«17»

665 103 215
                                    

کاتژمێــر 07:25 بەیانــی

"Zoya




دەستەکانم بەرز کردەوە بەو پێیەی  تازە هەڵساوم لـەخــەو ئەمەوێــت خــەوەکــەم نەهێڵــم و هێشتاش چاوەکانم نەکردۆتەوە،چاوەکانــم کردەوە و چــاوم گێرا بەچــواردەورما و سەیرم کــرد یەکێک لە بالیفەکان لەناو باوەشـمدا بوو،بالیفەکەم لە باوەشــم هێنایە دەرەوە و دوبارە دەستــم گرت بە چاومەوە و
هەڵسامەوە و بەرەو گەرماوەکە رۆیشتــم و دەست و دەمــوو چاومم شۆرد و خاولیەکەم گــرت بە دەمــوو چاومەوە تاوەکــوو وشکی بکەمەوە و سەیر ئاوێنەم کرد....بەڵام چـاوەکانــم فــراوان بوون هەرکە سەیری ئــاوێنــەم کــرد یەکــسەر بــەراکــردن هــاتمە دەرەوە لەگەرماوەکە و سەیر بێدەکـــەم کرد...





مــ!!من چۆن هاتمە سەر جێگاکــە!!،من لەسەر ئەرزەکدا خەوتبووم و وە خەوم لێکەوتبوو وە من چــۆن هاتمە سەر جێگاکـە وە جاکسۆنیش لەسەر جێگاکە بوو ئای خوایە من چۆن هاتمە ئێرە یاخــود...جاکسۆم منی هێنایە سەر جێگاکە....!!نانا نەخێر ئەو خەوتبــوو!!


نانا نەخێر بێگومان وانیە جاکسۆن دڵی ئازاری هەبوو
وە ناتوانێت ئاوا من بەرز بکاتەوە لەبەر دڵی! نانا نەخێر بێگومان ئەو نییە وادیارە بـۆخۆم رۆیشتومەتە سەر جێگاکەوە،ئای زۆیای گەمژە بۆچی ئەچیتە لای ئەو گەمژەیە ئەخەویت وە بۆچی هەڵەستیت و ئەرۆیت نایەیتەوە سەر خۆت،ئایـش گەمژە!! چی ئەگەر بەیانی جاکسۆنیش لەسەر جێگاکەبوایە ئەوا من ئەمردم تەواو رێک ئەمردم!!.



پاش کەمێک جلەکانــم گۆری و لەلای پەنجەرەکەوە وەستابووم و سەیری دەرەوەم ئەکرد.


یەکێک لە خزمەتکارەکان هاتە ژورەوە...


بەیانی باش خانمەکەم،بەرێز جاکسۆن چاوەروانتە لە خوارەوە و بۆ نان خواردن."خزمەتکارەکە وتی.




من برسیــم نییە بۆیە ئەتوانیت بە گەورە خۆشەویستەکەتان بڵێــن ئەوکچە نایەوێت لێرەدا نان بخوات!!"وتــم و خزامەتکارەکەش کەمێک خۆی چەماندەوە وەکــوو رێزێک و رۆیشتە دەرەوە.



ممممممممممـــ!!وەرە نانەکەت بخــۆ"وتـم بە منگە منگەوە.


پاش ماوەیەک جاکسۆن هاتە ژورەوە و فامیلەیەکی رەش و پانتۆڵێکی رەشی لەبەردا بوو و دەستیشی لە نێو گیرفانی پانتۆڵەکەیدا بوو.


کەواتە خاتوو زۆیا نایەوێت نان بخوات وە بیستــم تەنانەت دوێنێش نەی خواردوە!!"جــاکسۆن وتــی و سەیری منی دەکرد.


نامەوێت هیچ شتێک بخۆم هیتۆ بێت!!"وتــم و برۆیەکــم بەرز کردەوە.


وتــم لەوانەیە خۆپارێزی بکەیت لە خواردن چونکە بەراستی دوێنێ مردم تاوەکــوو بەرزم کــردیەوە،وە شتێکیشت پێ بڵێم چــونکــە تــۆ مامۆستــای یــاری بۆکسێنی و وە کێشت زیادە بۆیە وا باشترە نــان نەخۆیت!!"جاکسۆن وتی و زەردەخەنەیکــی شەیتانی کرد و سەیر منی ئەکرد.


