^نــــــۆزدەیەم^

2.4K 375 70
                                    












"تای بۆ خاتری خوا لێم گەڕێ"
وتم کاتێک ھەوڵم ئەیا خۆمی لێ ڕزگار بکەم لە کاتێکا ئەمزانی کە بێسوودە

"ئامێ وامەکە دڵم ئازار ئەدەیت"
تایھیۆنگ وتی بەتۆنە شکاوەکەی بەتووندی باوەشی کردم بە ھەموو ھێزی ھاواری بەسەرا کردم وەک بڵەیت منداڵێک لە پێشیەتی

"سەیرکە من بیری تۆ ئەکەم"
تایھیۆنگ وتی و باوەشەکەی بە نەرمی شکاند و چەناگەی گرتم تاکوو چاوەکانمان پەیوەندیان پێکەوە بەست

"ئەزانی بیری ئەم سەیرکردنانە ئەکەم؟"
وتی کاتێ دەستی لەسەر شانەکانم تووند کرد و ڕووخساری زۆر تر ھێنایە پێشەوە بەڕادەیەک نزیک بوو کە ھەستم بە دەنگەکانی دڵی و ھەناسە قورسەکانی ئەکرد
کاتێک گوێم لە دەنگی ئەبێت زیاتر و زیاتر ئەشکێم و ناتوانم بەسەر ھەستەکانما زاڵ ببم ئەوەی لە قوڕگما بو بوبە بەر بەستێک بۆ ئەوەی قسە بکەم نەم ھێشت ڕێگەم لێ بگیرێت بۆ وتنی وشە ناخۆشەکانم بەرامبەر بەتایھیۆنگ ھەناسەیەکی قووڵم ھەمژی و ھەموو ھێزم کۆ کردەوە تاکوو ئەو وشەیە بڵێم کە خراپترین درۆیە لەگەڵ خۆم و ئەو پیاوە کردم کە خۆشم ئەوێت
"من بیری ناکەم،ئەزانی من زۆر زیاتر لەزۆر ڕقم لە خۆمەو لە تۆو لە ھەستەکانمە؟!"

"وامەکە ئازاری من مەدە ئامێ"
تایھیۆنگ چاوە پڕ فرمێسکەکانی داخست تاکوو لەناو ئازار نەیبینم

"تـ....."
ئەو وشەیەی سەر لێوەکانم قوت دایەوە تاکوو ئەو نەزانێ کەمن ئازار ئەچێژم بۆ ھەر فرمێسکێک کە ئەو ئەیڕێژێ

"ئامێ من خۆشمەوێیت"

وشەیەک کە وام لێ ئەکات ئاڕاستەی مێشکم بگۆڕم ھەموو کات بەکارھێنانی وام لێ ئەکات ببم بەو کەسەی کە کۆیلەی ژێر دەستەکانی تایھیۆنگ بێت

"من"
وتنی ئەو وشەیە بۆمن قوورسە لەکاتێکدا ناتوانم بەھۆی توند بوونی قووڕگمەوە قسە بکەم

"خۆشم"

ھێزەکانم کۆ کردەوە تاکوو وەڵامی بدەمەوە لەگەڵ ھەر فرمێسکێکا کە لەچاوەکانم ئەکەون وا ئەکەن بخزێنە سەر لێوەکانم

"م من خۆشم ناوێیت کیم تایھیۆنگ بۆیە لەژیانم بڕۆ دەرەوە چیتر مەیە پێش من،من ھەرگیز تۆم نەویستوە وە ھەرگیزیش تۆم ناوێت من ئەمەوێت کەسێکی ترم خۆش بوێت و تۆ بسڕمەوە ھەموو ئەو کاتانەی لەگەڵ تۆدا ھەبوون ھەموو ئەو کاتانەی کە بەمنت وتوە ئامێ ھەموو ئەو کاتانەی کە دەستت لە من داوە وە ماچکردنەکانت تەنانەت بەڕادەیەک ڕقم لێتە لەم وڵاتەش نامێنمەوە ....وە... وە شتێکی تریش م من ئەو کاتانەی پێم وتوویت خۆشم ئەوێیت ئەوانە تەنھا درۆیەک بوون تاکوو دڵە بچووکەکەت نەشکێت وە ئێستاش ئەتوانی من بەر بدەیت تاکوو بڕۆم بۆیە تکایە کەسێکی ترت خۆشبوێت تۆ ئێستا مرۆڤیت نەوەک کەسێکی جادوو لێ کراو"
ئەو وشانەم بەکار ھێنا کە خراپترین وشەکانن
پێم وت کەوا خۆشم ناوێت و ئەو کاتانەی لەگەڵ ئەو بوومە ناشرین ترین یادگاریەکانی ژیانم بوونە وە بۆیە ئەوم لە ژیانی خۆم سڕیەوەو خۆم لەژێر دەستەکانی دەرکردو پێم وت کەوا ئەتوانێت کەسێکی تری خۆشبوێت ئەمانە شایەنی ئەو بوون!
تەنھا لەبەر ئەوەی خۆشم ئەوێت نامەوێت تەنانەت تاڵێكی قژی بکەوێتە سەر زەویەکە گەر ئەو ھەر شتێکی لێبێت من ئەمرم باشە بۆچی ھەموو کات من بەو جۆرەم ھەموو کات ئازار ئەچێژم!
دوور کەوتمەوە لەو بەبێ ئەوەی ھیچ قسەیەک بکەم ئەو وەک کەسێکی بێدەسەڵات وایە ئێستا تەنانەت ناتوانێ ھەناسە بەباشی بدات دەنگی دیارە کەوا ئەیەوێ پڕ بە جیھان ھاوار بکات و ئەوە دەر بکات کە لەدڵیا وەکوو گرێیەک ھێشتوویەتەوە

