.
.
.
"وەرە خوارەوە و ببینە دڵنیام زۆر سەرسامی ئەبیت "
"چۆن بتوانم بێم ؟ "
"همم وەک فیلمەکان پڕۆکان گرێ بدە و وەرە لای شازادەکە "
کەمێک بە تونەگەشتنەوە لێم ڕوانی
وەک گەمژەیەک بە قسەم کرد و چەرچەفەکانم لێک گرێدا و بەرە بەرە پێی ئەڕۆشتمە خوارەوە
"ه هێ ئانزینیا دەکەویت بۆستە چی دەکەیت "
لە کۆتا جار نزیک حارزەکە بوومەوە و خۆم فڕێدا
" نیشانمی بدە "
کەمێک بە شەرمەوە ڕقانی و دواتر بزەیەکی کرد و ڕوانیە لایەکی تر
" ئێ ئحم ، سەرمات دەبێت بەم شێوەیە "
بە تەنەگەشتنەوە ڕوانیم و وتم
"بەڵێ ؟؟ "
قەمیسە ڕەشەکەی داکەند و دای بە شانما
ئەمەویست بەم چەرچەفانە خۆم هەڵواسم و خۆم بکوژم بە جۆرێک شەرمەزار بووم
ئایە من خەریکی چیم ؟
ئایە ئەم گەمژایەتیە چیە کە من دەیکەم؟" ئ ئا ببورە "
بە ژێر کراسە سپیەکەیەوە مابوویەوە
گومان لەوە نیە کە چەندە سەرنج ڕاکێشە
بە پێکەنینەوە وتی
" هێندە بە پەلە بوویت بۆ بینینی کوڕەکەم ؟؟ "
هەست بە گەرمی لەپی دەستم ملم دەکەم کە لەم کەشە ساردە خەریکە دەست بە ئارەق کردنەوە دەکەن
" نەخێر بەڵکوو هاتم تا بزانم ئەم گەمژایەتیە چیو بەم شەوە ناوتەتەوە
بۆچی لە قسەکانی ئەو شەوەم نەگەشتیت ؟ "وام وت و قەمیسەکەم لەبەر کرد
دەستی خستە گیرفانی و هەناسیەکی دایەوە و پێکەنی
"لەگەڵ ئەوەش دڵنیام بە پەلەیت بۆ بینینی کوڕەکەم "
بێگومان ڕاست دەکات
لەگەڵ ئەوەی ئەزانم درۆیە بەڵام ئەموێ ببینم
تکایە لالاڤۆند خەریکی چیت
"وەڵامەکەمم وەرگرت "
وای وت و قۆڵی گرتم
" چیەکەیت "
وام وت و وەستام
" تەداا ئەمەش کوڕەکەم "
مانتۆڕ ؟؟؟
بەڕاستی مانتۆڕ ؟؟؟
بەمە دەڵێت کوڕەکەم ؟؟
تەنها وەک ئەوەی شتێکی ئاسایی بێت سەیرم دەکرد
ئەویش بە سەر سوڕماوی سەیری دەربڕینەکانی ڕوخسارمی دەکرد
"ئێێێ ؟؟ "
YOU ARE READING
𝓚𝓲𝓼𝓼 𝓶𝔂 𝓼𝓸𝓾𝓵
Spiritualئایە ئەوەی تێیدا ژیام جیهانێکی خەیاڵی بوو یان ژیانێکی باوڕ پێنەکراو !؟ ئانزینیا بکوژی لالاڤۆند بوو یاخود لالاڤۆند ئانزینیای لەناو برد ؟ چیرۆکێکی خەیاڵی کۆن بەستراو بە ئیشقی ڕێگا پێنەدراو " لە ناوجەرگەی فەڕنساوە چیرۆکێکی ڕاستەقینە ئەگۆڕدرێت بۆ ئەفسا...