...⊰دەفتــەࢪی یـادگـاࢪی⊱...

859 138 292
                                    

بەهیـوای چـێژ بـینیـن...

(گەشتێک بۆ لای ئیونجین)

"ئۆپـا سەرەتـا تۆ قـسەبکە ئـەگەر دەتـەوێـت.."
بـە تای'م وت
هاتـوویـن بـۆ ساردەمەنـیەک وە دەستەکـانم تووند گوشیوە
نازانـم چـیم بەسەر هاتووە
تەنیا دەمەوێ دوور کەومەوە لەو هەڵانەی کە  کردوومن

"باشە شتێکی سەیرە وە نازانم بۆچی بۆ تۆی باس دەکەم .... من کەوتوومەتە خۆشەویستی"
کۆتا بڕگە چاوەکانی داخست

خەریکی خواردنی ساردەمەنی بووم

"ئێ زۆر ئاسـایـ..... چــــیییی"
بەشۆکەوە وتم

"سەبر بە کچێ حەیات بردین"
وتی و سەری دانەواند بۆ دەوروو پشتی

"کەی کێیە ناوی چییە چۆن ناسیت چۆنبوو کەوتیە داویەوە چـ.."

"هێواش کچم هێواش کامیان وەڵام بدەمەوە .."
بەشێواوی پرسی

هەستم بە ترس دەکرد لەچاوانی

"هەموویـان.."
وتم و تۆزێک ئاوم خوارد

"خوشکەکەی جیمـینـە ئەو هاوڕێیەی تۆ نەتدیوە وە دووێنێ شەو هات بوو بۆ ماڵی هیۆنگ جین وە ئەوم بینی بەهۆی ئەوەی شەڕی کردبوو لەگەڵ دایکی جیمین بەنهێنی هێنابووی"
بەهێمنی وتی

"ئەوەی پاڕک جیمین؟؟"
وتم وابزانم باسی کردووە تای

"بەڵێ ئەو پارک جیمین"
زۆر لەکوڕەکەی خاتوو میسوو دەچێ
پارک جیمین و پارک ئیونهی وە دایکیان لی میسوو
بەڵێ دایکیان جیابۆتەوە بۆیە هەمان نازناوی پێشتری وەرگرتووە

"ئای خوایە تۆ زۆر ڕۆمانسی ئۆپا "
وتم و بەزۆر پێکەنینم ڕاگرت
پاش ئەوەی بیرم کردەوە کە چۆن ئاشقی کەسێک دەبێت بەیەکەم جار

"گاڵتە مەکە ئەو بەڕاستی ناوازە بوو وە زۆر جوان بوو ئەودەنگێکی ناسک و بەژنێکی کورت وەک جیمینی کورتەباڵا ههه ئەو زۆر تایبەتە"
وتی بەدەم خەیاڵ کردنەوە

"یا ئۆپا بێدەنگ بە من غیرە ئەکەم تەنیا من کچە ناوازەکەی تۆم"
وتم و چاوم کردە ڕاستێکی هێڵی

"دەی کێشەکەی تۆ چییە..."
وتی و سەیری ساردەمەنیەکەی بەردەمی کرد

تۆزێکی لێ خوارد

"ئۆپا ئەوکاتەی چووین بۆ گەشتەکە
کوڕێک داوای خۆشەویستی لێ کردم
کوڕێکی زۆر باش بوو وە من وتم کە ڕازی نیم لەبەر ئەوەی ئەو لە گوند دەژیەت و منیش لەشار
وە ئەو وتی کە منی زۆر خۆش دەوی هەر شتێکم بووێ دەیکا
بۆ بەیانی کاتێک چوین بۆ کۆمپانیا
خاتوو میسوو زۆر تووڕەبوو
وە ئەوم بانگ کرد بۆ ئەوەی کاری ڕێکلام بکات هەم بەهۆی ئەوەوە لێمان ببوورێ
وە من هەڵم خەڵەتاند بەوەی بێت و بتبینێت بۆ ئەوەی ڕەزامەندی تۆ وەربگرێت و هاوسەرگیری بکەی
من"
(هەنسکم دا پاش ئەوەی فرمێسکم لەچاو دەهاتە خوارەوە ئۆپا تای هات ولەتەنیشتم دانیشت و خەریک بوو دەستی بەپشتی داهێنام)

ʜɪᴅᴅᴇɴ ʙᴏʏ"ᴊᴋ"(It's over)Where stories live. Discover now