" 3~یەکەمـین گەشتی من.."

933 134 23
                                    

ڤۆت💔
____________________________________
ئەرێ ئەزانن مرۆڤ ئەتوانێ مەستبێت بێ
شەڕاب و بێ حەشیش!
تەنیا بە چاوەکانی ئەو..
____________________________________
کاتی ڕۆشتنم ھاتووە ..  بەڕادەی گەورەی ئاسمان دلخۆشم! لەلایەک ھەستێکم ھەیە کە پێم دەڵێت خەمباربە.. خوشکەکەت، ھاورێکەت ئەوان بۆ ماوەیەکی زۆر نابینیتەوە.. کاتێک پێکەنینە جوانەکەیان لەسەر لێوەکانیان ئەبینم و ئەو دڵخۆشیەییان ھەست پێکەم لەگەڵ کۆکردنەوەی کەرەستە و پێداویستیەکان بۆم.. بەخۆم دەڵێم : دەکرێت ڕۆژێک بێت  ئەوانیش بێن.. دەکرێت ڕۆژێکی تر یان ھەر کاتێکی بێت یەکتری ببینەوە
ئەوە کۆتای چیرۆکەکەی من نیە..
٣ کاتژمێر ماوە بۆ بەرێکەوتنم بۆ ئەمریکا .. لە فرۆکەخانم.. لە باوەشی شیاا چاوەرێ ئەکەم ناوم بخوێنرێتەوە برۆم بۆ ئەودیووی بەشی چاوەروانیەوە .. 
«+شیا؟»
«-یاا بەڵێ خوشکەکەم؟»
«+شەیما لە کوێیە؟»
«-شتێکی بۆتۆ كریبوو لە ناو سەیارەکە بیری چووبوو بۆت بھێنێت ئەگەرێتەوە»
«+بیرتان ئەکەم!، ھەست ئەکەم نامەوێ برۆم
«-ئەم درۆیە چیبووو کردت؟»
«+دەبەڕاستمە بۆچی باوەر ناکەیت؟؟»
«-یا گاڵتە ئەکەم! سێرکە خوشکەکەم ئەوە کۆتایی نیە.. دەشێت رۆژێک بێت بێیتەوە ئێرە .. یانەوە لە جێیەکی تر ژیان دووبارە پێکەوە دەست پێبکەینەوە.. بەدیھێنانی خەونەکەت لە کوێیە .. بڕۆ بۆ ئەوێ»
«+خۆشمەوێیی..»
«-منیش خۆشمەوێی سیاااا
:ئەی من پاکەتە مۆزم کەس منی خۆشناوێ؟؟؟؟
«+من بۆ ھاوڕێکەی خۆمم ئەمرممممم»
«شەیما: درۆزننن»
«+ئادەی بزانم چیت بۆ كریووم؟»
«شەیما: ئەوڕۆژە وتت حەزم لەو سەعاتەیە.. ئییدی منیش پێچامەوە و بۆم ھێنایییت..»
«+ یاااا ئەوە زۆر گرانە»
«شەیما: بۆتۆ ھیچ نیە»
«ھھەھەھەھەھەھەھەھ»
«شەیما: بۆچی پێدەکەنی خوێری؟»
« دەلێم شەیماااا..»
«شەیما:ھم؟»
«لە دوای من کەس نامێنێ پێت رابوێریت ھاااا!!»
« تۆش  لە دوای من کەس نامێنێ تێر و پر تێت ھەلدا ھا!!»
« شیا: سیااااا
«بەلێ؟»
«شیا: کاتیەتییی💔»
« اھ باشە!!!»
« خۆشمەوێی خوشکەکەم ئاگاداری خۆتبە! ئەتسپێرم بەخوا! ئااگاداری ئەم ھاورێ کەرەشم بە »
«شیاا: منیش خۆشمەوێت تۆش ئاگاداری خۆتبە ھەر نزیکی ئەوێ کەوتیتەوە ئاگادارم بکەوە .. خەمی ھیچ شتێکت نەبێت لێرە!!!»
« دەی وەرە باوەشم تۆش شەیمااا
«شەیما: ئاگاداری خۆتبەە! نزا ئەکەم بگەی بە جمە»
« یااااااااا جوان ناوی بێنە»
«شەیما: باشە باشە .....»
*******
ڕێگەم بە کەوتنی فرمێسکەکانم یا ھەر کە گەیشتمە ئەودیووی ژووری چاودێریەوە قوڕسە بۆ ھە ر کەسێ ک ھاورێ گیانی بە گیانەکەی و خوشکەکەی بەجێبھێلی .. و دوور برۆیی ، لێیان دووربکەویتەوە ..
کارەکانم جێبەجێ کردوو گەیشتمە نێو فرۆکەکە..
