"5~لە چاوەکانم خۆت بە دوور بگرە.."

810 140 103
                                    

ڤــــــــۆت
__________________________________
" چەند ئاسانە قسەکردن دەربارەی ئارام گرتن کاتێك نەهامەتیەکە نەهامەتی تۆ نییە..!!
___________________________________
«+کوێریییی کچێێێ؟»
«-تۆ تەواویییییی خۆ تۆ خۆت پیا کێشام!!»
«+ دیارە من ناناسییی!!»
«-ھەر نەفرەتیەک بیت بەجەھەنەم
«+ئا بەو شێوەیە!!»
«-بەلێ بەو شێوەیە!!»
«+ کەمێک سەرت بەرز بکەیت خراپ نەبێت!»
«-پپپپپپ ااا رررر ککککک ججج یییی مممم ییی ننن»
«+ بەڵئ پارک جیمین!!
sia's poV
« چی تۆ پارک جیمینییی تۆ چیەکەی لێرە؟؟؟؟»
بەدەنگێکی بەرز و بێ شەرمانە ھاوارم کرد بۆی..
جیمین: « ئەم گەمژەیە کێیە ئێستا؟ تۆ  بە من ئەلێیت چیەکەی لێرە لە کاتێک دا یەکەم رۆژی زانکـۆتە؟»
« -تۆ مەگەر تۆ ئەکتەر نیت تۆ بۆ ئەبێت لە زانکۆیەکی ئاوا بخوێنێیت؟؟»
جیمین: « خوێندنم لە ھەر جێیەک بێت ئەبێت پرس لە تۆ وەرگرم؟»
«- من من وا تێگەشتم کە گەیشتن بە تۆ ئەستمە !!!!!»
دوبارە ھاوارم کرد بەنەفرەت بم
جیمین: « ھەر لەسەر ئەو بیر و رایە بمێنەوە »
«بەڵام بۆچی؟»
جیمین: « تۆ گەمژەی! گەیشتنی گەمژەیەک بەمن ئەستمە گەمژە...»
« تۆ ھەرگیزز ئەوەنیتتت کە دەردەکەویت .»
جیمین:« بێ گومان! من کەسێکی خراپم! لە چاوەکانم خۆت بە دوور بگرە»

گەمژەیی نەفرەتی بەراست تۆ کێی؟ ئاھ تۆ بۆچی دلخۆشنیت ئەی ئەوە پارک جیمین نیەە؟؟؟ مەبەستت لە دلخۆشی چیە سیااا ئەو تۆی سووک کرد لە پێش ھەمووان لە یەکەم رۆژی زانکۆ ناوو ھات بە گەمژە..
چی لە دەمووچاوی من ھەیـــە؟
لە دەست شۆرەکە ھاتمە دەر ویستم بچمە كلاسەکەم..
لە ناکاو کچێکی جوان  ھاتە بەرامبەرم وەستا..
« سڵاو؟»
«+سڵاو لەتۆش!»
«+من کیم یۆناا'م ئەمەوێت ببمە ھاورێت.»
«-چی بەڵام بۆچی ئەتەوێت ببیە ھاورێی من؟»
«+ئەتوانین دوای تەواو بوونی زانکۆ لە شوێنێک یەکتری ببینن؟»
«بەڵێ!!»
سەرم سورما .. بەراستی ئەوەچیە بۆچی دەیەوێت ببێتە ھاورێی من
سوپاس. بۆخوا دوای ٤ ساڵ ھەولدان توانیم زمان بە تەواوی فێر بم کە دلخوازی منن.. « کۆری»یش یەکێک بوو لەوانە  ئەتوانم بە تەواویی لێیان تێبگەم.. مەبەستێک  ھانی ئەدام فێربمم  ببینی پارک جیمین. بەلام ئەوەچیە  ؟ ئەو بەو شێوەیە نەبوو کە من چاوەرێم دەکرد
گرنگ نیە با برۆین بۆ پۆل
مامۆستا: ئەمرۆ خوێندکارێکی نوێمان ھەیە بە بەھەمووانە پێشوازی لێبکەین..
کاتی خۆناسینە بە ھاوپۆلەکانم..
