^ســـــیازدەیەم^

2.8K 486 112
                                    

~خۆت ھۆکاری~













"واتە ئەو لەلای تۆیە؟"
جین وتی کاتێ بەتەلەفۆن قسەی لەگەڵ تایھیۆنگ ئەکرد

"ئمم بەڵێ ھیۆنگ"
تایھیۆنگ وتی کاتێ خەریکی لەبەر کردنی جلەکانی بوو
و مۆبایلەکەی بەشانو گوێچکەیەوە نوساندبو

"کەواتە ئێمە ئەبێت ماڵ ئاواییتان لێ بکەین بۆ ماوەی ھەشت مانگ چونکە ناتوانین بگەڕێینەوە بەھۆی نەبوونی ڕێگا"
بەخەمباری وشەکانی سەر لێوی بڵاو کردەوە وھەناسەیەکی قوڵی ھەڵکێشا

"کێشە نییە ھیۆنگ ماڵئاوا بەھیوای سەلامەتی"
تایھیۆنگ وتی و پەیوەندیەکەی داخستەوە






چەند مانگێک تێپەڕیوە من لەگەڵ تایھیۆنگ قسەم نەکردوەو بەھیچ
شێوەیەک تەنانەت ئەو کاتانەش کە دەستم لێ ئەیات زۆربەی کاتەکان سەرخۆشە جاری واش ھەیە لەپڕ لە ژورەکە ون ئەبێت ئاساییە ھەر خۆی چاوەڕێی شتێکی وای لێ ئەکرێت چونکە ئەو مرۆڤ نییە ئەو تەنھا شەیتانێکی نەفرەتیە لە لاشەی مرۆڤا، بۆماوەی چەند سەعاتێک بەردەوام بووم لە بیر کردنەوە لەژێر جێگاکەم و یاری کردن بە پەنجەکانم تەنانەت بەڕادەیەک بیرکردنەوەکانم قوڵ بوون ئەو کاتانەشم بیر ھاتەوە کاتێ لە خانەی بێ سەر پەرشتان بووم لەگەڵ ھاوڕێ کوڕەکەم بەڵام من ناوی ئەوم بیر نایەت چونکە ھەر بە دارلین بانگم ئەکرد«واتە خۆشەویستم»
پاش چەند سەعاتێک لەژێر جێگاکەم ھەستام و بەڕێ کەوتم بۆ گەرماو و خۆم شۆرد تاکوو بوبە کاتژمێر پێنجی ئێوارە چومە پێش ئاوێنەکەو قژم داھێنا چاوم کەوتە سەر شوێنی ماچ کردنەکانی ملم کە تایھیۆنگ وای لێ کردوە ھەتاکوو چەند چرکەیەک بەردەوام بووم لە سەیرکردنی نیشانە مۆرەکە و خوێنە مەییوەکەی سەر ملم و سنگم پاش چەند دەقەیەک دەستم دور خستەوە لەسەر نیشانەکان و ھەناسەیەکی قوڵم ھەڵکێشاو بە خەمباری سەرم دانەواند بە ئاڕاستەی چەکمەجەکەم
چەکمەجەکەم کردەوە قوتوی ماکیاژەکەم دەرھێنا ماکیاژێکی کەمێک کاڵم کرد سەرەتا پاودەرم بەکار ھێنا بۆ سەر ملم پاشان سوراوم کرد و کەمێک فاوندەیشنم لەسەر ڕوخسارم بڵاو کردەوە و سوراوێکی کاڵم كرد لەگەڵ ئای لاینەر چومە پێش ئاوێنەکە سەیرێکی خۆم کردوو زەردەخەنەیەکی بچوکم بەجێھێشت
"ئامێڵیا تۆ ھێشتا جوانی بەڵام ماندووی"
پاش چەند چرکەیەک دوور کەوتمەوەو چومە لای
دۆڵابەکەم عەزیەکی سادەی شینم دەرھێنا کە ڕەنگەکەی ھاوشێوەی ئاسمان بوو ڕەنگێکی پاک کە لەگەڵ ڕەنگە کاڵەکەی قژم گونجاوە پاش سەیر کردنی خۆم زەردەخەنەیەکی بچووکم کردو بەڕێ کەوتم بۆ خوارەوە
چومە چێشتخانەکەو پەرداخێک ئاوم خواردەوە ئاوەکە کەمێک گەرم بوو بەڵام من ھەر خواردمەوە چونکە نەم ئەویست بەفیڕۆی بەم
پاش چەند چرکەیەک دەنگێک بە گوێیەکانما ھاو دەنگی دەرگا بوو بەخێرایی چوم و کردمەوە ئەوەی بینیم شۆکی کردم تایھیۆنگ بە سەرخۆشی لەگەڵ بۆنگ
دەستم درێژ کرد تاکوو قۆڵەکانی تایھیۆنگ بگرم بەڵام بۆنگ منی دور خستەوەو خۆی بەردەوامی بە ڕۆشتنەکەیا
"گەمژە ئەو خۆشەویستی منە"
بەتوڕەییەکی زۆرەوە وشەکانم لە لێوەکانمەوە دەر کردو قۆڵی بۆنگم ڕاکێشا کە وای کرد تایھیۆنگی لەدەست بەر بێتەوە بۆنگم پاڵناو کەوتە سەر زەویەکە چوومو دەستی تایھیۆنگم گرت
"خۆشەویستەکەم ئەو جلە لەتۆ زۆرررر جوانە"
بەدەنگێکی بێ ئاگاییەوە وتی و خۆی لەملم نزیک کردەوە
"دورکەوە گەمژە ئێستا کاتی ئەوە نییە"
لەخۆمم دور خستەوە بەڕێکەوتینە سەرەوە
تاکوو گەشتینە ژورەکەی منو تایھیۆنگ واتە ژوری تایھیۆنگ بەڵام من ھەمووکات لەگەڵ ئەوم کێشە نییە با بڵەین من و تایھیۆنگ

King of souls||kurdish✔︎حيث تعيش القصص. اكتشف الآن