part;104

964 174 332
                                    

——————
pov vera "

دەرگا گەورەکەی ژورە شاھانەکە کرایەوە
تا چاوەکانم ئەو پیاوەی بینی کە ھاتە ژورەوە

نایاب دەردەکەوێ
پیاوانەیە لەنێو قاتە رەشەکەی

قژە رەشەکەی بەسەر چاوەکانیدا ھاتونەتە خوارەوە کە وادەکا بەشێکی کمی چاوی دەرکەوێ

سەرسورھێنەرە
ئەو ئەمرۆ کەسێکی رەق نیە بەلکو کەشەکە لای ئەو زۆر سادەو ھێمنە

ئەو ھێمن دەردەکەوێ
ئەو گۆراوە

نزیکم بویەوە بە شێوەیەکی رێک کە دەستەکانی لەنێو گیرفانیدا جێگیر کردبو

جۆنگکوک؛شازادەکەم نەخۆشە ؟!....
راھاتوم لە وشە شیرینەکانی ئەودا

من ساردم دژی ئەوەی کە ئەو زۆر رۆمانسیو شیرینو سێکسیە

؛بەڵێ بەڵام کەمێک ...
جۆنگکوک دەستی گرتمو بە نیگەرانیەوە وتی ؛تۆ تات ھەیە شیرینەکەم ...

وایە من ھەست بەو گەرمیە دەکەم بەڵام ئەمە جیاوازە پیاوی قۆز
ئەمە بەھۆی ھۆتی تۆیە کە من ھەست بە گەرمی زۆر زیاد دەکەم

؛بەڵێ ...
دەستەکانی خستە سەر قژم وە خستیە پشت گوێم ئەو بەشەی کە لە سەر روخسارە سور بوەکەم بو

ھەست بەشەرم دەکەم بەڵام نازانی نزیکی ئەو چەندە دلخۆشیم پێ دەبەخشێ دەمەوێ بڵێم وا نیە بەڵام لەکۆتایدا تاکە کەس بو لام مایەوە بۆیە دلخۆشم بە بونی

جۆنگکوک؛تاقانە دەچم پزیشکت بۆ دێنم ..
ھەڵسایەوە بەپەلە دەستیم گرت

؛نا پێویست ناکا
....

ئەو گرنگیدانەیم خۆشەوێ حەزەکەم ھەمو رۆژ نەخۆش کەوم تا ھەست بەو خۆشەویستیەی بکەم دەستە گەرمەکانی یان کاتێک بە کوپێک قاوەی گەرم  دێتە ژورەوە

یان ئەوکاتەی کە زۆریم لێدەکا کە خواردن بخۆم تا چاک ببمەوە...

گرینگیدانی ئەو خەریکە کارم تێدەکا وام لێدەکا زیاتر شەیدای بمو بمەوێ ھەمو رۆژ لە ھەناسەی ئەو ھەڵمژم

جۆنگکوک ؛ئەیچیت دەوێ بۆتی بکەم دەمەوێ زو چاک بیتەوە
ھەر کە بە نەخۆشیو ماتی دەتبینم دلم دێتە ژان

دەمەوێ ھەمو کات شێتو عەجول بیت
ئێستا من چیت بۆ بکەم برسیتە یاخود شتێکی گەرم بۆ گەروت تا باشتر بیت

ھیچی تر بەرگەی گرینگیدانی ئەو ناگرم
؛تەنھا لێرە بە لامبە ئەوە تاکە چارەسەرە کە زوتر چاکم دەکا

꧁d͎a͎r͎k͎ r͎o͎o͎m͎ ꧂ = ✔︎{ อันตราย}completed Dove le storie prendono vita. Scoprilo ora