«سڵاو من سیا'م خوێندکاری نوێی ئێرە .. ھیوادارم بتوانین ساڵێكی باش بەیەکەوە بەرێبکەین و بگونجێم لەگەڵ ئێوەیااا»
دلخۆشی بە چاوەکانی ھاوپۆلەکان دیاربوو بێگومان ، وەک ئەوەی شیا وتی..
چی ئەمە پارک جیمین نـیە؟ بۆستە چی یان پارک جیمین ھاوپۆلی منە؟
ئەی خوایە ئەم ھەوالە بە شەیما و شیا بدەم یان بە شێتم تێئەگەن یان باوەڕم پێناکەن.. بەراستی ئەمە شتێکـە ھەرگیز چاوەرێی نەبووم..
مامۆستا: ئەتـوانی دابنیشی سیا لای پارک جیمین..
« چییی مامۆستاااا لای پارک جیمین؟»
بەنەفرەت بم کۆنترۆلی خۆمم لەدەست یااا شەرمەزارکەرانەیە..
مامۆستا: بەڵێ چی لەوە داھەیە؟
«ھیچ شتێک سوپاس.»
پێیەکانم رامئەکێشنن یاا تۆ خەریکە بۆ کوێ ئەچی ئەتەوێ لای ئەو دابنیشی.. ئەو ئەکتەرە ئەکتەرر . ئەو کەسێکی بەناوبانگـــــە!!!
جیمین:« چاوەرێی ئەوەم لێت ئەکرد دانەنیشتبایتایە!!!»
بەچرپە بە گوێیەکانمی وت
.. گەمژە تۆ من بە چی ئەزانی ؟؟ چۆن ئەتوانی بەم شێوەیە نزیک ببیتەوە ناترسیت لە باوەشت بگرم و بتخنێکم؟؟؟
«مامۆستا ئەوەی بە من وت!! ناتوانم ھیچم لە دەست نەھات»
خۆم رێک خستەوە لەگەل وتنی کۆتا وشە ..
جیمین:«پێم وتی خۆت لە چاوەکانم بەدووبگرە»
« بۆچی چاوەکانی تۆچین؟؟»
جیمین:« ئەتوانن بتروخێنن!»
«خۆ ناشیرین کردن ئەرکی خۆتە؟»
جیمین:« نا ئەرکێکی ترم ھەیە..»
مامۆستاااا: ئاوووووووتتت برۆنە دەرەوە پارک جیمین و سیااااا!
«بەڵام مامۆستا ئەوە جیمین بوو قسەی ئەکرد..»
مامۆستا: برۆۆنە دەرەوە ...
...
« گەمژە بەھۆی تۆوە من بۆ یەکەمین جار چوومە دەرەوەی پۆل»
جیمین: « وتت ھەر نەفرەتیەک ببیت بەجەھەنەم بۆیە چاوەرێی تۆلە کردنەوە بە بۆ ئەم قسـەیەت..»
« بۆنمونە چیەکەی؟»
جیمین:« خۆ ئەتـوانم ئازارت بدەم؟»
« ھاھا چۆن؟؟»
دەستی کرد بە نزیک بوونەوە لێم ئەوە چیەکاا شێتە؟؟؟
بەردەوامم لە رۆشتن بۆ دواوە « بەبەگ😹💔🤌🏻»
چیەکاا ئازاردانەکەی ئەو چۆنە ؟
بۆستە چی ئەو ماچم ئەکات؟؟
لێوەکانم خر کردن و چاوەکانم تووند داخست.. بێ شەرمانە چاوەرێی ماچ بووم وەک یەکێک لە دراماکانی.. کە بەم شێوەیە ماچی ھاورێکەی کرد.
بۆستە ئەو ماچم ناکات؟!
چاوەکانم کردەوە دەبینم زەردەخەنەیەکی بە فیزی لەسەر لێـوەکانیەتی
گەمژە ھییی من بەراستی گەمژەم
جیمین« بەراستیتە؟ چاوەرێی ماچ بوویت؟»
«نەخێر!!»
جیمین: « لێوەکانت درۆ ناکەن ..»
« ئەلێم نەخێر..»