"چاوەڕێت ئەکەم ئامێ"
وتی کاتێ دەنگی بەرز کردەوە ئەو دەنگە گڕەی کە بەھۆی گریانەوە ژێیەکانی ئەلەرزن


"تکایە تایھیۆنگ وەرە مەھێڵە بڕۆم تایھیۆنگ مەھێڵە بەجێت بھێڵم خۆشەویستەکەم وامەکە کە بشکێم"
لەبەر خۆمەوە بەدەنگێکی کز قسەم ئەکرد و ڕێم ئەکرد کاتێک دڵۆپەی فرمێسکەکانم ئەکەوتنە سەر شەقامەکە

"نامەوێت بڕۆیت ئامێڵیا تکایە مەڕۆ"
تایھیۆنگ بەھەموو ھێزی ھاواری کرد کاتێک بە ڕاکردن بەرەو لای من ھات و لە باوەشی گرتم

"تایھیۆنگ بەڵام درەنگە تۆ شتانێکت کرد کە تەنھا بیرکردنەوە لێیان ئەمکووژێت،بۆیە شوێنی ژیانە نوێیەکەت بکەوەو کەسێکی زۆر باشتر بناسە کە بەھەمان شێوە تۆی خۆشبوێ"

وەڵامەکەم لە جێگایەک بوو کە بۆ تایھیۆنگ گوونجاوەو پێویستە لەمن تێبگات

٢ ساڵ دواتر

"بەنەفرەتبێت.بەنەفرەتبێت"
تایھیۆنگ بەھەموو ھێزی ھاواری کرد و ھەموو شووشەکانی پێشی شکاند

"بەڕێزم تۆ باشی؟"

"قسە.. مە..کە..خواردنەوەی زیاتر"

تایھیۆنگ تەواوی ئەو دوو ساڵە تەنھا ئەخواتەوەو ھیچ شتێک ناکات وە نێوانی لەگەڵ یوونگی باش بۆتەوە ئێستا یوونگی بە باشی مامەڵە لەگەڵ تایھیۆنگ ئەکات

"ھھھھ ئامێ ئامێ تۆ ئەمەت بەدڵە؟؟ ھمم! پێم بڵێ خانمەکەم ئەمە جوانە وایە؟،منیش پێم وایە زۆر ناوازەیە ھمم پێت چۆنە تۆ بەرمەوە ماڵەکەم؟ تۆ وێنەیەکی جوانی ھھھھ"

"بەڵام گەورەم تۆ ئەوەت بۆ ئۆفیسەکەت کڕیوە نەوەک ماڵەکەت"
پاسەوانەکە وتی کاتێک لەلای تایھیۆنگ وەستابوو

"ھھھ ماڵەکەم چییە گەمژە؟"

جا  وەرن ئەم دڵوو گوڵەم بۆ فۆڵۆو بکەن RMshilove_
«ھاوڕێیان لەگەڵ ھاوڕێی ئازیزم ڕۆبیتا ئنستاگرامێکمان داناوە لەوێ چیرۆک ئەنووسین بچن فۆڵۆومان بکەن ئینشەڵا چیرۆکەکانمان لەمانە خۆشتر ئەبن»

ناوی پەیج (FVSTORYS)

King of souls||kurdish✔︎حيث تعيش القصص. اكتشف الآن