«07»

819 126 171
                                    

کاتژمێر 7:20 بەیانــی.

"Zoya

چاوەکانــم بەهێواشی کرەوە و کەمێک سەیری دەورو بەری خـۆمم کرد خێرا هەڵسامەوە.!!



من هەر بەراستــی دوێنــێ شەو لە ماڵــی جــاکسۆندا مامەوە!!زۆر باشە هیشتا هەر زیـندووم...چــاوەکانـــم
تاوەکـو دوائاست کرانەوە کاتێک کەسەیری خـۆمــم کــرد....
م-من لەسەر سیسەمەکە چیەکەم مـن دوێنــێ لەسەر ئەرزەکەدا خــەوم لێکەوت چــۆن هاتمــە ئـێــرە!!
وادیارە کە خــەبەرم بــۆتەوە و خــۆم هاتومـەتە ئێرە؟!


هەڵسامەوە بەرەو گەرماوەکە رۆیشتــم و دەســت و دەمـوو چــاوم شــۆرد و هاتــمە دەرەووە،کــەهــاتمـە دەرەوە لە گەرماوەکەدا پاسەوانێک لە دەرگای داو هاتە ژورەوە...



گەورەم لە هۆڵەکەدا چاوەریی تۆ دەکات"پاسەوانەکە وتی و رۆیشتە دەرەوە.

لە خۆت و گەورەکەشــت.....ئـــاخ من چۆن ئەتوانــم کە بەرگەی ئێوە بگرم"وتــم و رۆیشتمە دەرەوە لە ژورەکەدا کە رۆیشتمە دەرەوە پاسەوانەکە لەبەردەرگاکە وەستابوو.!!


بۆچی لیرە وەستاویــت؟
"وتـم و سەیری پاسەوانەکەم کرد وەکوو پەیکەرێک وەستابوو لە پێش دەرگــای ژورەکەدا؟!.


من چاوەرێی تۆ بووم گەورەم وتی تۆ بهێنمە هۆڵەکەوە چــونکە تۆ رێگاکەی نازانیــت. "پاسەوانەکە وتی دەستی راگرت تاوەکـوو برۆین و زەردەخەنەش لەسەر روخساریدا بوو!!.

ئهـم باشە دەی کەواتە بمبە لای گەورەکەت بابزانین  چی ئەوێت!؟"وتم و رۆیشتین لەگەڵ پاسەوانەکەدا ئەو لەپێشمنەوە ئەرۆیشت و منیش کەمێک لەدواوەی ئەوەوە ئەرۆیشتــم.




رۆیشتمە هۆلەکەوە بینیــم جاکسۆن خەریکـی نانخواردن بوو،لەشوێنی خۆمدا وەستام.


وەرە نانەکەت بخـۆ
"جاکسۆن وتی بەبێ ئەوەی سەریشی بەرز بکاتەوە.



رۆیشتــم و لەبەرامبەر جاکسۆندا دانیشتــم بەڵام نانــم نەدەخوارد تەنهــا بەردەوام بووم لەسەیرکردنی روخساری جاکسۆن!!. سەیری ئەو روخسارە پاک و پێگەردەیم ئەکرد کە بەهیچ شێوەیەک لە بکوژ نەئەچوو نازانم ئەوە بۆچی ئەوەنە کەسەی کوشتوە!،لە پاسەوانەکدا زانیـم کە جاکسۆن تەمەنی ســی ساڵە بەڵام سەرەرای گەورەی تەمەنی هێشتا زۆر جوان و سەرنج راکێش ماوەتەوە،بەشێوەیەکی زۆر بێتاوان بەردەوام بوو لەنان خواردن بەبێ ئەوەی سەریشی هەڵبرێت.

هەست ئەکەم زۆر جوانــم کە ئەوا بەو شێوە جوانەت سەیرم ئەکەیـت؟!
"جاکسۆن وتی بەبێ ئەوەی سەیرم بکات.!!


هــم!!؟
"وتم کاتێک کە جاکسۆن وتی لە خەیاڵ هێنامیە دەرەوە بەڵام باش نەمزانی کە وتی چــی.


مـــردن بــەرێــوەیــە|J✓Where stories live. Discover now