جیمین:« بوێری ئەوە نەکەی .. »
« بوێری چی نەکەم؟»
جیمین:« بێزارم بکەیت.؟»
« ھەر بەراست تۆ پارک جیمینی نێو دراماکانیت؟؟؟؟؟؟ بۆچی تۆ بەو شێوەیە نیت کە لە ناو دراماکان ھەیت؟»
جیمن:« گەمژە چاوەکانت بکەرەوە ھەمیشە بروا بەو شتە مەکە ئەیبینی دوور لەخۆت .. باوەر بە شتێک بکە کە لەبەرامبەرتە رووئەدات لەبەرچاوەکانی خۆت!»
« تۆ دەلێی کەوا من کەسێکی خراپم؟»
جیمین:« ھاھ بەلێ ھیچ شتێک نەماوە تا ترسی لەدەست دانیم ھەبێ .. بۆچی خراپ نەبم؟ »
« من گەمژە نیم! ئەوەی لێرە گەمژەیە تۆیت پارک جیمین!»
جیمین: یەکێ لێرە ھەیە ئەیەوێت زۆر بە قولی تووشی کێشە ببێت خۆت بپارێزە
«سیااااا؟؟»
خۆشبەختانە ئەوە دەنگی یۆنا'یە رزگارکەرەکەم!!
« بەلێێ یۆناا؟»
یۆنا: تۆ باشیت؟
« بەلێ زۆر باشم!»
یۆنا: ئەگەر کارت ھەیە ئەرۆم رۆژێکی.
« نەخێر نەخێر .. ئەرۆین ، ھەر خۆی ئێمە ھیچ ئیشێکمان بەیەکتر نیە لەگەل ئەم ئەکتەرە ..»
یۆنا: کەوایە با برۆین..
لەخۆمم دوور خستەوە زۆر بە خێرایی .. گەمژە بۆچی ئەوەندە خۆت بە گەورە ئەزانیت!!!
.
.
کافێیەک..
یۆنا: « ھیچ شتێکی لێ کردت ترساو دیاربوویت.؟»
« بەراست ھھ.. نااا بەلام شـۆکم!»
یۆنا:« لە چ شتێک شۆکی..؟»
« من ھەمیشە خەونی گەیشتن بە ئەوم ھەبوو .. بەلام ئەو بەو شێوەیە نیە کە دەردەکەوێ لەدراما و رۆلگێرانەکانی
زۆر خراپ ھەلسووکەوت ئەکات وا ئەکات رقم لێی بێت.»
یۆنا:« لەوانەیە ئەو بەو شێوەیە بووبێ!!»
« چــۆن مەبەستت چیە؟»
یۆنا:« بەراست تۆ ھەوالەکانی ئەم ماوەیەت ھیچ نەبیستووە؟»
« نەخێر من خۆم ژیانم پری بوو لە ھەوال .. ئەم چەند مانگەی پێشوو ھیچ شتێکم نەبیستووە..»
یۆنا:« بۆت باسـئەکەم!»
یۆنا:-« ئەویش وەک تۆ خوێندکارێکی نوێیە ماوەیەک بەر ھەر لە ئێسا ھاتە زانکۆ..
« چییی بەراست؟»
یۆنا: « بەڵێ، خەریکی دەرھێنانی درامایەکی نوێ بووە ، بەڵام ژیانی بەتەواوەتی شێوا زۆر بەتەواویی..»
« مەبەسستتت چیە؟»
یۆنا: خوێندی ئامادەیی، بووە ھۆکارێک تا کارەکەی لە دەست بدات..
لە رابردوودا یارمەتی ھاورێیەکی داوە بۆ ئەوەی بگات بەو کچەی کە خۆشی دەوێت .. رێگری کردووە لە رۆشتنی کچەکە و بەم شێوەیە چەند کەسانێک لەوکاتەیااا توانیوویانە ڤیدیۆ'یان دەسبکەوێت .. !
لەم ماوەنەی پێشوو تەواوی ئەم ڤیدیۆیانە .. بوونەت سێی سەرنج و ھەموو سۆشیال میدیا'یان تەنیووە . بۆ ھۆکارێک بۆ ھەلوەشانەوەی دراماکەو
چەند گرێبەست و لەدەستدانی خۆشەویستی خەڵک!
