ᑭᗩᖇT 2 ♕︎!

1.1K 163 108
                                    

"𝙸 𝚠𝚊𝚗𝚗𝚊 𝚔𝚗𝚘𝚠...𝚠𝚑𝚊𝚝 𝚒𝚜 𝚕𝚘𝚟𝚎!?"♡︎♫︎
.
.
.
"مـن دەمــەوێ بـزانــم خـۆشــەویـسـتــی چـیـیـە؟!"♡︎♫︎

_____________________________

𝖬𝖺𝗋𝗒 𝗉𝗈𝗏 :

"ماری هەڵستە؟؟....ماری درەنگە بۆ قوتابخانە"
دایکم ووتی

"ئایش باشە ئێستا هەڵدەستم!"
بەبێزاریەوە ووتم

دایکم ڕۆیشتە دەرەوە لە ژوورەکەم دەستم خشاند لە تەنیشت خۆم کەسی لێنەبوو سەرم بەرز کردەوە

"چی واتا میا زووتر هەڵستاوە؟"
بە سەرسوڕمانەوە لەخۆم پرسی

هەڵستام و سەیرم کرد دایکم جل و بەرگی قوتابخانەی دانابوو لەژوورەکەم، دڵنیام پورم ناردوویەتی...بەڕاستی هیچ حەز ناکەم لەسەر ماڵی پورم بژین چونکە لەوانەیە دوو ڕۆژی تریش ئەوانیش ئێمە دەربکەن بۆیە پێویستە خۆم کار بکەم
ئەو کچە بچووکەی دوێنێ بینیم وەبزانم کچی پورم بوو....ئایا پورم تەنها یەک کچی هەیە؟

خۆم لەو بیرکردنەوانە دەرهێنا و ڕۆیشتمە گەرماو گەرماوێکم کرد و دواتر هاتمە دەرەوە جلی قوتابخانەم کردمە بەرم و قژیشم تەنها بەشلی بەستم و ڕۆیشتمە خوارەوە
هەموویان لەسەر مێزی نانخواردن دانیشتبوون منیش ڕۆیشتمە تەنیشت میا

"یاا بۆچی منیشت هەڵنەستاند لەگەڵ خۆت؟"
لە بن گوێی میا چرپاندم

"ئێی ووتم نەوەک توڕە بیت..چونکە تۆ زۆر توڕە دەبیت کاتێک یەکێک خەوت لێی تێکدەدات"
میا بەداماوی چرپاندی

"ئایش من هەرگیز توڕە نابم لەتۆ"
ڕوومەتیم ڕاکێشا

"دەی خواردنەکەتان خێرا تەواو کەن پێویستە بەپاس بڕۆنە قوتابخانە"
دایکم ووتی

"بۆچی؟؟ ئەی نەتووت پورم ئۆتۆمبێلەک دەنێرێت؟"
میلا بە ناڕەزایەوە ووتی

"کچم خۆنابێت هەموو شتێک هەر پورت بێت....ئەو داوای کرد بەڵام ئێمە ڕازی نەبووین"
باوکم بە ئاسایی ووتی

"بۆچی؟ چۆن دەبێت بەپاس بڕۆین"
میلا بەناڕەزایەوە ووتی

"جاچییە پاس؟ چی کێشەیەکی تێدایە؟"
میا کەمێک بەتوڕەیی ووتی

"کێشەی زۆرە خاتوو میا"
میلا بە دەنگی بەرز ووتی

"بەسیکەن خێرا خواردنەکانتان بخۆن و دەفـن بن"
دایکم بە دەنگی بەرز ووتی

-----------------

دوای ئەوەی نانی بەیانیمان خوارد هەر سێکمان بەڕێ کەوتینە قوتابخانە بەپاس سەرەڕای ئەوەی میلا پێی خۆشنەبوو بەڵام ناچار بووین

𝘗𝘢𝘪𝘯 𝘪𝘯 𝘵𝘩𝘦 𝘵𝘰𝘸𝘯༆ Ⅱ P.JM✔︎Where stories live. Discover now