«17»

3.9K 484 578
                                    

'Yin'

کاتژمێــر 08:00 خـولــەکی بەیانــی'

بەیـــانی رۆژی دواتـــر'


لەخەو هەڵسام،دوێنێ بەباشی نەخەوتــم چونکە هەر بیرم لای جیمین بــوو!!بەراستی شەرمەزاری ئەو کورەبــووم بەتەواوەتی تەنانەت نەمزانی چیشی لێبەسەر هات؟!هەمــووی بەهۆی غیرەکردنە نەفرەتیەکانی جۆنگکوکەوە بــوو سەرەرای ئەوەی من تەنهــا لەسەر کاخەس هاوسەری ئەوم بەڵام ئەو منی خۆش دەوێت ئەوە راستە بەڵام هەر نەدەبــوو بەو شێوەیە رەفتار لەگەڵ جیمیندا بکات ئەو ئاگاداری هیچ شتێک نەبــوو گەر بشیزانیایە ئەوا دڵنیام هەرگیز کارێکی بەو جۆرەی ئەنجام نەدەدا،سەرەرای هەمــوو ئەوانە من زۆر لە جۆنگکوک تورەم!!ئەو رۆژانەی کە ئەو لانەبــوو جیمینــم لابــوو و ئاگادارم بــوو زۆریش لەگەڵمدا باشبــوو ئەوەش هەمــوو شتێک بــوو بۆمن
وەبیگومان جۆنگکوک هەمـوو شتێکی تێکدا و شەرمەزای کردم لەلای جیمین نەمتوانی سوپاسیشی بکەم بۆ کارەکانی کەلەگەڵ مندا کردی.


ئاهــ ییـــن!!گەر کەمێکیتر بیری لێ بکەمەوە ئەوا دڵنیام شێتیش دەبــم واباشترە برۆم گەرماوێت بکەم تاوەکــوو ئەو روداوانەی دوێنــم لەیاد بچێت!!.



Flash Back'



سەبــری منیش تاوکــوو ئێرە بــوو بەرێز جیمین؟!
"جۆنگکوک بەتورەیەو لەژورەکەدا هاتەدەرەوە وتی و هەرکە لە جیمین نزیک بۆوە و یەخەی کراسەکەی گرت و تاوەکــوو هێزی هەبــوو مستێکی کێشا بە روخساریدا
کە ئەوەش وای لە جیمین کرد بکەوێتە سەر ئەرزەکەو دەست بگرێت بەدەمیەوە.



کاتێک دەمی کردەوە بەتەواوەتی ناو دەمیی ببــو بە خوێــن...!
جۆنگکوک رۆیشتە سەر زگی جیمین و یەخەی گرتەوە و دوبارە مستێکی کێشایەوە بەدەمیدا....



تۆ داوای هاوسەرگیری لە کێ دەکەی هـــا!!؟ئەو کچە هاوسەری منە گەمژە هاوسەر!!چەند رۆژە خۆم گرتوە تاوەکوو نەتکوژم کە بەو شێوەیە لە ییـن نزیک دەبیەوە.



جۆنگکوک تکایە لێی دوور بکەوە دەیکوژی!!
وتم بەڵام وادیار بوو جۆنگکوک گوێی بەمن نەدەدا بۆیە ناچار بووم جۆنگکوک بگرم رایبکێشمە دواوە تاوەکـوو لەجیمین دوور کەوتەوە و دەستم گرت بە روخساری جۆنگکوکەوە.



جۆنگکوک!!جۆنگکوک تکایە هێمن بەوە دەی تکایە!!
هەرکە زانیم جۆنگکوک هێمن بۆوە خێرا رۆیشتمە لای جیمین و کلێنسم پێی دا تاوەکــوو خوێنەکەی دەمی بسرێتەوە.بەڵام جۆنگکوک زۆر تورەبو بەرادەیەک دەماری جەستەی بەتەواوەتی دەرچوبوو.




م-من نەمدەزانی ک-کە ییــن هاوسەری تۆیە ببورە!!گەر بمزانیایە هەرگیزی کارێکی وام نەدەکرد.
"جیمین بە پچر پچریەوە وتی.



برۆ ییــن دەرۆین!!لەو هەمــوو رێکەوتنە نەفرەتیانەش دەکشێمەوە کەلەگەڵ تۆدا هەمبوو جیمینی نەفرەتی!



هــاوسەرە ســاردەکــــەم|jk✓Where stories live. Discover now