13

795 173 139
                                    

UNEDITED

"ها ها زۆر هەزەلیە."
جەیک گووتی و سەیری داپیرەمی کرد.

"کوڕی گەنج هیچ پێدەچێت گاڵتە بکەم؟"
داپیرەم بە توندی گووتی و ئەو نیگایەکی بۆ کرد کە خەلکی بە گریان دێنێت.

جەیک هەنگاوێک بۆ دواوە گەڕایەوە کە داپیرەم پێکەنی.

"گالتە دەکەم جەیک."
بە زەردەخەنەیەکەوە گووتی.
" بەڵام لە بەشی گواستنەوەکە جدی بووم."

گفتوگۆکە هەر لە چێشتخانە تێکشکا.

ڕێبیکا و سەمانثا بە هێواشی هەڵسان و بەرەو دەرگاکە چوون. ڕێبیکا لە بن گوێم بە چرپەوە گووتی.

"لەم نزیکانە بۆ شەوێک لە ماڵە نوێیەکەمت دەمێنینەوە. "

ئۆه چەند نایابە!

"ئەوە ماڵی منە. "
جەیک هاواری کرد.
" من هەژدە ساڵم بۆ خاتری خودا، هیچ پێویستم بە بەخێوکەر نییە."

"ڕاست دەکا، منیش چەندین جار بە تەنیا لەماڵەوە بوومە." ئەلێکس ووتی.
"بۆچی باوکم لەناکاو وابیردەکاتەوە پێویستە لەگەل جەیک و بەخێوکەرەکەی بمێنمەوە."

"ئەو بەخێوکەر نییە! "
جەیک گووتی.
"ئەو تەنیا کارەکەرێکە."

" وە دواتر پێم دەڵێ پێویستم بە بەخێوکەرێکە. "
ئەلێکس ووتی.

جەیک سور هەڵگەڕا.

" باشە، چیتر گلەیی مەکەن و بوەستن"
داپیرەم ووتی.
" خێزانەکەتان بڕیاریان داوە."

" خێزانەکەم بۆماوەی هەژدە ساڵە لەناو ژیانم نەبوونە. "
ووتم.
"بۆیە دڵنیام خۆم دەتوانم شتەکان بەڕێوە ببەم. "

" کلارا. "
داپیرەم بە نیگەرانییەوە گووتی.
"تکایە"

بۆماوەی دوو خولەک سەیریم کرد. یەک شت هەیە کە ناتوانم بیکەم ئەویش ڕەتکردنەوەی شتێکە کە داپیرەم تکام لێبکات.

" بەڵام بۆچی؟ "
ووتم.
" هەربەڕاستی دەتەوێ لەگەڵ دوو کوڕ بمێنمەوە لە ماڵێک بەتەنیا کە یەکێکیان خۆشەویستمە بۆماوەی دوو هەفتە؟"

"بەڵێ."
پێی گووتم.
"من باوەڕم بە تۆ و جەیک هەیە کە هیچ شتێک ناکەن."

ئەلێکس شێوەی قێزلێبونەوەی لەسەر ڕووخساری دروست کرد.

"باشترە نەیکات. "
ئەلێکس گووتی.
" سوێند دەخۆم ئەگەر دەستی لێبدەیت.... "

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now