یەکەمین جارمە سەر بکەومە فرۆکەوە .. ترساو و تۆقیو دیارم . .. لەگەڵ بەرزبوونەوەی فرۆكەکە گوێ بیستی ھاوارکردنی خۆم بوو کە چەند بە بەھێزی ھاوارم کرد .. کاتێک فرۆکەکە کەوتە سەر ئەو رێرەوەی کە ترسەکەم بشکێت چاوەکانم کردەوە و خۆم رێک خست کەمێک.. تێبینی ئەوە دەکەم کە خەڵکانێکی زۆر ھەن بە من پێئەکەنن.. گەمژەینە چی لەوەداھەیە ئەوە یەکەمین گەشتی منە !!!
« کاتی دەفڕێنم😂»
.
.
ئێرە ئەمریکا'یە!!!!!!!
بەدەنگێکی بەرز ھاوارم کرد .. دووبارە و سێ بارە ھاوارم کرد
ئەمریکااااااااااااا....
ھھھھھھھ من گەیشتمممممم بەڵێ بەڵێ ڕۆژانێک بوو ئاواتەخواز بووم  خوێندنی بەشی پزیشکی'م  لێرە تەواو بکەم.. بەم نزیکانە بەڵێ بەم نزیکانەە ئاواتەکەم دەھێنمە دی.. گرنگترین شت ! دەکرێت ئاواتی سەرەکیم بێتە دی؟ ئاواتی بینینی پارک جیمین؟ یان ئەوە لە خەیاڵێک ھیچی تر نیە؟!!
«سیاااااااااا
بۆ خاتری خوا کێی لێرە ئەمناسێ؟
« سیااا
خەریکم بەدەوری خۆمدا ئەسورێمەوە بۆ دۆزینەوەی ئەو پرسیارەی لە مێشکە ....
ئەوە کێیە بانگی من ئەکات ..؟
بۆستە چی پورێ؟؟؟؟؟
«پورێێێێێێێێێێ
پورە لیەندا ئەوە پورە لیاندایە ..
بەخێرای رام کرد بۆ ناو باوەشی.. توانیم بۆ چەند چرکەیەکیش بێت ھەست بە باوەشێکی دایکانە بکەم!! بەڵێ
«+پورێ خەریکە ئەخنێکم!!»
«-کەمێکی تر ئەوھا بمێنەوە»
«+ پورێ ناچار ئەبیت پارەی ئەمبوڵانس بدەیت ھااا
«-وەک ھەمیشە چەنبااااز»
«+پورێ جوان بوویت!!!»
« -بۆتۆ ھەر وائەزانێ خۆت جوانی؟؟ من جوانم جوان»
«+ بەڵێ  تۆ ھەمیشە جوان بوویت  پورێ!!!»
«-ماستاوچیییی! برسیتە؟»
«+ھھھھ زۆر زۆر»
«-با برۆینەوە مالەوە.. چاوەرێت ئەکەن
«+باشە
پورە لیەندا.. لە تەمەنی دوو ساڵی دابووم کە جێی ھێشتین و روویکردە ئەمریکا..  ناوێکی خۆشی بۆخۆی ھەلبژارد ھەر کە گەیشیە ئێرە، لیەنداا..
ئەو ھاوسەرگیری کردووە .. و ٣ منالی ھەیە
« جەیمس»
«جینا
« جۆرج»
تەنیا وێنەکانیانم بیینووە ..
لێتان ناشارمەوە جەیمس کورێکی جوانە !! بالایەکی بەرز و چاوێکی قاوەی و پێستێکی سپی!! لە  ٢٠ ساڵیداا'یە ..
نازناوی جوانی ھەلگرت لەلای من و خوشکەکەم!
جینای ٢٢ساڵ ھیچ کات دڵم بە بوونی جینا خۆشنەبووە ھەمیشە لووت بەرز دەردەکەوێت ھەر جۆرێک بێت دەبێت بەرگە بگرم.. ئەو کچی پورمە!
جۆرجی بچووک.. تەمەنی ئەو لەنێوان ٨-٩ ساڵیدایە.. بەراستی زۆر ژیكەلە دەردەکەوت لە پەیوەندیە ڤیدیۆیەکانماندااا.. بەپەرۆشم بۆی !!
.
.
لە کاتی شۆفێریدااا پورم زۆر جوان دەرئەکەوێ
«+شاھانە دەردەکەوی پورێ
«-تۆش وایت!!»
«+پورێ!!»
« -ئەھااا؟»
«+سوپاس
«-بۆچ شتێک!؟»
«+ھاتنم بۆ ئێرە بەھۆی تۆوەیە
«-بێدەنگ بە گەمژە ئەوە خەونی تۆیە! لـەسەروو ئەمانەشەوە دایکت پێش ئەوەی بمرێت .. پێیوتم کە ئاگام لە تۆو شیا بێت! و ئاواتەکانیان بە پێی توانا ھاوکارتان بم.. من ھیچ شتێکم نەکردووە!!»
