"باوکت سڵاوی ھەبوو"
پاسەوانەکەی باوکی جیمین وتی و بۆکسێکی لە سکی دا"خێرا بیبەن"
بە پاسەوانەکانی تری وت ئەوانیش ھەریەکەو قۆڵێکی جیمین گرت و بردیانە دەرێ"ئەبێ تەلەفونێ بکەم"
جیمین بە ئازارەوە وتی کاتێ ئەویان ھەڵدایە ناو ئۆتۆمبێلەکە"بیگرە بەڵام زۆر نەخایەنێ"
پاسەوانەکە مۆبەکەی خۆی دایە دەست جیمین"ئەو تەلەفونە ھەڵگرە نەفرەتی"
جیمین لە ژێر زمانەوە وتی و چەن جارێک تێڵی بۆ چۆنگکووک کرد بەڵام ئەو وەڵامی نەبوو----
Jungkook pov
ئاھ سەرم ئازارێکی زۆری ھەیە دەنگی مۆبەکەشم زۆر لەوە بێزارکەرترە
کەمێ خۆم ڕێککردەوە ھەموو گیانم ئازاری ھەیە چونکە تەواوی دوێنێشەو سەمام کردووە
"لوکاس قاچت"
بە خەواڵووی وتم و بە لەقە قاچیم لەسەر مۆبەکەم لابرد"ئەوە چی بوە"
ئەو بە خەواڵووی وتی و بە کزی چاوی کردەوە"دوێنێشەو لێرە ماوینەتەوە چونکە ھەموومان زۆر سەرخۆش بووین"
وتم و بە بەردەوامی دەستم بە سەرمەوە بوو چونکە زۆر ئازاری ھەیە وە تەواوی دوێنێشەومان لە یانە بەڕێکرد بۆی جیمین و براژن بێکەوە بن ھەموو ئێرەم بە کرێ گرتوەلە کۆتاییا گەشتمە مۆبەکەم بەڵام ژمارەکە نەناسراو بوو دامخستەوە بە سەریا تاقەتی قسەکردنم نیە لەگەڵ کەس بۆیە مۆبەکەم قوفڵ کرد و چومەوە تەنیشت لوکاس لەسەر قەنەفەکە دانیشتم و سەرم بە پشتی قەنەفەکە حەساندەوە بۆی سەرئێشەکەم باش ببێت
لوسی لە باوەشی براکەی خەوی لێکەوتووە و نیوەی قاچی لەسەر جەستەیەتی ئایش بۆ یەکەم جارە خۆزگە بە شوێنی لوکاس ئەخوازم
"کاکە..سەرم ئازاری ھەیە"
لوسی برۆکانی گرژکرد و سەری لە سنگی براکەی نوقوم کرد ئایش کە بەوجۆرە زیاتر لە براکەی نزیک ئەبێتەوە و پێی ئەڵێ کاکە زیاتر حەزم لێیە لەگەڵی بملوکاس ھیچیجواب نەدایەوە تەنھا ماچێکی سەری کرد
مۆبەکەم لە گیرفانما لەرزیەوە ئایش تۆ بڵێی کێ بێت
ئەم جارە ھانیایە
"ئەلو"
-جۆنگکووک*ھەنسک*
ئەو دەنگی ھیچ باش نەبوو دڵنیام باوکی جیمین شتێکی کردووە خێرا ھەستامەوە بۆی لای لوکاس و ئەوان قسە نەکەم
"براژن چی بووە باشیت؟"
بە نیگەرانیەوە پرسیم ئەویش خولەکێ گریانی نەئەوەستا لەوبەر مۆبەکەوە-جیمینیان برد*ھەنسک*بە چاوی خۆمبینیم ئەویان بەزۆر خستە نێو ئۆیۆمبێلێک*ھەنسک*تکایە شتێ بکە
YOU ARE READING
نـاشـریـن♓︎𝑝𝑎𝑟𝑘 𝑗𝑖𝑚𝑖𝑛♓︎
Actionزیاتر ئازارم بدە با ڕقم لێت بێتەوە ببە دوژمنی من ببە خەوە ناخۆشەکانم بەڵکو ئەو دڵە گەمژەیەم تێبگات کە تۆ و من ئەستەمە بەیەکەوە بونمان