بەھیوای خوێندنەوەیێکی چێژ بەخش ویستم پێش رۆیشتم بە تەواوی ئەمە بڵاو بکەمەوە چونکە ماوەیێکی زۆرە نوسیومە وە پێک ھاتەوە لە ٣٠٠٠ وشە زیاتر 🥺🍒___________________
"لێکسی ئارام ببەوە کەمێکی تر دادی دەگەرێتەوە باشە"
ئەو کچە بچوکە بە گرژیەوە سەیری دایکی ئەکرد و وتی "دادی منە نەک ھی تۆ بۆ تۆ پێی دەڵێی دادی مامی"کاتێک دەرگاکە کرایەوە لێکسی بە راکردن رایکردە باوەشی تایھیۆنگ و ھەر زوو وتی "دادی تۆ دادی منی بۆچی مامی بە تۆ دەڵێ دادی "
تایھیۆنگ لەبەر خۆیەوە پێکەنی و سەیری ڤێڵی کرد کە چۆن روومەتەکانی سور بوو بوونەتەوە پاشان سەیرێکی لێکسی کرد و ماچئکی بچوکی روومەتی کرد" بێگومان من دادی تۆم بەڵام ئەوەی دایکت جیاوازە "
لێکسی دووبارە روخساری گرژ کرد" تۆ تۆ دادی منی بە مامی پێی بڵێ بە تۆ نەڵێ دادی "
ڤێڵی کێشای بە نێو چاوانی و سەیرێکی تایھیۆنگ ی کرد "باشە مادەم دادی تۆیە با تۆش بخەوێنێ نەک من "لێکسی ھە زوو بە کیوتی لە باوەشی تایھیۆنگ ھاتە خوارەوە و رایکردە لای ڤێڵی و دەستە بچوکەکانی کردەوە بە فراوانی بە مانای باوەشم لێ بدە
ڤێڵی ھەناسەیێکی دایەوە و سەیری ئەو بونەوەرە کیوتەی ئەکرد بەرزی کردەوە و وتی "ئێستا چی ورچی بچوک"
لێکسی بە شیرینی ماچی روومەتی دایکی کرد و تی "من مەبەستم ئەوە نەبوو دادی دەبێتە دادی تۆش من دابەشی ئەکەم لەگەڵت مامی ئێستا بخەوین"
ڤێڵی سەیرێکی تایھیۆنگ کرد کە زەردەخەنە دەکا بۆ کیوتی کچەکەی ڤێڵی بە زوو وتی "من وتم لە تۆ دەچێ "
YOU ARE READING
𝑀𝑅𝑆 𝑆𝑇𝑅𝐴𝑊𝐵𝐸𝑅𝑅𝑌 ||𝐾𝑇𝐻 (completed )
Fanfiction"چ شتێکت لە ھاویندا زۆر خۆش دەوێ خاتوونی شلیک ؟" "تۆ دەبینم " . . ئەمە کاری خەیاڵە......