چــارەنــوسـم

532 46 32
                                    











؟؟؟: ئای رۆژگار چیت لێکردین چەند زاڵم بویت بۆمان تەنها یەک جار لەم دونیایە ویستم پێداگری بکەم و شتێک بکەم دژی تۆ رۆژگاری زاڵم بەڵام تۆ بە پارچە کردنی سینەم سزات دامەوە مەگەر منیش مرۆڤ نیم بۆ تەنها من ناتوانم دڵخۆش بۆ تەنها خەم بەشی من بێت بۆ تەنها من خەندەی درۆ بکەم بۆ تەنها من بە درۆ بڵێم باشم بۆ تەنها من خۆم وانیشان بدەم بەختەوەر ترینم ئاخر کوا بەختەوەری دوای بردنی هۆکاری دڵخۆشیو خەندە راستەقینەکانم کوا ئەوەی دەبوو بە پاشای ماڵەکەم ئەویش درۆزن بوو ؟ نا وانەبوو هەڵەی من بوو گەر تۆزێ بوێر بومایە نەمەهێشت ئاوا بڕوات ئاخر خۆ بەڵێنمان دا بوو بۆ یەکتر بژین و بۆ یەکتر بمرین ئاخر زۆر بیری ئەکەم کاتێ ئەیوت (هەرچی شاژنەکەم بیڵێت ئەوەیە) ئەیوت (  ماڵەکەم ، کەسەکەم، پەریەکەم ) بیری ئەمانە ئەکەم بیری ئەکەم  سوێند بەخوا هێشتا بەشێکی دڵم نا نا تەواوی دڵم داوای ئەکات و باوەڕی بە نەبونی ئەو نەکردوە ئاخر زۆر زوو بو ئاوا رۆیشت خۆ وتی من قەت جێت ناهێڵم وتی جگە لەتۆ باوەشی من بۆ کەس نیە وتی لێوم جگە لەتۆ کەسی تر ماچ ناکا  بەڵام ئەوەتا بۆتە موڵکی باوەشێکی تر و کەسێکی تر ماچی ئەکات ئەوتا منی بێ بێبەش کردوە لەخۆی ئێ چیبکەم خۆ دڵم گوێ بەوە نادا ئیتر موڵکی من نیە هەر( ئەوی) ئەوێت سەیرکە وا بەم کاتەی شەو خەوم لێ حەرام بوەو باسی دوری تۆ بۆ بێگانە دەکەم ئەی زاڵم خۆ ئەو زانی دوای تۆ وێرانەم ئاخر چۆن دڵت هات وام لێبکەی حەواڵەی خوا بیت چیو پێبڵێم خوایە حەواڵەی تۆ بێت سەیری کە چۆن بەندەکەتی وێران کردوە سەیرکە بەندەکەت لەدوری فرمێسکی چاوانی وشک بوە خوایە ئاھ زۆرم وت ئیتر بەسە تەنها ئەوە ماوە پێت بڵێم.

تـــا ئــەبــەد دڵــم دیـلــی ئــەشــقــەکــەت بــوە بــێ دڵ  💔














سڵاو میم نەبوو وەنشۆتیش نەبوو هەر ویستم تۆزی ئەو دڵە ماندوەم بحەسێنموە ئەزانم بێزارم کردن ببورن خواتان لەگەڵ😊

~~✩خـــەیــاڵــەکــانــم ✩~~Where stories live. Discover now