«25»

3.3K 440 517
                                    

'Jungkook'

دەی بێخەمبە میــا!!ئیتر هەمــوو شتێک گۆرا وە بەراستی من زۆر دڵخــۆشــم من ئێستا هاوسەرم هەییە و زۆریش دڵخۆشــم لەگەڵ ئەو وە زۆریشم خۆش دەوێت،وە تۆش کورێکت هەیە ئەوە مانای دڵخۆشی تۆیە،ئەوەی گرینگە ئێتر ئێمە!من و تــۆ دڵخــۆشین.
"وتــم و دەستی میام گرتبـوو.

تەلەفۆنێک کەشو هەواکەی تێکدا!!بەڵام نەمویست وەڵام بدەمەوە بۆیەش بەبێ ئەوەی سەیری ناوەکەی بکەم دامخستەوە چونکە ئێستا ئەمەوێت لەلای میــا بــم.

سوپاس جۆنگکوک بەراستی ئێستا زۆر دڵخۆشــم کەلەلامیت.
"میــا وتی.

ویستــم قسەبکەم بەڵام دوبارە زەنگی موبایلەکەم لێدایەوە،موبایلەکەم هەڵگرت و پەیوەندیەکەم وەڵام دایەوە.

سڵاو بەرێزم،ئایا تۆ بەرێز جۆنگکوکیت و هاوسەری خاتــوو ییــن!!؟
"دەنگی خانمێک بـوو کە قسەی دەکرد.

بەڵــێ!!بەڵام بــۆچی؟!
"وتـــم و کەمێک لێدانی دڵــم خێراتر بــوو بەراستی.

هاوسەرەکەت توشی روداوی هاتــووچــۆ بوە بەرێز جیۆن،گەر بکرێت بێیتە ئێرە ئەوا زۆر باش دەبێت!!

،

وەکــوو شتێک لەبیناکە هاتمە دەرە تەنانەت گرینگیم بە میاش نەدا.

چاوەکانــم دەستیان کرد بە فرمێسک رشتــم،هەناسەم بەتەواوەتی لەکار کەوتوە.

خوایە!!تکایە خوایە با ییـن باشبێت.

بەتوندی بۆنباخەکەی ملم لێکردەوە چونکە بەتەواوەتی هەناسەم لێبرابــوو،زۆر بەخێرای بەرەو نەخۆشخانەکە رۆیشتــم خۆشــم نازانــم چۆن بەو خێراییە گەیشتمە نەخۆشخانە.

ئەوەی لەناو دەممدا بـوو قوتمدایەوە....

ییـــن!!
"لەبەردەمی نەخۆشخانەکە وەستابــووم. فرمێسکەکانــم بە رومەتەکانـمدا دەهاتنە دەرەوە ئەترســــم!!؟ ئەترسـم برۆمە نەخۆشخانەو روبەروی ئەو دەرئەنجامە ببمەوە کە لێی دەترســم!!ناتوانــم ناتوانــم ییــن لەدەست بدەم!!هەرگیز ناتوانــم!.
خوایە تکایە!!لێت دەپارێمەوە بە ییــن تاقیـم مەکەوە!

بەرێز جۆنگکوک تکایە هێمــن بەوە!!هاوسەرەکــەت لەژوری نەشتەرگەریە،کەی لەژوری نەشتەرگەری هاتە دەرەوە ئەوکاتە دکتۆر دۆخی تەندروستی ئەوت پــێ ئەڵێت بۆیە تکایە هێمن بەوە.بەهیوای سەمالامەتی.
"پەرستارێک وتی.

بەشێوەیەکی توند دەستــم گیر کرد لەپرچــمدا،ئێستا ئەوەی ئەمەوێت تەنهــا بینینی یینــە پیکەنینەکنی زەردەخەنە جوانەکەی!!

_____

دوایـــ دوو کاتژمێـــر'

لە رێرەوەکە بەردەوم بــووم لەهاتوچۆکردن،خەریکە بەتەواوەتی شێت ئەبــم دوو کاتژمێر تێپەرێوە هێشتــا هیچ کەسێک نایەت هەواڵی تەندروستی ییـنم پێبڵێت.

هــاوسەرە ســاردەکــــەم|jk✓Where stories live. Discover now