☻︎29☻︎

4.1K 606 408
                                    

١٥٠ ڤۆتم ئەوێ
ئینجا ئەمجارە تا نەبێتە ١٥٠ پارت پۆست ناکەم ببورن

"لەگەڵ ئەوەی کە لێی توڕەم بەڵام باوەشی پیا ئەکەم.دوای پێی ئەڵێم کە بەھەڵە باوەشم پیاکردوە و ڕقم لێیەتی"
تۆ بە بێتاوانیەوە وتت

"تش تۆ شێتی"
نینا وتی و پێکەنی

"ئیتر ھاوڕێکەت شێتە قبوڵی کەی یان نا"
تۆ وتت

"کچێ ھاوڕێکەت قوربانت بێ تاقانەکەم"
نینا بە کیوتی وتی و ماچێکی ڕومەتتی کرد

دەنگی دەرگا ھات و قسەکانی ئێوەی بڕی

نینا چوە لای دەرگاکە بۆی بیکاتەوە

"ئۆۆو نینا زۆر جوان بووی"
لوکاس وتی و نینای بە دەوری خۆیا خولانەوە بەڵام چاوەکانی تا دوائاست کرایەوە و بەرەو ڕووت ھات
دەستەەکانتی گرت و ماچی سەر دەستتی کرد

"خوشکە جوانەکەی خۆم ئەڵێی پەریە..بەڵام جلەکانت زۆر کراوەن"
لوکاس وتی و لە سەرەوە تا خوارەوە سەیرتی ئەکرد

"یاا لوکاس دوبارە دەست پێمەەکوە ئەوە ئاھەنگە خۆ ناتەوێ بە پیجامەوە و تیشێرتەوە بێم"
بە بۆڵەوە وتت

"باشە گیانەکەم گاڵتەم کرد..بەڵام زۆر جوان بووی."

"تۆش زۆر قۆیت برا شێرەکەی خۆم"

"سەعات حەوت وەرنە سەرەوە خۆ ئەزانن ئاھەنگەکە لە کوێیە یان بێمە دواتان؟"
لوکاس وتی

"شوێنەکە پێئەزانم بەڵام بێیت باشترە نامەوێ بەتەنھا بڕۆم.نینا لەوانەیە کەمێ دواکەوێ"
تۆ وتت چونکە نینا بەر لەوەی بچێتە ئاھەنگەکە لەگەڵ ھۆسۆکا ژوانی ھەیە😏

"باشە من یەم بەدواتا.دەی بای"
لوکاس وتی و چوە دەرێ

دوای کەمێ نیناش تۆی تەنھا جێھێشت تۆ چویتە لای پەنجەرەکەو سەیری دەرەوەت ئەکرد کە دیقەتت دا بەفرە بارێ دەرگای بەلەکۆنەکەت کردەوە و بە جلە کراوەکانتەوە چویتە بەردەم بەفرەکە

"جیمین-بەقەت ژمارەی ئەو دەنکۆڵە بەفرە نەژمێردراوانە خۆشمەوێیت"
وتت و سەیری دیمەنی بەفر بارینەکەت ئەکرد

"زۆرت بیرەکەم خۆزگە ئەمشەو بەو جلانەوە ئەتدیم"
بە خەمباریەوە وتت و چویتە ژورەوە

---

"تۆ بڵێی گەر ھانیا بمبینێ لەباوەشم کا؟"
جیمین بە دودڵەوە وتی وھەموو کات نینۆکەکانی ئەخوارد

"نازانم لەوانەیە باوەشت پیا بکا.باشە گەر ئەو ببینی کاردانەوەت چیەبێ؟"
کوک پرسی لەکاتی شۆفێری کردنا

"نازانم_باوەشی پیائەکەم بۆنی ئەکەم چونکە زۆرم بیرکردووە.تەواوی ئەم شەش ڕۆژە نە گوێم لە دەنگی بوە نە ئەوم بینیوە.تەنانەت ئێستا کە بەرەو لای ئەو ئەڕۆم دڵم وەک شێت لێئەدات"
جیمین وتی

نـاشـریـن♓︎𝑝𝑎𝑟𝑘 𝑗𝑖𝑚𝑖𝑛♓︎Where stories live. Discover now