CHAPTER 1

375 52 23
                                    


من ناوم ن/ت ە...لی ن/ت خەڵکی کۆریای باشوورم تەمەنم 20 ساڵە لە تەمەنی 11 ساڵی بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە خێزانەکەم لە دەستدا بۆیە برامە خانەی بێ سەرپەرشتان تا تەمەنی 18 ساڵی لە خانەی بێ سەرپەرشتان بووم دوای ئەوە لەلایەن خانەکەوە خانوویەکی بچووک و کارێکم بۆ دەستەبەر کرا لە کافێیەک مووچەکەی باشە بەشی پێداویستی ڕۆژانەم ئەکات وە من تەنها 1 هاوڕێم هەیە کە ئەویش لە کافێکە ناسیم ناوی لیایە ئێمە زۆر نزیکین بەڕاستی ئەوم زۆر خۆش ئەوێت.......من ئێستا گەیشتمە کافێکە چوومە شوێنی خۆم و وتم

ن/ت: بەیانی باش ( وتم بە هاوارەوە )

هەمووان: بەیانی تۆش باش ( وتیان کاتێک زەردەخەنەیەکیان پێشکەش کردم )

لەڕاستیدا بڕوا ناکەم کەسێک لەم کافێیە ڕقی لێم بێت چونکە من هەموویانم خۆشەوێ...چوومە شوێنی خۆ گۆڕین و جلەکانم گۆڕی جلی کارم پۆشی دەستم کرد بە کار کردن هەموو شتێکمان ئامادە کرد بوو تا پێشوازی لە میوانەکان بکەین بەڕاستی بێزار بووم لە چاوەڕوانی میوانەکان ئەمڕۆ لیا نەهاتوە چونکە نەخۆشە بە تەنها زۆررر بێزارم تا زەنگەکەی سەر دەرگاکە لێی دا بە مەبەستی ئەوەی کەسێک دێتە ناو کافێکە سەیری لای دەرگاکەم کرد...ئای خوایە دووبارە ئەم کوڕە لەڕاستیدا من باش نایناسم بەڵام هاوڕێکانم ئەڵێن ئەو مافیایەکی زۆر ترسناکە ئەو هەموو ڕۆژێک دێت بۆ ئێرە هەر کە ئەو دێت هەمووان بە جوانی خزمەتی ئەکەن چونکە ئەڵێن توڕە کردنی ئەو وەک ئەوە وایە یاری بە ئاگر بکەیت بڕوا ناکەم وابێت چونکە من ماوەی 2 ساڵە لێرە کار ئەکەم وە بە فەرمانی ئەو بەڕێزە پێویستە کاتێک هاتە ناو کافێکە من پێشوازی و خزمەتی بکەم نازانم بۆچی بەڵام سوێند ئەخۆم چاوەکانی وەکو کامێرای چاودێریە واتا ئەتوانم بڵێم هەر کە ئەو دێتە ناو کافێکە ئەتوانین هەموو کامێراکان لابەرین و تەنها چاوەکانی ئەو کار بکات بەسە وە لەبەر ئەو زۆر سەیر کردنەی چەندین جار بێڕێزیم بەرامبەر کردووە بەڵام ئەو تەنها پێئەکەنێ وە جارێکیان من هاوارم لەسەر کرد ئەویش پێکەنی بەڵام لەو کاتەدا بەڕێوبەر هات هاواری لەسەر کردم کە چۆن من ئەتوانم بێڕێزی بەرامبەر میوانەکان بکەم منیش سەری خۆم داخست بوو چاوەکانم لێڵ بوو بوو بەهۆی فرمێسک بەڵام شۆک بووم چونکە ئەو هەستایەوە و بۆکسێکی لە بەڕێوبەرەکەم دا و پێی وت گەر جارێکی تر هاوارم لەسەر بکات ئەوە ئەیکات بە خواردنی سەگەکانی.........ئای خوایە با خێرا بڕۆم پێشوازی لێ بکەم...

ن/ت: بەخێربێن بەڕێزم چۆن خزمەتتان بکەم؟ ( وتم کاتێک چووم و لەلای مێزەکەی وەستام )

؟؟؟: بەڕێزم؟ ( وتی کاتێک سەیری چاوەکانی کردم )

ن/ت: ئــاهـ ببورە جۆنکوک ( وتم کاتێک هەوڵم ئەدا خۆم لە چاوەکانی بدزمەوە )

7 Princes And A Girl ✔︎Where stories live. Discover now