32- جێم مەهێڵە

303 50 54
                                    

عشان خاطري حبیبي ما تمشیش لسە بدري
مش بشبع منک انت ، وهي دي مشكلتي فیک
ارجوک خلیک ثواني ، دول بالنسبة لي عمري
+__________+

‎دوای ئەوەی منداڵەكان بە داپیرەیان شاد بوونەوە و خەریكی وێران كردنی چێشتخانەكە بوون جۆنگكووک گەڕایەوە بۆ نەخۆشخانە و لە هەموو وردەكاریەكانی پرسی كاتێک هەمووشتێک وەک خۆی بوو ، هیچ شتێک نەگۆڕاوە لە حاڵی ئەو ، جگە لەوە نەبێت كە كوڕەكان جگە لە جیمین و جین گەڕاونەتەوە كۆمپانیا بەهۆی كۆبونەوەی گرینگ ئەویش بە هۆی زۆر لێكردنی جین'ەوە لە كاتێكدا هیچ كامیان پشوویان نەداوە

"ئەو شەوە یۆنا لە ڤیستیڤاڵی گووڵی گێڵاسەكان تۆی بینی"

جۆنگكووک سەری هەڵبڕی و بۆچوونەكەی ڕاست دەرچوو كاتێک لەگەڵ جین بەرەو ڕووی دووكانی پەشمەک فرۆشەكە ڕا'ی كرد و پێی وابوو كە ئەوی بینیووە

"ئەو شەوە یۆنا حاڵی زۆر خراپ تێکچوو كاتێک تۆی بینی"

"بۆچی!؟....منیش بەهەمان شێوە ئەوم بینی بەڵام لەنێو خەڵكەكە ونم كرد....هیچ هۆكارێک هەبوو بۆ ئەوەی حاڵی تێكبچێت!؟"

"كاتێک تۆی بینی كە یاری لەگەڵ منداڵێک دەكەیت ئەو وایدەزانی كە منداڵەكە هی تۆیە........بۆیە هەستی بە تێكشكاویەكی زۆر كرد و دوای گەڕانەوەم لەلای جیمین داوای لێم كرد كە ئاگاداری منداڵەكانی ببم دواتر ئەو ڕۆشت بۆ شوێنێكی دوور لە ڤیستیڤاڵەكە"

"ڕۆیشت بۆ چ شوێنێک!؟"

"ئەو شوێنە تەنانەت لەلای منیش نەزانراوە.......بەڵام لەكاتێكی زۆر درەنگ گەڕایەوە ماڵەوە كاتێک چاوەكانی سور هەڵگەڕابوو و بەبێ هێزی كەوتە سەر زەوی و دەستی بە هاوار كردن و گریان كرد كاتێک هەموو نینۆكەكانی بە خوێن سوور ببوو و بریندار ببوو.....بە زۆر هۆكارەكەی وت"

"هۆكارەكەی چی بوو!؟"

"وتی كە دیوارێک هەیە لە ژێر پردی هان....لەوێدا هێندێ شتی نوسیووە و هەر ئەو شەوە لەناوی بردووە....دڵنیام كە بەهۆی ئەوەوە بووە كە دەستەكانی بەو شێوەیە بوونە"

"واتە مەبەستت ئەوەیە كە بەهۆی لەناو بردنی دیوارەكە دەستەكانی بەكار هێناوە"

"بەڵێ جیمین....هەتا ئەو بۆ هەفتەیەک نەهات بۆ سەر كار...خۆی لە ژوورەكەی بەند كرد و تەنانەت بینینی هیچ كەسێكی'شی نەویست تاوەكو خۆی هاتە دەرەوە....ئەو رۆژە كاتێک چووم بۆ ژوورەكەی هەستم بە هێندێ خوێن كرد لەسەر سەرینەكەی"

"بەڵام هۆكاری شاردنەوەی چی بوو!؟......چ هۆكارێكی هەبوو كە بیەوێت ئەوە بشارێتەوە لێت!؟"

جێم مەهێڵە "𝙳𝚘𝚗'𝚝 𝙻𝚎𝚊𝚟𝚎 𝙼𝚎 "︎ ✔︎Where stories live. Discover now