•18•

502 102 51
                                    

Shattered

دەڵێن کاتێک دونیا بێ دەنگە ئەو ساتەیە کە تۆ ئاسوودەدەبیت ،بەڵام ئەوە ئەو کاتەیە کە مێشک دەست دەکات بەبیر کردنەوە ،ھەموو ئازار و ڕووداوەکان سەر لەنوێ دروست دەبنەوە ،ئەو ساتەیە کە دەزانیت لەچیدا دەژیت

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

دەڵێن کاتێک دونیا بێ دەنگە ئەو ساتەیە کە تۆ ئاسوودەدەبیت ،بەڵام ئەوە ئەو کاتەیە کە مێشک دەست دەکات بەبیر کردنەوە ،ھەموو ئازار و ڕووداوەکان سەر لەنوێ دروست دەبنەوە ،ئەو ساتەیە کە دەزانیت لەچیدا دەژیت

موون ،لەو جۆرانەبوو کاتێک لەنێو قەڵەباڵغیدا بوو ،ھەمیشە دەیوست چێژ لەو ساتەنەیدا وەرگرێت ،بە تێکەڵبوون لەگەڵیان ،خەندە بۆکردنیان ،تەنانەت ھەندێک جار تەنھا سەیریانی دەکرد .

چونکە دەیزانی ئەوانە تەنھا چەند کاتێکن ،لەدواتردا بەتەنھا دەمێنێتەوە بەبێ ھەبوونی کەسێک لە ماڵەوە تاوەکو بتوانێت گوێ بۆ ئەوانە بگرێت کە ھەستی پێ دەکات ،نەیدەتوانی خەمەکانی بەش بکات لەگەڵ دایکی کاتێک دەیزانی دایکی تەمەنێک ناخۆشی و خەمی بەڕێکردووە ،وە بە باسکردنی ئەوانەی خۆی زیاتری دەکات لەسەری .

ئەگەر چی خوشکێکی ھەبوو لەدەرەوەی وڵات بەڵام ئەوە نەبوو کە زۆر ئاگاداری یەک بن ،تاکە ھۆکار وای لێیان دەکرد ئاگایان لەیەک بێت ئەویش ناردنی پارە بوو .

خوشکەکەی ھەر زوو ژیانی خۆی بەسەر ئەواندا ھەڵبژارد و بریاریدا لە دەرەوە بخوێنێت ،باوکی بە مردن ھەر زوو ماڵئاوایی لێیان کرد ،لێرەدا مایەوە دایک و ئەو ،دایکی کە چیتر لەو ھێزەدا نەمابوو کارێکی زۆر بکات.

خۆ پێ گەیاندنی لەو تەمەنەنای پێوستی بە یەکێک بوو تاوەکوو چاکە و خراپیەکانی بۆ جیابکاتەوە ،دڵنەواییکردنەوەکان کە پێوستی بوو کاتێک بە خەم و ئازاردا تێدەپەڕی ،ئەو گریانانەی ھەموو کات بێدەنگ کرابوون ،ئەو خەونانەی نەیدەتوانی بیانھێتێتە دی ،ئەو شوێنانەی نەیدەتوانی بەتەنھا سەردانیان بکات .کاکردن بێ وەستان ،دڵخۆشکردنی خەڵک .

ھەموو ئەوانەی بۆ مابوویەوە..

ئەگەرچی ئاگادار بوو لەوانەی دەوروبەری کە ناکرێ ھەموویان کەسانی باش بن ،بەڵام ھێشتا دەیوست بەو بیرەوە ڕەفتار بکات ،کە دەتوانێت بەرگەی ھەموو بارەکان بگرێت ،وە وردە وەردە لەوە نزیک بێتەوە کە حەزی پێدەکات.

Clocks That Don't Tick|k.thWhere stories live. Discover now