..11..

394 69 2
                                    


10:33PM..

سالی گەڕایەوە نەخۆش خانەو ڕۆیشتە ٸەو ژورەی کە جونی لێی دانراوە بەڵام ھێشتا لارا ڵەوێبو ٸەوەی وایکرد پرسیار بکات پێش چونە ژورەوە بەلارەی وت جۆنگکووک لەکوێیە بەڵام لارا نەیزانیو وتی کە لەوکاتەوەی ٸەو ڕۆیشتوە دیار نیە..

.......

سالی..دایکە..

ڕۆیشت لە نزیکی دانیشتو دەستەکانی گرت..

سالی..بۆچی وەڵامم نادەیتەوە خۆت نازانی من ڕقم لەوەیە پشگوێم بخەی..دایکە ببورە کە نیوو کاتژمێر دواکەوتم لە کاتی دیاریکراو بەڵام بەپێبوم وە ڕێگاکەم زۆر بوو..باشە تۆ بۆچی پێمت نەوت نەخۆشیەکەت زیادی کردوە ٸەوکات پێویستی نەدەکرد ٸەو بڕە پارە زۆرە سەرف بکەین ..من ٸەمڕۆ بڕێکی زۆر کەم پەیداکرد بەڵام ھێشتا ناوەستم گەر بکرێ پارەی ھەموو جیھان دێنم وە تۆی پێچارەسەر دەکەم تکایە تەنھا جێم مەھێڵە..بۆجی تۆش دەتەوێ وەکباوکم زوو بڕۆیت من ھێشتا پێویستیم پێتە خۆ ھێشتاش من زۆر شتم پێت نەوتوە..دایکە من دەمەوێ تۆ لەڕۆژی ھاوسەرگیریم دا ببینم وە دەمەوێ ببینیت کە من چۆن مناڵەکانم پەروەردەدەکەم تکایە دایکە بمێنەوە..

......


......

لارا..جۆنگکووک لەکوێبوی کوڕم..

جۆنگکووک..تەنھا چوم کەمێک پیاسە بکەم..

لارا..سالی بۆکوێ ڕۆیشتبو کەمێک پێش ٸێستا ھاتەوە..

جۆنگکووک..پورێ بەتەمایە بڕە پارەیەکی زۆر بۆ چارەسەری دایکی پەیدا بکات کەمن دڵنیام بە وڕێگایەی ھەڵی بژاردوە ساڵێکیتریش ناتوانێت پەیدا بکات..

لارا..ٸێمە یارمەتی دەدەین گەر بەھەر جۆرێک بێت..

جۆنگکووک ھەناسەی کێشایەوە..

لارا..جۆنگکووک شتێک ھەیە من نەیزانم..

وایوت چونکە دیاربو شتێک دەشارێتەوە..

جۆنگکووک..پورێ ٸەو دەیەوێ بە دزی کردن پارە پەیدا بکات..

لەناکاو وتی کەوایکرد لارا بۆ ماوایەک لە قسەکردن بوەستێت..

لارا.. سەیرکە جۆنگکووک من خۆم قسەی لەگەڵ دەکەم بەڵام تۆ بڕۆوە ماڵەوە دڵنیام ماندووی دەی بڕۆ..

جۆنگکووک ھەستاو ڕۆیشت...
........

8:00AM

........

'سالی'

وای بەڕاستی من لێرە خەوم لێکەوتوە تەواوی جەستەم ڕەق بوە...باشە دەبێ پورە لارو جۆنگکووک ڕۆیشتبن یاخود نا..ھەر چۆنێک بێت دەبێ لە ٸێستاوە دەست بە کار بمەوە دوبارە..ھیوادارم بتوانم لەماوەیەکی نزیک ٸەو بڕە پارەیە پەیدا بکەم ..
......

تـــۆ دەبـــێــت ژیـــر بـــیــتWhere stories live. Discover now