Part 6

342 67 2
                                    


جونـجەن کـومـار

.......

دوایـی خواردنـی نانـی ئێوارە گەڕامـەوە
ژوورەکـەم لـە دوای خۆم دەرگاکـەم داخـست
پشتی سەرم نـا بەدەرگاکـەوە.

هـەناسەیەکی بێزارایـم دایـەوە
هـیچ شتێک نـییە ئەنجامـی  بدەم.

وا نزیکی یەک هەفتەیە مـن لێرەم بێ ئەنجامـدانی هیچ شتێک دەی خۆ نەخۆشخانـەی دەروونی وا بەبێدەنگـی سامـناک نـیـە بەلـکو بە ئاژاوەو هـاواری نەخۆشـەکـان سامـناکە بـەڵــام ئـێرە زۆر جـیاوازە.

چـی ڕوودەدات!

من ناتوانم بـبم بە پرۆفیسۆر لەبواری دەرونـناسـی
ناتـوانـم خەونەکەم  بهێنـمە دی.

"بـیرت دەکـەم بـاوکـە"
لەژێر هەناسە بێزارەکـان

دایـکم لەدەست دا ئەوکاتەی ئێـمـە لەدایکبوویـن
بـاوکم بۆ من و براکەم "گونجەن" بوو بەدایک
هەم باوک.

ئەو باشترینـی  جیهـانە
باشترین بـاوک و باشترین دایـک
لەگەل براکـەم دوانـەین.

ئەو سەربـازە لە سوپـای هیندسـتان
منیش دکتۆری دەروونـی.

بەڵـام دەترسـم نەتوانـم ئاواتی چەندین
سالەم نەهێتە دی.

باوکم هەمیشـە وای فێرکردووین
یارمەتی دەوروبەرو خەلـک و
نیشتیمانەکەمان بدەین.

هەمیشە خەلک بە باوکـم دەڵێن
"چ سودێکـت پێ دەگات کاتێک منداڵێکت لە سەربازی لەهەر ئەگەرێک ژیانی لەدەست دەداو مندالێکـت لە شێتخانـە"

باوکم هەمیشە قسەکانیان پشت گوێ دەخات
دەلێت
"ئەگەر هەمـوومـان وەک تۆ بیربـکەیـنەوە
کێ  رۆلـەکەی بنێرێتە سەربازی ولاتەکەمان بپارێزێت ئێوە بەهۆی ڕۆڵەی ئێمەوە دانیشتون قسەی زل دەکەن "

هەرگیز گرینگی نادات
باوکم زۆر خۆشدەوێت میهرەبان دڵ پاک
باوکێک هەموو کەس ئاواتی بۆ دەخوازێت.

باوکم دەلێت هەولبدە ژیانی کەسانێک ڕزگار بکە کە توشی ئازاری دەروونی ناخیان بونەتەوە چونکی ئازار دڵ و دەروون بەئازارترینـە.

وازم لەبیرکـردنەوەکـانم هێناو
قاچەکانم ڕێچکەیان بەرەو گەرماوەکـە گرت
جلـەکانم داکەند رۆشـمتە ژێر شاوەرەکـە.

خەریکە فرمێسکەکانم زاڵتر دەبن بەسەرم دا
هۆکاری فرمێسکەکانم نازانم
ئایە بێزارییە لێرەم؟
یان سامنـاکی ئێرە؟
یا بیر کردنی باوک و براکـەم؟

من لەسامنـاکی نەخۆشخانە راهاتوم بەهات و هاواری نەخۆشەکان کە دەلێن.
"مـن شـێت نـیم"

بەئـازارترین وشەیە کە گوێم لێدەبـوو
لەتەواوی نەخۆشخانـەکـە.

لـە گەرماو هاتمە دەرەوە ڕۆبەکەم کردە بەرم
بۆئەوەی جەسـتە تەرەکـەم کەمێکـیش بێت
وشـک بـکاتەوە.

دەرگای دۆڵـابەکەم کردەوە دەستەکـانم درێژ کرد بۆ هێنـانـی جلـی خەوەکـەم.

بـەڵام چـاوم کەوتە سەر ئەو قەمیسـە ڕەشـەی
باوکم کـە لەگەڵ جلەکانـم خستبـومە نـێو جانتاکەم  زەردەخەنەیـەکم کرد و دەرم هێنا لە دۆڵـابەکەو کردمـە بەرم.

"ئـێسـتا کەمێک ئاسوودەم کاتێک کە جلەکەی بۆنـی ئەوی لـێدێت"
لەژێر هەناسەکـانمەوە بە لەسەر خۆیـی گوتم.

بەبـێ قـژ وشکردنەوە چوومە سەر جێگا
هـەرگیـز حەزم بە وشکردنـەوەی قژە پڕ
و درێژە کەم نییـە.

چـاوەکانم داخـست بۆ ئەوەی بکـەومە ئەو جیهـانەی ئەمەوێ.









بەردەوامە.

رایـی خۆت لەسەر چیرۆکەکە بلێ و کۆمێنت لە ریزەکـان جێبهێـلە.

تـاریـکـی. Unde poveștirile trăiesc. Descoperă acum