Part 13

279 54 12
                                    


جونجـەن لەبەردەم ژووری ژمارە 97 وەستابوو دوودڵ بوو لە هەنگاونان بۆ ژوورەوە

لە کۆتاییدا هەناسەیەکی قولی هەلمـژی چووە ژوورەوە لە هەردوو دەستی دا مادەی پاککەرەوە هەبوو

"سلـاو جیمین شـی"
جونجـەن بە زەردەخەنەوە وتی.

ئەوەی بەرامبەری بۆ یەک چرکەش نەجولا یاخود چاوەکانی ئاراستە بکات

"بـاشە کەوایە با ئێرە پاک بکەمەوە, ئایە ڕێگەم
پێدەدەیت"

هیچ شتێکی وەرنەگرت لە پاڕک جیمین

"بـاشە ئەمە بە ڕێگە پێدان دادەنێم"
جونجـەن وتی بەشێک لە قۆلی جلەکانی بلند کرد بۆ ئەوەی دەست بکات بە پاکردنەوە

زیـاتر لە پێنج مانگە کەس نەهاتۆتە سەردانی پاڕک جیمین جگە لە کارمەندەکان کە پاشماوەی خواردنیان بۆ فرێ ئەدا ژوورەکە.

لە ژوورەکە سیستەمێکی خەوتن و تەوالێت و یەک شوێنی بچوکی شاوەر هەیە

ژوورەکە تەواو ڕووپۆش کراوە بە ڕەنگی سپـی
تەنانەت ئەو پەنجەرە بچووکەی لە ژوورەکانی تر هەبوو لە ژوری جیمین نەبوو

ئەو بەتەواوی زیندانیەکی توند کرابوو

"ئـایش ئێرە زۆر پیسە هەمووی تۆزە"
جونجـەن وتی کاتێک خەریکی پاکردنەوەی ئەرزەکە بوو
...........

"ئێستاش شتێکی تر داوە دەکەم"
جونجـەن وتی دووبارە هیچی وەرنەگرت

"چی دەلێت دەربارەی قژ چاک کردن"
وتی بە زەردەخەنەوە چەقەنەیەکی لێدا

"خەمت نەبێت من شارەزام زۆرم بۆ براکەم چاک کردووە"

دووبارە بێ کاردانەوە بوو ئەمە وای لە جونجـەن کرد هەستێکی خراپ و بێ هیوایی بۆ دروست بێت

جونجـەن قژە درێژەکەی لە شێوەی تەماتە توند بەست

دەستی کرد بە چاکردنی قژی جیمین ئەو بەشە بۆیەی قژی بڕی کورتی کردەوە
تەنها بەشە ڕەشەکەی قژی هێشتەوە

" چـی دەربارەی گەرماوێـک"
جونجـەن وتی کە بە ئاواتی یەک وشە بوو لە وەی بەرامبەری

.....

"دەی جیمین شی"
جونجـەن وتی کاتێک دەستی بۆ ئاراستەی جیمین راگرتبوو تاکو دەستی بگرێت

لە چاوەکانی جیمین ئەمەی بەدی کرد وەک بلێت
*بۆچی دەستت بگرم*

"گەرماو پێویستە گەرماو بکەیت"
جونجـەن بە لەسەر خۆیی وتی

تـاریـکـی. Où les histoires vivent. Découvrez maintenant