«+پورێ باوەشششششم ئەوێت»
«-حەق نیە پێتی بدەم»
.
.
گەیشتینە ماڵەوە .. واھ ئێرە زۆر گەورەیە ..
بێ گومان ژورێک بۆ من ئەبێت لەو ماڵە گەورەیە ..
«+سیاا تۆ ئینگلیزی ئەزانیت؟»
«-بەلێ پورێێ! ماوەی ٤ ساڵە ھەولم بۆی یاوە و ئێسا زۆر باشم
«+ بەدڵمە چونکە ھیچ کام لە مناڵەکانم و ھاوسەرەکەم زمانەکەمان نازانن
«-بێ گومان ئەوە کێشە بۆ من دروست ناکەت
«+بڕۆینە ژوورەوە»
«-باشە
چوینە ژوورەوە بۆستە پورم وتی چاوەرێم ئەکەن! بەڵام بۆ ھیچ کەسێک نیە لێرە؟ ئایە ئەوە سوپرایزە؟ یانەوە لە ماڵ نین؟؟؟
«+ئەوان لە کوێن پورێ؟»
«-ژورەکانیان!!»
«+اھ باش
«: بەخێربێی
وەت ئەم دەنگە ھی کێیە؟؟؟؟
«:من جەیمس
ئەوە جەیمسی قۆزە! بەراستی ئێسا جوانتر دەردەکەوێ!!!
سڵاوم بۆ کرد و بەزەردەخەنەیەک جوابی منی یایەوە..
اھ ئەوە بۆ لەخۆیەوە وا ھەلسووکەوت ئەکااا؟ ئەلێی نانی بەیانی ئەوم خواردووە!!!
«:ھاھ!! تۆ سیااا؟»
«بەلێ؟»
« : من جیناا
« ئەزانمممم
یااا ئەمانە بەراستی چیانە؟ ھیچ بە کچە پورێکی ئەوان ئەچم؟
تەنانەت جۆرج.. بە کەمترین زەردەخەنە سلاوی لێکردم.. بەراستی ئەمانە بەکێ چوونەوە باوکە ئەمریکیە'کەییان؟؟؟
ھەر بەراست ئەو لە کوێیە؟؟
«پ.لیەندا: باشە کێ نان ئەخوات»
« +مننننننننن»
«ھاوارێکی بچووکم کرد وا تێگەشتم ئەوان لە من ناگەن!! بەڵام جەیمس و جۆرج بە دەنگێکی بەرزترەوە
«ئێمەششششش
ئەوە چی بوو پورم وتی لە زمانی ئێمە تێناگەنن!!!!
«+پورێ؟»
«-ھاھ؟»
«+تۆ ووت تێناگەنن؟»
«-باشە من  ھەرگیز بە زمانی خۆم قسەم لەگەلیان نەکردووە بەلام ھەنێ وشە ھەیە کە خۆیان پرسیوویانەوە  و لە ھەنێ شت تێئەگەن'!»
«+ ئەوان سارد دیارن
«-ھەموو کات وان»
«+بەپوری من نەچوونەوە!!!»
«-یااا بێدەنگ بە
.
.
چوومە دەستشۆرەکە و .. دەمووچاوم پاک کردەوە دەستەکانم شت بۆ ئەوەی بچم نان بخۆم..  کەمێک دەنگە دەنگ لەپشت دەرگای دەستشۆرەکەوە دروس بوو !!
«باوکە! ئەم کچە نابێت لێرە بمێنتەوە
«باشە جینا کچەکەم بەلێن بێت تەنیا ئەم حەفتەیە دایکت قایل ئەکەم کە ئەم کچە بباتە دەرەوەی مالەکە»
«گوێ بگرە باوکە!! ئەو لێرە بمێنتەوە من ئەرۆم ئەو یان من؟؟»
«ئەو کێیە بێ گومان تۆ..؟»
« کەواتە ئەبێت لێرە بروات تێدەگەیییییییی؟
« باشە کچەکەم
ھھھھھھھ پێم وابێت جێگەی من ئێرە نابێت
سیاااا؟ رێگاکەت بەرەو قورس بوون ئەچێت
ئامادەی ھەر شتێک بە کە رووبەروت ئەبێتەوە و بەرگە بگرە!
پێوستە برۆم!!!
بەڵام بۆستە؟ بۆ کوێ ئەرۆیـــــت؟
**************************
ڤۆت تکایە 💜

وادەکەیت غەمبار بم|| P.JM✔️✔️Where stories live. Discover now