جیابوونەوەی دایک و باوکم لەسەر ئێمە

628 111 315
                                    


50vot + 90comment = part3

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

دوای نان خواردن لەگەڵ ئای یو و جیمین ڕۆشتینە ژوورەکەی من

کاتێک دەرگای ژوورەکەم داخست

جیمین خێرا دەستی کرد بەقسەکردن

" ڕاتان چییە سەبارەت بەم قسانەی باوکم کردی ئایا پێتان وایە ڕاست بێت یان تەنها مەبەستی ترساندنی ئێمە بێت "
جیمین وتی بەڵام لەدەنگی دیار بوو ترسا بوو

" نازانم "
من وتم

کەمێک بەبێدەنگی ماینەوە دواتر من و جیمین سەیری ئای یومان کرد کە هیچ قسەیەکی نەدەکرد

" نونا شتێک ناڵێیت ؟"
وتم

" ئێمە لە کێشەین "
وتی و سەیری کردین

من و جیمین چاوەکانمان تا دوا ئاست کرایەوە

" مەبەستت چییە کێشەی چی ؟"
جیمین وتی

" بیرتانە لەم دوایانە ئەکاونتێکمان هاک کرد یەکەم ئەکاونت بوو بەم شێوە قوڕسە هاک کرێت کە هەرسێکمان بەیەکەوە خەریکی بووین وە بۆ هاک کردنی چەند پرسیارێکی تایبەتیمان جواب دایەوە سەرەتا کە ویستمان بەهەڵە جوابی پرسیارەکان بدەینەوە قبوڵی نەدەکرد دەیوت هەڵەیە کە وەڵامی ڕاستمان نوسی بۆ پرسیارەکان ئینجا هاک کرا دڵنیام ئەم کارەی ئێمە کردوومانە ئاسایی نەبووە و شتێکی هەڵەمان کردووە "
ئای یو وتی

من و جیمین کە بەجوانی بیرمان لە ڕووداوی هاک کردنەکە کردەوە تێگەیشتن بەڕاستی شتێکی هەڵەمان کردووە

تەواوی ڕۆژەکە نەڕۆشتینە سەر ئەنتەرنێت گەر خەریکی مۆبیش بووباین ئەنتەرنێتمان دەکوژاندەوە بەڕاستی لەڕووداوەکە ترسا بووین لەیەکیش دوورنەدەکەوتینەوە

حەفتەیەک بەم جۆرە تێپەڕی ئێمەش ڕوداوەکەمان لەبیر کردبوو و دەستمان کردبووەوە بەکاری ڕۆژانەی خۆمان باوەڕ مان بەوە هێنابوو کە بیرکردنەوەکەمان هەڵە بووە

" ئۆپا "
ئای یو بانگی کردم

" بەڵێ "
وەڵامیم دایەوە

" وەرە نان بخۆ "
وتی

" ئۆکەی تۆ بڕۆ منیش دێم "
وتم و ئەو ڕۆشت دوای کەمێک منیش ڕۆشتم

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jan 07, 2021 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

WIFIWhere stories live. Discover now