جیمین ویستی ھەموو بابەتەکە بۆ رۆژنامەکان شی بکاتەوە کە تەنیا لەبەر خاتری ھاورێکەی ئەم کارەی کردووە
دەستبەجێ پەیوەندی کردووە بە ھاورێیەکەی بەڵام ھاورێکەی پێی وت : بۆچی درۆ ئەکەی تۆ بوویت کە رێگەت لەو کچە کرد بە نیازی خراپ!
کاتێکی خراپی ھەیە .. کیم سیۆک جین برامە.. ھاورێی نزیکی جیمینە، دەلێت لە ئێسایە جیمین لە ناخۆشترین کاتەکانیەتی گەراوەتەوە بۆ خوێندن لە زانکۆ بۆ لەبیرکردنی گشت کاتە سەختەکان..
ئەو بەراستی خراپ مامەلە دەکات کاتێک خراپ دەرکەوت لە نێوان ھەموویاندا..
« چۆن دەتوانێت ئەم ھەموو ئازارە ھەلبگرێت؟ بەتەنھا»
یۆنا:« ئەو کەسێکی باشە! بەڵام نەک لە ئێستادا.. »
« خۆزگە توانای کردنی کارێک'م ئەبوو بۆی!»
یۆنا:« خۆشتئەوێت و سەرسامی پێی؟ ھەول بدە لە ئازارەکانی کەم کەیتەوە بەدلخۆشکردنی بەھەرکارێک بێت. بەڵام چاوەرێی جوابە ڕەق و دلرەقیەکەی بکە»
« یۆنا؟ بۆچی ویستت ببیە ھاورێی من؟»
یۆنا:« لەبەر ئەوەی ئەمزانی لە ھیچ شتێک شارەزانیت و پێوستت بە یارمەتیە.. »
« سوپاس بۆ کردنی ئـــەوە؟!»
یۆنا: « لە کوێ ئەمێنیتەوە؟»
« بەشی ناوخۆیی!»
یۆنا: « خۆت کۆکەرەوە بۆمالەکەم لەمەودوا!»
« چیی نەخێــر »!
یۆنا:« بێدەنگ بە خۆم حەزەکەم تەنیا ئەژیم دوور لە خێزانەکەم »
« کیم سیۆک جین؟»
یۆنا« لەگەل جیمین ئەژیت .. نایەوێت بە تەنھا بێت»
سوپاس.
.
.
کاتی دەفرێنم
خەریکی کردنەوەی جانتاکەمم لەو ژورەی یۆنا پێی یام .. مالەکەی جوانە گەورە نیە بچووکیش نیە .. بەتەواوەتی بۆ ژیان کردن بۆ دووکەس گونجاوە
ئەو رۆشتە دەرەوە بۆ کرینی ھەندێک خواردن .. بێ ئۆقرە بووم تا تەواوی بابەتەکە بۆ خوشکەکەم و شەیما'یە باسکەم
پەیوەندیم پێوەیان کرد و ھەموویم بۆیان باسکرد..
شەیما:« من لە شۆکدام!»
شیا:« خوشکەکەم دلنیایی کە پێمان رانابوێریت؟»
« نەخێر کچەکان ئەوە راستیە..»
شەیما:« ھەرگیز پێشبینی ئەوەم نەدەکرد..»
« چیبکەم؟ نامەوێ ببینم کە خەمئەخوات! »
شیا: وازی لێبێنە .. پەیوەندی بە تۆوە نیە
شەیما: شیاا راست ئەکات واز بێنە لەو پێی بنێ بە ھەستەکانت ئەو کەسێکی ئاسایی نیە ..
« چی لەوداھەیە؟ ئەو زۆر ئاساییە بە کاتێکی سەخت تئدەپەرێت و پێوستە یارمەتی بدەم.»
شیا: « جا چیەکەی؟؟ بەتەمای چیتت ؟»
« ھەموو شتێک دەکەم تا بتوانم دلخۆشی بکەم.»
ڤۆتتت تکایە تاگ!!  خوێنەری زیاد لە حەد کەمە 🥺💔

وادەکەیت غەمبار بم|| P.JM✔️✔️Dove le storie prendono vita. Scoprilo ora