PART/10

937 149 120
                                    

vot.coment
















کوک بەشۆکەوە لە تای روانی و لەهەمانکاتدا هەستی بە شەرمەزاری کرد و وتی.

کوک: ببورە ماندوشم کردی .

سەیری دەرەوەی کرد تا روخساری تای نەبینێ چونکە هەستی بە شەرمەزاری کرد .

تای: کێشە نیە .

سەیرێکی کوکی کرد کە چەند بە جوانی لە دیمەنی دەرەوەی دەڕوانی.

تای: کوک بیرم هاتەوە شتێکت پێبڵێم.

تای وتی وایکرد کوک سەرنجی بات و سەیری کرد بەمانی بیڵێ.

تای: دوو بەیانی گەشتێکمان هەیە بۆ لەندەن پرۆژەیکی نوێیە منو باوکت کاری لەسەر دەکەین وە باوکت پێی وتم تۆش لەگەڵ خۆمم ببەم .

دوای قسەکانی تای کوک بە بێزاری سەیری دەرەوەی کرد خۆی لە کاری کۆمپانیا بێزار ببو ئێستاش دەبێ لەگەڵ تای بڕوات بۆ لەندەن وە قسەکانی هیۆنگەکانیشی بەلایەک.

کوک: ئۆفف بەس لەمەم کەم بوو.

دوای ئەوە هەردوکیان بێدەنگ بون و کوک هەر بەبێزاری و مێشکێکی ئاڵۆز لە دەرەوەی دەڕوانی تا گەیشتنە ماڵی کوک و دابەزی .

کوک: سوپاس بۆ گەیاندنم تای.

سەیری تای کرد کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەی بوو.

تای: شایەنی نیە بچکۆل بەیانی زوو وەرە سەر کار کۆبونەوەیکی گرنگمان هەیە دەی شەوشاد.

تای وتیو لە کوکی ڕوانی کوک برۆکانی گرژ کرد کە وتی بچکۆل .

کوک: باشە شەوشاد پیاوی گەورە.

کوک وتی و یەکسەر رۆیشت تایش خەندەیکی کرد بۆ نازناوەکە و بەرێکەوت بۆ ماڵەوە بەهەستێکی خۆش و ئاسودە کە خۆی تێنەدەگەیشت بۆ هێندە هەست بە دڵخۆشیو ئاسودەیی دەکات.... ( تاتا هەست بەوە ناکات کەوتۆتە داوی ئەم کەروێشکە )
______________________________________

___________

جۆنگ کوک. پۆڤ

هەرکە ئەو نازناوەم بە تای وت یەکسەر رۆیشتم هەستم بەستم بەدڵخۆشی کرد وەکو ئەوەی تای کەسێکی نزیکی منە .. رۆشتمە ژورەوەو بەرێکەوتم بۆ ژورەکەم بەلەوەی بگەم باوکمم بینی رۆیشت بۆ کتێبخانە بۆچی هێندە شڵەژاوە؟ ئەبێ شتێک نەبوبێ .. دوای کەوتم و سەیرم کرد دەرگاکە بە تەواوی دانەخرا بوو بەهێواشی نزیک بومەوە نەمهێشت باوکم بم بینێ بەدزیوە گوێم لێگرت.

✡TAEKOOK✡ K✰im R⚛bot⚛Where stories live. Discover now