~~VIMNKOOK~~

923 84 120
                                    

vot* coment






لەکۆشکێکی گەورەو جوان کە لە کۆشکی پاشاکان دەچوو چونکە ماڵی خانەدانێک بوو کۆشێکی تا بڵێی جوان بوو باخچەیکی جوان و پڕ گوڵ جۆلانەیکی جوانیشی لەبوو لەگەڵ مێزو کورسیەکی جوانیش باخچەکە زۆر گەورە بوو هەروەها ناوەوەی کۆشکەکەش بەرەنگی بێجی و سپیو قاوەیی کاڵ و تۆخ بوو هەموو دیوارەکانی نەخش بوو چەندین تابلۆو شاکاری جوانی لێبوو وە تەویڵەیکی زۆر گەورەش کە چەندین ئەسپی جوانی یا بوو  لەلایەن خزمەتکارەکانیان خزمەت دەکران وەخێزانێکی زۆر جوانو دڵخۆشیش لەو کۆشکە دەژین خێزانی کیم خاتوو کیمی قەشەنگو میهرەبان لەگەڵ   بەرێز کیمی خانەدان و کوڕە تاقانەکەیان کیم تایهێۆنگ و هاوسەرەکەی  کیم جیمین .

ئەو کوڕە قژ زەردە کە کەمێکی قاوەیشی تێکەڵە بەهێواشی چاوەکانی کردەوەو خەندیەکی کرد ببینی روخساری هاوسەرە قۆزەکەی وەکو هەموو بەیانیەک هەستاو رۆتینی خۆی کرد و جلێکی جوانی لەبەر کرد کە پێکهاتبوو لە قەمیسێکی سپی کە قوماشەکەی کرێمی بوو تا لای  ملی هاتبوو وەکو ملپێچیک لەملی ئاڵا بوو زۆر شیک و جوان بوو لەگەڵ پانتوڵێکی قوماشی سپیش قژی بردە سەرەوەو رێکی خست رێک لە فریشتە دەچوو چوە نزیک هاوسەرەکەیو بانگی کرد.

جیمین: تاتام دەی هەڵسە دەرنگە.

هیچ وەڵامێکی نەدایوە.

جیمین: ئەرێ تای دەهەڵسە خۆشەویستم .

بەبێزای وتی.

تای: باشە باش ئەوە هەڵسام .

بەخەواڵویی وتی و رۆشتە دەستشۆرەکە.
هاتە دەرەوەو بەرەو روی هاوسەرەکەی چوو ماچێکی خێرای لێوەکانی کردوو وتی.

تای: بەیانی باش مۆچیەکەم.

جیمین: بەیانی تۆش باش خۆشەویستم دەی بابچینە خوارەوە ئێستا چاوەڕێمانن.

تای: باشە دەی بابڕۆین.

هەردوکیان رۆشتنە خوارەوە بەیانی باشیان کردوو دەستیان کرد بە نان خواردن.







لەلایەکی تر لەخانویەکی وێرانە کە بە حاڵ خۆی گرتبوو نەروخێ کوڕێکی 18 ساڵانی کیوت لەسەر بێدەکەی خەوتوە چونکە زۆر ماندوو بوو ئەو خزمەتکارە لەکۆشکێکی گەورە وە خزمەتکارەکانی ئەوێ زۆربەی ئیشەکان بەوو دەکەن چونکە ئەو هیچ گلەیی ناکات و هیچ ناڵێت چەندی کار پێبکەن تەنها پارەکەی پێبدەن ئەوە بۆ ئەو گرنگە تاکوو بتوانێت خواردن بکڕێت و بەردەوام بێت لەژیان.. بەهێواشی چاوە رەشەکانی هەڵێناو هەڵسایەوە لەسەر بێدەکە دانیشت بەڵام چاوەکانی فراوان بون کە هەستی کرد دواکەوتوە ئەو لەبەر ماندویەتی زۆر خەوتبوو.

~~✩خـــەیــاڵــەکــانــم ✩~~Where stories live. Discover now