7

901 197 196
                                    

UNEDITED

"زەردەخەنە بکەن."
دایکم ووتی کاتێک وێنەی ئێمەی گرت.

دڵنیام تێبینی نەکرد کەوا لە وێنەکەدا ،ئەلێکس لە گۆشەیەکی دوور وەستاوە و بەشێوەیەک سەیری جەیک دەکات وەک ئەوەی منداڵێک بێت و پێیان گووتبێت سانتا ڕاستەقینە نییە.

نەتالیا کە لەتەنیشت من وەستاوە ، لێدوانێکی وەسفنەکراو و ترساوی لەسەر ڕووخسارە. پێویست ناکات پسپۆڕ بم تا بزانم لەم کاتەدا بیر لە چی دەکاتەوە.

چۆن کلارای کۆن و بۆگەن توانیویەتی کوڕێکی وەک جەیک ڕاوبکات؟

وە منیش بیرم لەهەمان شت دەکردەوە.لە ڕاستیدا لەناو هەر چوارمان تاکە کەسی ئاسودە جەیک بوو.قۆڵی لە کەمەرم ئاڵاندبوو لەکاتێکدا بە ئاسودەیی بەڕووی کامێراکە زەردەخەنەی دەکرد.تاکە کەس کە جاڕدانەکەی کاری تێنەکردبوو.

"بەمشێوەیە بێت،دەبێت بزانیت من و کلارا ژوان دەبەستین."

کە سەرەتا گوێم لەم وشانە بوو وامزانی بە هەڵە گوێم لێبووە بەڵام کە کاردانەوەی ئەلێکس و نەتالیام بینی زانیم کە ئەوەی گوێم لێبووە ڕاست بووە.بۆیە منیش هەروەک کەسێکی ئاسایی کاردانەوەم هەبوو.

"بەڕاست؟"
ووتم و سەیری جەیکم کرد لەکاتێکدا زەردەخەنە بەفیزەکەی لەسەر لێوی بوو.

"بەڵێ."
ووتی هەروەک ئەوەی ئەمە وەڵامی هەموو پرسیارەکانم بداتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا ،هێشتا ڕووخسارم سور بوویەوە.خودایە گیان نەدەبوو یەکێک بم لەو کەسانەی سور نابنەوە؟

مەبەستم ڕێگەیەکی باشتر نییە لەمە کاتێک کوڕێکی زۆر زۆر قۆز بە هەموو دونیا دەڵێ کەوا تۆ ژوانی لەگەڵ دەبەستیت.ئێستا،ئەگەر ئەو کوڕە زڕ برای ئەو کەسە نەبووایە کە لەوەتەی دونیا هەیە خۆشم دەوێت یان بە ئەنقەست وای نەگوتبا تا توڕەم بکات بە گوتنی ئەمە لە پێش ئەلێکس ئەوا بارودۆخەکە گونجاوتر دەبوو بۆ سوربوونەوە.

من ئەوەندە شۆک بووم نەمدەتوانی نکۆڵی لێبکەم.هەربۆیە لە پێش دایکم وەستاوم کە هەروەک شێتێک زەردەخەنەی دەکرد.کەوا دڵنیام بیر لە مامەڵە بازرگانیەکانی دەکاتەوە ،مادام من ژوان لەگەڵ جەیک دەبەستم.

"کەواتە کەی ئەو دوانەتان یەکترتان ناسی؟"
ئەلێکس بە ئاگادارییەوە پرسی.

"ۆه!بۆ ئەمە چیڕۆکێکی زۆر سەرنجڕاکێش هەیە ."
جەیک ووتی.
"ئێمە..."

قسەکەی پێبڕدرا لەلایەن منەوە.

"جەیک پێویستە قسە بکەین ،بەتەنیا !"
ووتم و سەیری ئەوم دەکرد.

جەیک لە شوێنەکەی هەڵسا و بەرەو ڕووی من دەهات کە سەیری نەتالیای دەکرد و گووتی.
"واهەست ناکەم گفتوگۆیەکی درێژ بێت."

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now