جا کی وتی کە من بەرزـــــ"وتــم بەڵام تەواوم نەکرد چاوەکانــم فراوان بوون هــەرکــە بیــرم کــە قسەکەی جاکسۆن کردەوە کە وتی دوێنێ منی بــەرز کردۆتەوە
یەکــسەر سەیــری جاکسۆنــم کــرد زەردەخــە لــەسەر روخساری بوو منیش هەستــم بەرومەتەکانــم کرد سور بوونەتەوە بەهۆی شەرمــەوە  روخســارم لــە سەیرکردنی جاکسۆندا دورخستەوە....ئــەو گـەمــژەیــە بەراستی من دوێنێ شەو دوبارە لەناو باوەشیدا خەوتم ئەی خوایە شەرمەزار کەرە..


چییە...؟کەسێ نەزانێت ئەڵێیــت یەکــەم جــارتە لەنـاو باوەشیمندا دەخەویــت!"جاکسۆن وتی و برۆیەکی بەرز کردەوە.


هەمــوو تورەی خۆم کۆکردەوە و گەرامەوە سەر کەسایەتیە تەرەکەی خۆم...




جوان قسەبکە جاکسۆن من لەو جۆرە کچانە نیـم هــەر کات ویستت ئامادەبـم بۆ تێرکردنی ئەزوو ئارەزوەکانت
وە زۆر باشترە گەر بمرم نەوەکوو لەگەڵ تــۆدا بــخەوم ئەی بکوژ،وا ئەزانیت  من ئەوەندە رقــم لەتــۆیە ئاوا بە ئارەزووی خۆم دێمە ناو باوەشتەوە ئەوە مەگــەر بە
خەیاڵ بینینیت،تۆـــ تۆ ئەزانیت کێیت ئەو کەسەی من ماوەی هەژدە سـاڵە نەفرەتــت لێــدەکەم بەئــاواتــەوەم بەدەستی من بمریت و لەنــاوت ببـەم بۆیــەش هــاتمە ئێرە و بەتۆم گووت سەرسامــم بەتــۆ ئــەزانی گــەر بتزانیایە ئەو کاتە هەستــم بەچی کــرد لەناخی خۆمدا
و چەند نەفرەتــم لەخــۆم کرد ئەوە سەرت ئەسورمــێ دلنیابە.....



ئەزانی من چەندین شەو نەخەووتوم و تەنهــا بیرم لەتۆ کردۆتەوە تاوەکـوو رۆژ بۆتەوە،ئەزانی کاتێک من
منداڵ بووم چەندین شەو لە ترسا نەمتانیوە بخەوم بەهۆی ئەوەی بەتەنهــا بووم لەژورێکی تاریکدا و کە تەنهــا دەنگی هەناسەدانی منی لێوەدەهات ئەوەش زیاتر ژورەکەی ترسناک دەردەخست،من بۆ ئەوە هاتووم تاوەکــوو تۆڵەی ئەو رۆژانەت لێبکەمەوە  بۆئەوی دەنگی گریانەکەم دەر نەچێت سەرم خستۆتە سەر بالیفەکەم و بەهێواشی گریاوم،تۆ هەرگیز لەو هەستانە تێناگەیت چونکە هەرگیز تاقیت نەکردۆتەوە...ئایا هەرگیز برسی بویت و بەهۆیەوە نەتوانیت بخەویت ئایا تۆ ئەو ئازارانەت بینیوە بێگومان نەخێــر وە ناشینینیت تۆ خۆشتریـن ژیان ئەژێیت چونکە تۆ پاشای مردنیت پاشای مردن خۆشترین ژیانی هەیە و لە هیچ شتێکیشی کەم نییە"وتــم زۆر بەتورەیەوە جاکسۆنیش هەر بەردەوام بوو لەسەیر کردنی من.



کێ ئەڵێت منیش هەمان ئازارم نەبینیوە!!"جاکسۆن وتی نیگەرانی بەروخساریەوە دیار بوو.



دایک وباوکت پاشای مردن کوشتنی زۆیــا...؟!"

.

.

.

.

_____

هــیوادارم بەدڵتـــان بــوبێت🙇🏻‍♀️

رێزی مــانــدوو بــوونــم بگرن و ڤــۆت و کــۆمێنت لەیــاد مــەکــەن🖤🦋

مـــردن بــەرێــوەیــە|J✓Where stories live. Discover now