..1..

1.6K 129 10
                                    


لە تەواوی ٸەم جیھانەدا ھەرگیز ژیانێک ھەیە بۆ ھەژارەکان یان بۆ بێ باوکەکان
تکایە گەر ھەیە نیشانمی بدەن من تەواوی تەمەنم لە گەڕانبەدوای ٸەوە بەڕێکردووە..
......

شانگ..پێتم وت ٸەمە کۆتاجارتە دەسلەشتی قوتابیەکان بدەی بۆچی بەقسەم ناکەیت..

خەریکی ھاوار کردنە بەس سالی دا
ٸەوەش لەبەر ٸەوەی ٸەو دووبارە دەستی لە کەلوپەلەکانی قوتابیەک داوە..

سالی..بۆچی ھاوار بەسەر مندا دەکەی بڕۆ بەو گەمژەیە بڵێ ٸاگای لەکەلو پەلەنەفرەتیەکانی بێت..

شانگ..واتا دەتەوێ لەسەر ھەمووشیەوە ٸەو تاوان بار بکەی..

سالی..ٸەوانەی پێڵاو پاکدەکەنەوە گەمژەن دەی ٸێستا لەھەموو ماڵێک پاکەرەوەی پێڵاو ھەیە..

ٸەو توانجی دا لە ٸەو

شانگ..سالی دەتگوازمەوە قوتابخانەیەکی تر..

سالی..زۆر گرنگە بەلامەوە..

........

دەستی لە گیرفانی چاکەتە ڕەشەکەی ھاویشتو
ڕۆیشتە پۆلەکەی جامتاکەی ھەڵگرت..

ٸیسا..بۆکوێ دزی بچوک..

سالی..کاتی ٸەوەم نیە ٸیسا لاچۆ لە بەردەمم..

ٸیسا پاڵی نا پێوەی کەوایکرد پشتی بکەوێ بە یەکێک لە تەختەکان..

ٸیسا..ڕێگەنادەم بە زیندوویی لێرە بڕۆی..

سالی..نەفرت..

ٸیسا ھاتە پێشەوە لێی بەھەموو ھێزی شەقیدا لەسکی..
لێیدا تاٸەو کاتەی سالی بەتەواوی بێھێز بوو چۆ پێشەوە قژی کرتو بەرزیکرد..

ٸیسا..بمرە دزی بچوک..

لەوێ ڕۆیشت..

´سالی'

بەڵێ ٸەوەش ٸەو ژیانەی کە من زۆر بە تامەزرۆیی شەقم بۆی لەسکی دایکم دەدا
دایکە ببورە بەڵام ڕاستە کچەکەت دزێکی بچوکە
تەواوی قوتابخانە کینەیان لێم ھەڵگرتوا
ٸیساش ھەمووی بەتاڵکردەوە
دەی ھیوادار بوم ٸەو ڕۆژەبێ لێرە بڕۆم ٸیتر ڕۆژەکە ھات
......

6:10 Night

.....

سالی..دایکە گەڕامەوە..

جونی..بەخێر بەیتەوە..

سالی..چیت ٸامادەکردوە تۆ خۆت نەخۆشی ٸیتر بۆ خۆ ٸەزێت دەدەی..

جونی..وەرە نانەکەت بخۆ بێ ٸەوەی زۆر قسەبکەی..

سالی..باشە دەی..

چو دانیشت
تەواوی کاتەکە نەیدەزانی چۆن بەدایکی بڵێ دەگوازرێتەوە قوتابخانەیەکی تر ٸەوە ٸاسانە بەڵام چی گەر پرسیاری ھۆکارەکەی کرد..

سالی..دایکە..

جونی..بەڵێ..

سالی..ٸەمەوێ شتێکت پێبڵێم..

جونی سەیری خواردنەکەی دەکرد..

جونی..شتێک ڕویداوە..

سالی..بەڵێ..

جونی..چیبوە..

ھێشتا سەیری ناکات..

سالی..من دەگوازرێمەوە قوتابخانەیەکی تر..

جونی..چی بۆچی..

لەکۆتایدا سەیریکرد..

سالی..ٸێ چونکە مامۆستاکان منیان بەدڵ نەبوو..

جونی..منیش بڕوام کرد چیتر کردوە خێرا پێمی بڵێ..

سالی..بەڕاستمە مامۆستاکان منیان بەدڵ نیە..

جونی..دەتگوازنەوە چ قوتابخانەیەک..

سالی..نازانم تەنھا پێموایە ٸەوێ زۆر باشترە..

جونی..سالی جی بەسەر لێوت ھاتوە بۆچی بریندارە..

سالی..دایکە ھیچنیە تەنھا قەڵشیوە..

جونی..سالی ڕاستیەکانم پێبڵێ ٸەی من دایکت نیم لەمن زیاتر ٸەتەوێ بەکێی بڵێی..

سالی..دایکە من ڕاستیەکەدەڵێم..

ھاواری کرد ھەستا ڕۆیشتە ژورەکەی..

.....

´جونی'

ھەر ٸەو کاتەی باوکی کۆچی دوایکرد ٸەو تەواو بچووکبو..دەی منیش ٸەوەنە تەمەنێکی زۆرم نەبو تەنھا کچێکی نۆزدە ساڵان بوم من زۆر بچوک بوم کاتێک ھاوسەرگیریم کرد..
دایکمو باوکم منیان بێبەری کرد
خوشکو براکانیشم
ٸەوان ڕازینەبون بەڵام من ٸەوم خۆش دەویست
ٸەو ساربازێکی زۆر قۆز بوو من ٸاشقی بوم ھەرٸەو کاتەی کە تەنھا کچێکی پانزە ساڵان بوم ٸەو دراوسێمان بو
ٸەو کۆتاجار ماڵٸاوایی لێکردنی کاتێک سالی مانگی سێیەمی بونی بو..
سالی ھەر لە مناڵیەوە تا ٸەو تەمەنەی ھەمووکات جەنگاوە وەک کچێکی بێ باوک
دڵنیام زۆر ناخۆشی ھاتۆتە پێشی بەڵام ھێشتا ٸەو زۆر بەھێزبوە
......

"ٸەوەی ٸەمڕۆ ٸازارت دەدات سبەی بەھێز ترت دەکات"













پێشنیار بۆ پارتی داھاتو.؟
Comment

تـــۆ دەبـــێــت ژیـــر بـــیــتWhere stories live. Discover now