•11•

680 143 183
                                    

Smile


ھەر چەندە لەگەڵ ئەستێرەکان شەڕ بکەی بۆ درەوشانەوە لەنێو تاریکیدا ،ھەرچەندە وەک ئەو دارە نەشکاو و جوان دەربکەویت کاتێک دامرکاوەتەوە بەھۆی بڕینەکەی کە کەس تێبینی نەکردووە

Oups ! Cette image n'est pas conforme à nos directives de contenu. Afin de continuer la publication, veuillez la retirer ou télécharger une autre image.





ھەر چەندە لەگەڵ ئەستێرەکان شەڕ بکەی بۆ درەوشانەوە لەنێو تاریکیدا ،ھەرچەندە وەک ئەو دارە نەشکاو و جوان دەربکەویت کاتێک دامرکاوەتەوە بەھۆی بڕینەکەی کە کەس تێبینی نەکردووە

ھێشتا دەکرێ ببیت بەو مانگ و خۆرەی کە پێوستی بۆ تۆپەڵەی ھەورێکە بۆ ئەوەی بحەسێتەوە و دیارنەمێنێت  لە درەوشانەوە .

ھەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی دەکرێت جوانترین وە گرانترین ڕەفتار بێت کە ھەر مرۆڤێک ھەیبێت ،کەمن ئەوانەی بەرگەی ئەو بارە دەگرن و کاری بۆ دەکەن .

موون ،توانی بووی ببێت بە بەشێک لەو کۆمەڵە خۆبەخشەرە ،بەشدار بوو لەو ژیانە ماندووکەرە ، کارکردن لەپێناو کەسانی تر ، خەندەکردن بۆ دڵخۆشکردنی کەسانی تر ، بێدەنگبوون بۆ ڕوونەدانی کێشە لەگەڵ کەسانی تر ،ھەموو ئەوەی ھەوڵی دەدا بیکات بژێوی دابین بکات .

بتوانێت لەسەر پێیەکانی خۆی بوەستێت ، ھەموو شتێک بوو کە دڵخۆشی دەکرد .بەبێ پێوست بوونی یارمەتی لە دەوروبەرەکەی

ئەو ئەو منداڵە بوو کە زۆریلێکرا بوو بۆ گەورەبوون ،وە ھێشتا زۆر نیان بوو ،خەندەی دەنەخشاندە سەر ڕووخساری ھەمووان ،خۆی نەبێت.

وای بیردەکردەوە ھۆسۆک ڕاست دەکات ،ئەو ھەموو کات خەندە دەکات ،بەڕادەیەک ونی کردووە کە کامەیە خەندە ڕاستەقینەکەی ؟
گریانەکانی گۆریوە بۆ پێکەنین ، توڕەبوونەکان بۆ ئارام بوونەوە .

بەڵام ھەرگیز نەیزانیوە چۆن وە بە چ شێوەیەک خۆی لەو بارودۆخانە چارەسەر کردووە .

"لەبەر چی ؟ "پرسی دوای ئەوەی گوێی لە بەنرخترین وشە بێت کە کەسێک ھەتا ئێستا پێی گووتبێت ،بە جۆرێک لەگەڵ ڕۆحیدا ئاڵوگۆر بوو .

کوڕەکە بیریکردەوە ، کەمێک بە بۆشایی دا بە باوەشەکەیان کە ھیچ لەوەنەدەچوو بیانەوێت تێکی بدەن ،لەدوای ئەوە چاوی بە ھەر بەشێک لە ڕووخساری کچەکە دەگێرا بە تایبەتی ،کچەکە گەرمتر و گەرمتر دەبوو لەژێر سەیرکردنەکانی ،بە ھەندێک ھەست دەڕۆی کە نەدەبوو ھەستی پێی بکات.

Clocks That Don't Tick|k.thOù les histoires vivent. Découvrez maintenant