...⊰لـــیومـــینـــــۦ⊱...

946 173 237
                                    


.

لەپارتی کاردانەوەی ئەکتەرەکان ڕای خۆت جێبهێڵە دڵخۆش دەبم

پێش خوێندنەوە ئەستێرە بچووکەکە جێبهێڵە

ئای لۆب یوو ئەند تانکیوو

.

هۆنگ و هانگسا دەڕۆن یاری بکەن"
هۆنگ بەدڵخۆشی وتی

"تەنیا تۆزێک ئارام بە دەرسەکانم تەواو دەکەم هۆنگ"

هانگسا وتی کاتێک کتێبەکانی ڕێک دەخست
وە کتێبێکی بەردەستیشی دەخوێندەوە

"بەڵام زۆر چاوەڕووان بووم"

وتی و قۆڵی خستە سەر سینگی و لێوی شۆڕکردەوە

"یا هۆنگ خۆ مناڵ نی وتم دەڕۆین"

هانگساش هەمان شتی ئەوی دووبارە کردەوە

"نەخێر ئێستا هۆنگ بۆتە پیاو و کۆمەڵێک بەهێزە"

وتی و سەیری هانگسای کرد بە لەخۆباییەوە

"ئای خوایە بەڵام هێشتان مناڵەکەی جارانی بوەستە ئەوە شیکار دەکەم و دەڕۆین"
وتی کاتێک سەرنجی خستەوە سەر دەرسەکەی

هۆنگ چووێە لای و سەیری کرد

"ئێ هانگسا ئەوە زۆر ئاسانە"
هۆنگ سوو بەبێ گرینگی وتی

"ئای خۆ ئەوەش کەمکردن و کۆکردنەوەکەی تۆ نیە هۆنگ"

هانگسا بەگلەییەوە وتی

هۆنگ بەخێرایی قەڵەمەکەی لێ وەرگرت و شیکاری کرد

هانگسا دەیزانی بەهەڵە شیکاری دەکات بۆیە وازی هێنا

"دەی ئێستا با بڕۆین"

هۆنگ وتی و خێرا دەفتەر و کتێبەکەی داخست و خستیە سەر ئەوانی تر

نەیهێڵا کە هانگسا پێداچونەوەی بۆ بکات

"هێی ..، هێواش بە"
دەستی گرت و بردی

تا درەنگانێک لەدەرەوە بوون دوواتر چونە لای سۆنگ چول بۆ خوانی ئێوارە

وە کاتی خۆشیان بەسەر برد

هانگسا گەڕایەوە و ڕاستەوخۆ ڕۆشت بۆ سەر بێدەکەی و خەوی لێکەوت

ʜɪᴅᴅᴇɴ ʙᴏʏ"ᴊᴋ"(It's over)Where stories live. Discover now