PART/11

886 145 119
                                    


vot.coment














جەیمس: ئمم باشە من نرخەکان زۆر کەم دەکەم بۆ بڕێکی زۆر کەم و لەبەرامبەرا ( ئەوم دەوێ)

دەستی بۆ ئەو کەسە راکێشا کە لە تەنیشت تای دانیشتبوو ئەویش کوک بوو کە چاوەکانی لە شۆکا کرایوە تایش دەستەکانی توند کردو زمانی لەناوەوی رومەتی دادەهێنا تا بتوانێت تورەییەکەی کۆنترۆڵ بکات.

کوک: ئەوە تۆ چیدەڵێی هاا وادەزانی من کاڵام .؟

کوک توڕە بوو هەڵسایوەو بەهاوارەوە ئەمانەی وت.

جەیمس: جا چیە من دەوڵەمەندم و پارەم هەیە خۆشترین ژیانت پێ ئەبەخشم جوانکیلە.

هەرکە وشەی جوانکیلەی تەواو کرد رێک کەوت بە ئەرزاو لەسەر کورسیەکە کەوت ئەویش بەهۆی ئەو بۆکسە بەهێزەی بەری کەوت لەلایەن تای وە بەوەش نەوەستا و رۆشتە سەر ئەو پیاوەو دەستی کرد بە لێدان و قسە پێوتنی.

تای: هیچو پوچ .مست. چۆن بوێری دەکەی بمشێوەیە قسە بکەی .مست . هااا داوای شتێک دەکەی هیمنە . مست. هاااا بەدەستەکانی خۆم دەتکوژم . مست .بێنرخ.

کوک بەشۆکەوە لەو دیمەنەی بەردەمی دەڕوانی و هیچ جوڵەی نەدەکرد تایش هەر بەردەوام بوو لەلێدانی ئەو پیاوە تا هاوکارەکانی ئەو پیاوەو هاوکارەکانی تای تایهیۆنگیان لێی دورخستەوە چونکە خەریک بوو بیکوژێت  هاوکارەکانی بەزویی ئەو پیاوەیان لەوێ برد و رۆشتن ... تایش بە توڕەیی رۆشتە دەرەوە بۆ ئۆفیسەکەی خۆی کوک خێرا دوایکەوت.

کوک: ت تای پێویست نەبوو لێی بدەی چی ئەگەر سکاڵای لێکردی.

کەمێک ترسی هەبوو چونکە تای زۆر توڕە دیار بوو هەرکەسێکی تر با ئەترسا لەبەردەمی وەک دڕندە کەوتبوە گیانی ئەو پیاوە.

تای: بەدۆزەخخ هەموی هەڵەی خۆتە ئەو چیە لەبەرتا هاا ئەی ئەو مەیکاپە چییە هاتوی بۆ باڕ یان کار هااا.

تای چیتر خۆی نەگرت و هاواری کرد و رۆشتە پێشەوە لەکوک تا رۆشتە بەردەمیو کوک هێواش هێواش دەگەرایوە دواوە تایش لەگەڵی هەنگاوی دەنا بۆ پێشوە تا چیتر رێگای نەما پشت بەر مێزەکەی تا کەوت.

کوک: پ پەیوەندی ب بەتۆوە نیە د دورکەوە.

بەهۆی  زۆر نزیکی تای کوک هەناسەی توند ببو زۆر شڵەژا بوو.

تای: ئێرە کۆمپانیایی منە هەموشتێکی ئەم کۆمپانیایەش موڵکی منەو بەدڵی منە بۆیەش تۆ چیتر بۆت نیە لەو جۆرە جلە نەفرەتیانە لەبەر بکەیت.

✡TAEKOOK✡ K✰im R⚛bot⚛Where stories live. Discover now