Part_8_

905 124 21
                                    

ڤۆت لەبیر مەکەن❤


☾︎ᵉⁿʲᵒʸ☽︎
.
.
.
.
--------------------------

جۆنگکووک:نەخێر ئێرە کۆلێژ نییە

ن/ت:باشە ئەی لەبەر چی لێرەین؟

جۆنگکووک ویستی وەڵامی بداتەوە بەڵام کوڕێکی بچووک کە لەدەور و بەری 15ساڵی هاتە لایان

؟؟؟؟:داوای لێبوردن دەکەم... گوێم لێبووە کە نابێت تۆ بێزار بکەین کاتێک کە دێیت بۆ ئێرە

؟؟؟؟:بەڵام من زۆۆر حەزم ئەکرد کە تۆ ببینم

جۆنگکووک:کێشە نییە......من هەتاکو ئێستا تۆم نەبینیوە
تۆ ناوت چییە؟

کوڕەکە خۆی بە جۆنگکووک ناساند و سڵاوی لە ن/ت کرد و دڵخۆشی خۆی دەربڕی چونکە جۆنگکووکی بینی

؟؟؟:هیۆنگنیم.....بینینی تۆ لەنزیکەوە وەکو خەونێکە هاتییەتە دی بەڕاستی زۆر دڵخۆش بووم

دوای ماوەیەک تەواو بوون لە قسەو کوڕەکە ڕۆشت ن/ت و جۆنگکووک بەردەوام بوون لە ڕۆیشتن

ن/ت:تۆ زۆر بەناوبانگی لێرە...ئێرە کوێیە؟؟

چەند منداڵێکی بچووک هاتنە دەرەوە و زۆر دڵخۆش دیاربوون و بەدەست سڵاویان لە جۆنگکووک کرد

ن/ت: ئایا ئێرە هەتیو خانەیە؟؟

جۆنگکووک:خەڵک پێی ئەڵێن هەتیو خانە.... بەڵام خۆی ماڵە و لەلای من ئەوان خێزانن

ن/ت: باشە ئەوان چ پەیوەندییەکیان بەتۆیە؟
(هەردوکیان لەسەر زەوییەکە دانیشتن)

جۆنگکووک:کاتێک کە شازدە ساڵ بووم، بووم بە مافیا دەستم کرد بە بوون بە چەتە و تاوانبار

جۆنگکووک:وە لە حەڤدە ساڵی باوکم ئەم هەتیو خانەیی ڕادەستی من کرد کە چەندین نهێنی تێدایە و تەنیا گەورەکان دەزانن

ن/ت:خولەکێک.....واتا ئەمانە هەمووی هی تۆیە؟!

جۆنگکووک:من تەنها ئەو کارە بەڕێوە ئەبەم کە لە باو و باپیرانمەوە بۆم ماوەتەوە

ن/ت: باشە لەبەر چی؟

جۆنگکووک:سەیرە وایە؟؟ کەسە دەوڵەمەندەکان هەمیشە شتی گرانبەها ئەکڕن و پارەیان بۆ شتی بێسوود خەرج ئەکەن

جۆنگکووک:بەڵام لەلایەکێ ترەوە خەڵک هەموویان ئەمرن چونکە ناتوانن پارەی نەشتەرگەرییەکانیان بدەن

جۆنگکووک:دایک و باوک منداڵەکانیان فڕێ ئەدەنە سەر شەقام چونکە بار گران بوون بەسەریان.....هەروەها هەژارەکان هەمیشە ئەکوژران چونکە دەسەڵاتیان نییە و وەکو دەوڵەمەندەکان نین...بەڵام کەسە دەوڵەمەندەکان هیچ گرنگیان پێ نادەن و بە ئارەزووی خۆیان پارە خەرج ئەکەن و ژیانێکی خۆش بەسەر ئەبەن

جۆنگکووک:هەروەها ئەوە کاری مافیا دژە گولەکانە پارە لە دەوڵەمەندەکان ئەدزین و بۆ هەژارەکان بەکاری ئەهێنین

جۆنگکووک:بەم جۆرە ئەم هەتیو خانەیە بەڕێوە ئەبەین

جۆنگکووک:لەم شوێنە منداڵەکان ئەتوانن تیایدا بڕۆنە قوتابخانە و دەست بە خوێندن بکەنەوە و هەرچەند ئەیانەوەێ ئەتوانن خواردن بخۆن و هەرچەند پارەیان بوێ پێیان ئەدرێت

جۆنگکووک:کە گەیشتنە 18ساڵ خانوویان پێ ئەدرێت لەگەڵ پارە کە بتوانن بۆ ساڵەکانی داهاتووش بەکاری بهێنن

ن/ت:کەواتە تۆ پارە بەباشی بەکار ئەهێنیت و یارمەتیان ئەدەیت بەڵام ئەی کوشتن؟؟ ئەوە ژیانی کەسێک ئەڕوخێنێت

جۆنگکووک:ئێمە گوێمان لێ نییە کە ژیانی ئەو کەسانە بڕوخێنین کە هیچ سوودێک و نرخێکی نییە بۆ ئەوەی ژیانی ئەو کەسانە خۆش بکەین کە بەنرخن و سوودیان ئەبێت وەکو منداڵەکان

جۆنگکووک:ئێرە لقی بوسانە.....10ساڵ پێش ئێستا 18لق لەتەنیشت کوریای باشوور دروست کرا وە 15لق لەتەنیشت چینە وە 20لقی تریش لەتەنیشت وڵاتە ئاسیاییەکانی ترە

ن/ت: واتا لەوڵاتی دیکەش هەیە؟! ئەوە ژمارەیان لە 40 زیاترە

جۆنگکووک:تیمە مافییایەکەی ئێمە گەورەترین تیمی مافیایە لە تەواوی ئاسیا بێگومان ئەوە شتێکی ئاساییە کە لەوڵاتانی دیکە لقمان هەبێت

جۆنگکووک:من کەسێکی ترم کردووە بە سەرپەرشتیاری ئەم شوێنە بەڵام زۆربەی منداڵەکان زیاتر من ئەناسن و منیان خۆش ئەوێت وەکو خۆبەخشێکی باش

ن/ت:کەواتە تۆ لەبەر ئەوە کەسایەتی خۆت ئەشاریتەوە...

جۆنگکووک:بەڵێ ئەوان هەموویان منیان زۆر خۆش ئەوێت و خەونی ئەوان بینینی منە هەروەک ئەو کوڕەی کە تازە بینیمان باشە بەڕای تۆ ئەگەر ئەوان بزانن من سەرۆک مافیام هەمان هەتیان بۆ من ئەبێت؟

ن/ت: باشە لەبەر چی تۆ ئەو هەموو شتەم پێ ئەڵێیت؟؟ لەبەر چی ئەو شوێنەت پێشان دام باسی ئەم شوێنەو لقەکانیت کرد بۆمن؟؟

جۆنگکووک:چونکە متمانەم بەتۆ هەیە و تۆ یەکەم کەسی کە وام لێ بکات هۆکارم هەبێت بۆ ئەو کارانەی کە ئەیکەم

ن/ت: جۆنگکووک من ئەمزانی کە تۆ کەسێکی باشی

ᴄᴜᴛ...

Vᴏᴛᴇ ಠ_ಠ

Vᴏᴛᴇ ಠ_ಠ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
𝐰𝐚𝐫 𝐚𝐧𝐝 𝐥𝐨𝐯𝐞||J.JKWhere stories live. Discover now