستمان دەبێت

جین: بەڵام ئەوەندە دارە زۆرە پێم هەڵناگیرێت
"بە بۆڵەوە گوتی دەستەکانی پڕن لەدار"

نامجون: پێویستمان دەبێت نابێت هەموو ڕۆژێک بێین دار کۆبکەینەوە هیچ نەبێت با بەشی دوو ڕۆژمان بکات..

جین: هەهــ  ئێ کەسێکی ترت هێنابا بۆچی من!

نامجون: یــااا جین بیر لەوە بکەوە کە بەم بەیانیە کاتژمێر 8ــە هاتووین بۆ پیاسەکردنێکـ پێکەوە بەتەنها دوور لەهەمووان بە ئاسودەی..!
"بەردەوامبوو لە دار خستنە باوەشی جینەوە ئەویش بە بێزاری لێی دەڕوانی 9 جار داری بە جین هەڵگردووە زمانیش درێژەکات "

جین: دەباشە ناوێرم دەمکەمەوە یەکسەر قسەی خۆت دەکەیت!😑

"بەردەوام بوون لە ڕێکردن بەنێو دارستانەکەدا هەستیان بە شتێکی ڕەشکرد لەپێشیان چاوەکانیان ئاڕاستەیکرد، مرڤێکی زەمینی لەپێشیان وەستاوە بەبێ هیچ جوڵەیەک جلەکانی بەتەواوی ڕەشە نامجون هەستیکرد کۆتاییان هات،بەڵام ڕەفتارەکانی وایکرد سەرسامبێت کاتێک سەیری ئەو پەڕەیەی دەستیکرد کە وێنەی کەسێکی لەسەربوو دووبارە سەیری ئەوانیکردەوە لە ماوەی چەند چرکەیەکدا ڕایکرد و ونبوو،.."

جین: هـــــــ ئەوە چیبوو دڵم وەستا!..."بە ترسەوە"

نامجون: مەترسە ئەو ڕۆشت دڵنیام بۆ شتێکی تایبەت هاتبوو گەرنا ئێستا مردبووین چەکیشم لانەبوو بەرگری لەخۆمان بکەم باشبوو ڕۆشتـ... بەڵام دڵنیام بەنیازی شتێکن چونکە بەتایبەت بۆ ئەو شتە هاتبوو...
"بە قوڵی بیری ‌دەکردەوە هەرچەندە هێشتا دڵی خێرا لێدەدات"

جین: بابگەڕێینەوە!.....

نامجون: باشە پەلە بکە......

"بەخێرای گەڕانەوە "


ـ
ـ


"لە نێو کەشتیەکە"

نامجون: بەڵێ بەو شێوەیە بوو....

تایهیۆنگ: تو ڕاست دەکەیت ئەوان پلانێکیان هەیە بۆیە ئازاری ئێوەیان نەداوە.. "وای گوت لەکاتێدا پشتی بە دیوارە ئاسنینەکە ناوەو دەستەکانی لەیەک ئاڵاندوە سەرەنجی جیندەدات کە هێشتا دەترسێت"

Tα℮K⧬⧭κ ↑Ęν℮rγτhιηg ωill β℮ ϝιη℮↑ Where stories live. Discover now