" لە ڕاستیدا داری سەری ساڵەکەی پارمان لە ژێر زەمینەکەیە دواتر دەیهێنم و دەیڕازێنینەوە "
" باشە "
وام وت و سەیری خواردنەکەی سەر ئاگرەکەم کرد
بەڕاستی دایکم دڵخۆشی لە مندا ئەبینێت
.چاوەڕوانی خەندەکانی منە بۆ پێکەنینەکانی خۆی
لێرەدا نازانم
من خۆویستم یاخود دایکم
ئاخۆ ئەبێ کاممان چاوەڕێی شتی زیاتر بین لە کاممانئایە دڵخۆشی ئەو منم یاخود خوشەکەکەم
خودایە یارمەتیم بدە
من کەوتوومەتە ناو دۆزەخی ئیرەییەوە
" ئانزینیا ئەتوانیت یارمەتیم بدەی ؟ "
دایکم بە دەنگی بەرز لە ژێرزەمینەکەوە بانگی کردم
دەستەکانم بە بەروانکەکەی بەرم سڕی و بەرەو ژێرزەمینەکە ڕۆشتم
" بێنە با بزانم "
وتم لە کاتێکا هەوڵی هەڵگرتنی دارەکەم ئەدا لەگەڵێ
بردمانە سەرەوە
خەریکی ڕازاندنەوەی بووین
"ئازیزم ناتەوێ بەردەوام بیت لە یاری باسکە ؟ "
بە شڵەژاوی لێی ڕوانیم
دەنگە لەرزیوەکەی خۆی وەڵامێک بوو بۆ خۆی
سەرم بە نەرێنی هەژاند
ئەویش سەری قایل کرد و چاوە قاوەییەکانی بە بێهیوایی بردەوە سەر درەختەکە
"باشە سەردانی پزیشک بکەین "
بە گەرم و گوڕی وتی
" ئەتەوێ کاتم لەگەڵ بەسەر ببەی ؟ "
ڤە ساردیەکی چاوەڕوان نەکراو وتم کاتێ چاوە سەوزەکانم قەتیسی تۆپە سوروکەی دەستم کردبوو
کە لێڵایی چاوەکانمی دوو هێندە لێڵ کردبوو" گەر کاتم لەگەڵ بەسەر ئەبەی ، نەخۆشخانە شوێنێکی سەرنج ڕاکێش نیە پێم وایە "
بە هێواشی وتم کاتێک بە هێمنی سەرم بەرز کردەوە بۆ بینینی ڕوخسارە شەکەتەکەی
" کەواتە ، ئەڕۆین بۆ گەشتێک لە شاخە بەرزەکان ئێستا بەفر باریوە و کاتی خۆش بەسەر ئەبەین "
بە پەرۆشیەوە وتی
" باشە "
خەندەیەکی بچووکم کرد و ڕووم سوڕاند بۆ درەختەکە
بە دڵخۆشیەکی سەربەرزانە ڕواندیە خواردنەکەی سەر ئاگرەکە
بەپەلە هەڵساو ڕۆشت بۆلای خواردنەکە
" هاه بۆچی باوکت نەگەڕاوەتەوە ؟"
بە بێزاری لە پەنجەرەکەی ڕوانی
" نیو کاژێر ماوە بۆ تەواو بوونی کارەکەی "
بە هێمنیەکی لێشێواو لێی ڕوانیم
ئایە سەری سوڕماوە کە من کاتەکانم لەبیرە
من هەمیشە هەم لەم ماڵە بەڵام بە مردوویی
بزەیەکی کرد و لە سەرسوڕماوی سەری هەژاند و ڕوانیەوە لە خواردنەکە
.
.
.
.
.
.
ڕۆژی دواتر /
.
.
.
.
.دوێنێ شەو دووبارە ئەکتەری سەرەکی شەوەکە بووم
ئەوەندە بە زۆر خەندەم کردوە هەست بە ئازاری شاویلگەم ئەکەم
هێشتا بە بیرکردنەوە لەسەر جێگاکەم مابوومەوە
دوای ماوەیەک هەڵسام و بەرەو دەس شۆرەکە ڕۆشتم
.
.
.
.
.
.
.
ئەم ڕۆژەم بە ئاسایی بردە سەر بە نووسین و بیر کردنەوە وەک هەموو ڕۆژێکئەرکەکانی زانکۆم تەواو کرد و پۆشاکەکانم کۆ کردەوە بۆ ڕۆژی دواتر
ئەڕۆشتین بۆ ناو بەفر ڕقم لێیەتی بەڵام نامەوێ هێندەش نامۆ بم
.
.
.
.
.
.
.
ڕۆژی دواتر /
.
.
.
.
.
.
.
."کچەکەم جانتاکەت بکەرە نێو سندقەکەوە "
باوکم وای وت کاتێک دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە و سەرکەوت
جانتا قاوەییە بچووکەکەمم کردە سندوقەکەوە و دواتر دامخست
سەر کەوتمە ئۆتۆمبێلەکە و بەڕێ کەوتین
دوای ماوەیەکی زۆر بۆ گەشتێکی خێزانی
سەرم بە جامی ئۆتۆمبێلەکەوەنا و لە دەرەوەم ئەڕوانی
لام سەیرە خەڵکی بەزەییان پێم دادێتەوە
بەڕاستی هەت ئەکەن من کەسێکی داماو و قوربانی ئەم چیرۆکەم ؟
ژیان لەسەر ڕۆخێک ئەتهێڵێتەوە
کە وات لێدەکات
نەزانی چۆن هاوسەنگیت بپارێزی
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. ☃︎
Ily<3《هیوام وایە لەم پاڕتە هەندێ شت ڕون بوبێتەوە》
《وە دەمێکە نوسیبووم بەڵام سڕایەوە بۆیە بۆ ماوەیەک بێزار ببوم و سارد ببوم لە نوسینی ئەم پاڕتە 》
《ببورن بۆ هەڵەی ڕێنوس !!》
![](https://img.wattpad.com/cover/299522722-288-k20202.jpg)
YOU ARE READING
𝓚𝓲𝓼𝓼 𝓶𝔂 𝓼𝓸𝓾𝓵
Spiritualئایە ئەوەی تێیدا ژیام جیهانێکی خەیاڵی بوو یان ژیانێکی باوڕ پێنەکراو !؟ ئانزینیا بکوژی لالاڤۆند بوو یاخود لالاڤۆند ئانزینیای لەناو برد ؟ چیرۆکێکی خەیاڵی کۆن بەستراو بە ئیشقی ڕێگا پێنەدراو " لە ناوجەرگەی فەڕنساوە چیرۆکێکی ڕاستەقینە ئەگۆڕدرێت بۆ ئەفسا...