CHAPTER 4

243 38 23
                                    


سەرەتا ڤۆت

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

تایهیۆنگ: کەواتە لەسەر مۆڵەتت باوکە گیان من ئەڕۆم وە زۆر زۆر سوپاست ئەکەم تۆ باشترین کەسی منیت

پاشا: ههـ کوڕەکەی خۆم ڕاستە تۆ جێگرەوەی منیت لە بەڕێوە بردنی ئەم شانشینە بەڵام مانای ئەوە نییە کە پێویستە بەزۆری هاوسەرگیریت پێ بکەم دەی ئێستاش بڕۆ پشوو بدە کات درەنگی کردووە ئەبێت منیش پشوو بدەم

تایهیۆنگ: بەڵێ باوکە وە ببورە بۆ ئەوەی لە کاتم گرتی شەوشاد

پاشا: شەوشاد

وتی و ژووری کۆبوونەوەی جێ هێشت تایهیۆنگیش بە دڵخۆشیەوە بەرەو ژوورەکەی کەوتە ڕێ بەڵام بێ ئاگا کە کەسێک لێرە گوێی لە هەموو قسەکان بوو و وە ئێستا کاتی ئەوەیە بەرەو لای سەرۆکەکەی بەڕێ بکەوێت...گەیشتە لای سەرۆکەکەی و وتی

سیخوڕ: گـ گەورەم شتێکی زۆر گرنگ ڕووی داوە لە شانشینی شەیتانەکان

؟؟؟: هێندە گرنگە کەوا بێ هەناسەی کردوویت؟

سیخوڕ: بەڵێ گەورەم زۆر گرنگە

؟؟؟: دەی بڵێ بزانم

سیخوڕ: گەورەم شازادە تایهیۆنگ خێزانی داهاتووی هەڵبژاردووە

؟؟؟: بەڕاست باشە کێیە؟

سیخوڕ: گەورەم ناوی نازانم بەڵام ئەو ئەو مرۆڤە

؟؟؟: چی ئەو مرۆڤە ههـ ئەو شازادەیە مرۆڤێکی هەڵبژاردووە بەڵام نازانێت کە پاشاکەی ڕێگا بەوە نادات گەمژە ئەوە شتە گرنگەکە بوو؟

سیخوڕ: نەخێر گەورەم تۆ هەڵەیت پاشا بە شازادەی وت کە بەیانی ئەو مرۆڤە بهێنێت بۆ شانشینی شەیتانەکان

؟؟؟: بەڕاست کەواتە ئێستا ئێمە ئەچینە خەیاڵی تایهیۆنگەوە لە کۆتاییدا ئەبێت بزانم شاژنی داهاتووی شانشینی شەیتانەکان کێیە ئەی وانییە؟

بەڵێ ئەمەش هێزێکە کە ئەتوانێت بچێتە ناو دڵی کەسێکەوە وە ئەم هێزەش تەنها لای پیاوی گورگەکان بەر دەستە بەڵێ شانشینی گورگەکان

؟؟؟: خۆ ئەزانیت بۆ ئەمە پێویستم بە چییە؟

سیخوڕ: چـ چی گەورەم؟

ئەو داماوە زۆر ترساو بوو جا کێ هەیە لە بەرامبەر زەردەخەنە بە کەیفەکەی مین یونگی نەترسێت؟

7 Princes And A Girl ✔︎Where stories live. Discover now