Epilogue (1)

4.9K 542 216
                                    













{ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن ھیوادارم بەدڵتان بێ }















ڤێڵی بە بێزاریەوە لەسەر کورسی یەکێک لە پارکەکان داینیشتبوو شەوێکی زۆر سارد بوو وە ھیچ کەسێک لە دەرەوە نەبوو ئەو بەراستی سەرەتا ویستی بروات بۆ یانەکە بەڵام ھەر زوو پەشیمان بوویەوە ترسا وەکو جاری پێشو شتێکی بەسەر بێت و ئەمجارە جۆنگکوکیش نیە رزگاری بکا ...








چاکەتە پەمەیەکەی درێژیەکەی بە قەدەر درێژی ئەزیە کورتەکەی بوو کڵاوێکی فەرەنسی پەمەی کیوتی لەسەر کردبوو لەگەڵ ملپێچئکی سوفی پەمەی کالە سپیەکانی و گۆرەویە پەمەیەکانی زیاتر کیوت دەریانئەخست روومەتەکانی سور بوو بوونەوە بەھۆی ھاتنی ئەو بایە ساردە بۆیان پێستی پێشبرکێی ئەکرد لەگەڵ بەفرە سپیەکە ....






سەیری قاچەکانی ئەکرد و ئەیجوڵاندنەوە وەکو منداڵێکی شیرین کە چاوەرێی دایکی بکا شیرینەکەی بۆ بھێنێ بەڵام ئەو چاوەرێی ھیچ کەسێک نەبوو سەری بە ھێواشی و ترسەوە بەرز کردەوە کاتێک ئەو دوو پێڵاوی بێنی لەبەردەمی ...







برۆکانی گرژ کردەوە لێوەکانی وەکو ھێڵێکی راست لێکرد زۆر قشت دەردەکەوت وایدەکرد ئەو مرۆڤی بەردەمی ھەر زوو بزەیێکی بکا بۆ کیوتی ئەم شتە بچکۆڵەیە ..
"کچی بچوک چی دەکەی لێرە تۆ زانی درەندەی شەوان لێرەیە "



ڤێڵی دەستەکانی خستە سەر یەک و بە بێزاریەوە چاوەکانی خستە سەر رووخساری...
"ئەوە تۆ منداڵ ھەڵدەخەڵەتێنی من دەزانم درەندە بوونی نیە "


ئەو کەسەی بەرامبەری بزەیێکی کرد و وتی "واتا منداڵ نی"
ڤێڵی خێرا ھەڵسایەوە بەڵام ھەر زوو بێدەنگ مایەوە کە زانی ئەو کورە چەندە باڵای بەرزترە لەو و لە کاتی دانیشتن نەیزانیوە وا بەرزە ئەویش وا بچوک ئحمێکی کرد وبە شێوەیێکێ بکوژانەوە سەیری کرد....
"سەیرکە بەرێزم لێم دوورکەوە تۆ بێزارم دەکەی "







"خاتوونی شلیک وا پێشوازیم لێ دەکەی "
ڤێڵی ھەر زوو چاوەکانی بە شۆکەوە کرانەوە ....
"تۆ کێی درۆ دەکەی جیمینی یان چی "







بێ ئەوەی ھیچ بڵی خێرا قۆڵی گرت و رایکێشا نێو باوەشی ڤێڵی بە بێدەنگی مایەوە ئەو تەواو شۆک بوو بوو بەڵام بە نەرمی باوەشی لێدایەوە و چاوەکانی داخست ھەرچەندە ھێشتاش فرمێسک رێچکەیان گرت بۆ سەر روومەتە ساردەکانی...



𝑀𝑅𝑆 𝑆𝑇𝑅𝐴𝑊𝐵𝐸𝑅𝑅𝑌 ||𝐾𝑇𝐻 (completed )Kde žijí příběhy. Začni objevovat