ᑭᗩᖇT 20 ♕︎!

889 142 184
                                    

"𝙸 𝚠𝚊𝚗𝚝 𝚢𝚘𝚞 𝚝𝚘 𝚌𝚛𝚢, 𝚌𝚛𝚢 𝚏𝚘𝚛 𝚖𝚎, 𝚓𝚞𝚜𝚝 𝚕𝚒𝚔𝚎 𝚒 𝚌𝚛𝚒𝚎𝚍, 𝚌𝚛𝚢 𝚏𝚘𝚛 𝚖𝚎..𝙼𝚊𝚔𝚎 𝚢𝚘𝚞𝚛 𝚛𝚊𝚒𝚗 𝚏𝚊𝚕𝚕, 𝚌𝚛𝚢 𝚏𝚘𝚛 𝚖𝚎 𝚋𝚞𝚝...𝚊𝚐𝚊𝚒𝚗, 𝚕𝚒𝚝𝚝𝚕𝚎 𝚋𝚢 𝚕𝚒𝚝𝚝𝚕𝚎 𝚒 𝚏𝚊𝚕𝚕 𝚏𝚘𝚛 𝚢𝚘𝚞 𝙻𝚘𝚟𝚎 𝚖𝚊𝚔𝚎𝚜 𝚖𝚢 𝚖𝚒𝚗𝚍 𝚐𝚒𝚟𝚎 𝚠𝚊𝚢"!♡︎♫︎
.
.
.
"ئـەمـەوێ تـۆ بگری، بۆ من بگری، هەر وەڪ چۆن من گریام، بۆم بگری، وا لە فرمێسـکەکـانـت بکە وەڪ باران بکەون، بۆمن بگری بەڵـام...
دووبـارە، هێواش هێواش ئەکەومە خـۆشـەویـسـتی تـۆ خـۆشـەویسـتی وام لێ ئەکات مێشـکم لە دەسـت بـدەم"!♡︎♫︎

_____________________________________

𝖭𝖮 𝗈𝗇𝖾 𝗉𝗈𝗏 :

وێنەکەی ئەوی لە باوەش کردبوو لە پێش گۆڕەکەی ئەگریا.
هەنسکەکانی زۆر توند بوون
وایلێدەکرد کە نەتوانێ هەناسە بدات.
ئەو زۆر بیری دەکات.

"ئوونی...بۆچی ناتوانم کەمێک دڵخۆش بم؟...ئایا منیش مافی ئەوەم نییە دڵخۆش بم؟...کاتێک دەمەوێ کەمێک دڵخۆش بم کەسێکم لەدەست دەچێت....بەڕاستی زۆر بیرت دەکەم...مانگێک تێپەڕی بەبێ تۆ...بەڵام ئەو مانگە ناخۆشترین کاتەکانی من بوون.
ئوونی هیچ کەسێک تۆی لەلا گرینگ نییە....هیچ کەسێک وەک من وێران نەبووە بۆت!
میلا هاوسەری هەیە هاوسەرەکەی وادەکات هەموو ناخۆشیەکی لەبیر بچێتەوە
من پێشتر تۆم هەبوو تاوەکو خەمەکانم وەلا بنێی
بەڵام ئێستا......
تکایە بگەڕێوە!!!!"
میا به چاوە بچووکەکانی دەگریا و قسەی لەگەڵ گۆڕی خوشکەکەی دەکرد.

دوای ماوەیەک میا هەستی کرد کەسێک لەلای دانیشت فرمێسکەکانی سڕی و سەیری ئەوی کرد
سەریسوڕما بە بینینی..

"چیدەکەیت لێرە جـــیـــمــــیــــن؟"
میا بە دەنگە لەرزیوەکەی ووتی

"هیچ تەنها ویستم سەردانی ماری بکەم!"
جیمین بە ئاسایی ووتی

"چۆن؟ تۆ هەردەم ڕقت لە خوشکەکەم بوو"
میا بەهەمان تۆنەوە ووتی

"کێ ووتی ڕقم لێی بوو؟....لەوانەیە بەو شێوەیە نەبێت کەوا تۆ بیری لێدەکەیتەوە!"
جیمین بەبێ باکی ووتی
میاش چیتر قسەی نەکرد

میا بۆدواین جار ماچی گۆڕی خوشکەکەی کرد و هەڵستاوە ڕۆیشت
بەڵام جیمین هێشتا لە تەنیشت گۆڕەکەی ماری بوو.

𝖩𝗂𝗆𝗂𝗇 𝗉𝗈𝗏 :

"چیت لێم کردووە؟ بۆچی هەست بە تاوانێک دەکەم لە دڵم؟، بۆچی من هێشتا بەردەوامـم لە دۆزینەوەی ئەو کەسەی تۆی کوشت؟
ئایا من ڕقم لێت نەبوو؟ بۆچی ئێستا تاوەکو ڕۆژێک سەردانی گۆڕەکەت نەکەم ناتوانم بە ئاسوودەیی بخەوم؟
بۆچی لەو ڕۆژەوەی تۆ نێژرای من لە بنکەسی پۆلیس لە کەیسەکەی تۆ دەکۆڵمەوە؟
لــی مـــاریــ چــیــت لــێــم کـــردووە؟"
بە دەنگێکی هێواش لەگەڵ گۆڕەکەی ماری قسەم دەکرد.
هەستم بە شتێکی گەرم کرد لەسەر ڕوومەتم تاوەکو زیاتر بوو.
بۆچی ئێستا فرمێسک دەڕێژم؟

𝘗𝘢𝘪𝘯 𝘪𝘯 𝘵𝘩𝘦 𝘵𝘰𝘸𝘯༆ Ⅱ P.JM✔︎Where stories live. Discover now