Part_22_

553 53 42
                                    


ڤۆت بکەن با منیش زوو پارت دابنێم
☾︎ᵉⁿʲᵒʸ☽︎
.
.
.
.
--------------------------

جۆنگکووک چەند لیستێکی لەپێشبوو بەڵام چەند شتێکی سەیری تێدا بینی بۆیە پەیوەندی بەکەسێکەوە کرد

جونگکووک:سیهۆن کەیسی ژمارە سێ بۆچی لەناو لیستەکەیە؟

سیهۆن:کەسێک پلانێکی دانا کە سەرنجی ڕاکێشام بۆیە بڕیارمدا کە ئەویش بۆناو لیستەکە زیاد بکەم

جونگکووک:من وامزانی کە مەحاڵە کەسێک پلانێکی سەرکەوتوو دابنێت

سیهۆن:بەڵام کەسێک توانی ئەزانی ئەو کێیە؟....شازادە...مەبەستم ئەوکچەیە کە تۆ هێنات

جونگکووک پەیوەندییەکەی داخست و دوای ئەوە ئۆتۆمبێلەکە لەپێش شوێنی کارکردنی ن/ت وەستا و جونگکووک ن/ت ی کە پەنجەرەکەوە بینی و زەردەخەنەی کرد

پاسەوانەکان دەرگاکەیان بۆ ن/ت کردەوەو ن/ت بەزەردەخەنەوە سەرکەوت و لەتەنیشت جونگکووک دانیشت
هەردوکیان تەماشای یەکتریان ئەکرد

جونگکووک:ئەمڕۆ زۆر جوان دەرکەوتووی

ن/ت:بەڕاست بەڵام من مەیک ئەپم نەکردووە و جلی جوانم لەبەر نەکردووە و ئەم ماوەیەش هیچ گرنگیم بە پێستم نەداوە پێستم...

جونگکووک:تۆ خۆت هەر ئاوا جوانی بەتایبەت
زەردەخەنەکەت...بەڕاستی زۆر جوانە

ن/ت شەرمی کرد و لەشەرما سەری هێنایە خوارەوە

ن/ت:هیوادارم کە هیچ کارێکی گرنگت نەبێت

جونگکووک:تاکە شت کە ئێستا بۆم گرنگ بێت تۆیت

ن/ت:بەڕاست؟ سوپاست ئەکەم

جونگکووک:کەیسەکەت چۆن ڕۆشت؟

ن/ت:زۆر باش....باشە بۆکوێ ئەڕۆین؟

جونگکووک:حەزت لێیە بڕۆینە کوێ؟

ن/ت:ڕاستیەکەی من برسیمە...با بڕۆینە ماڵەوەو شتێک بخۆین

جونگکووک:ئەزانی خوارد لێنێیت؟

ن/ت:ڕاستیەکەی من زۆر باش نیم بەڵام هەموو هەوڵی خۆم ئەدەم
.
.
.
.
ن/ت ڕۆشتە چێشتخانە و یەک کۆمەڵ شتومەکی دەرهێنا و لەسەر مێزەکەی دانا و تەماشای ئەکردن

ن/ت:همم باشە ئێستا چیبکەم؟

ن/ت چەقۆیەکی دەرهێنا و دەستیکرد بە قاشکردنی سەوزەکان...بەڵام چۆن قاشکردنێک... زۆر کۆمێدی بوو

ن/ت خواردنەکانی ئامادەکرد و  لەسەر مێزەکەی دانا و چاوەڕێی جۆنگکووکی ئەکرد... ن/ت کەمێک شڵەژاوە چونکە ئەمە یەکەمجاریەتی کە چێشت لێبنێت

جۆنگکووک هاتە خوارەوە و تەماشای سەر مێزەکەی کرد

جونگکووک:تۆ ئەو هەموو خواردنەت دروست کردووە؟

𝐰𝐚𝐫 𝐚𝐧𝐝 𝐥𝐨𝐯𝐞||J.JKWhere stories live. Discover now