EP.6

124 25 16
                                    


*ئیلوا سەیری دەرەوەی ئەکرد و بیری ئەکردەوە تا مێشکی ڕۆشت بەلای نامەکەی ماریا*

-خوشکەکەت زیندووە و لە شوێنێکی ئەم شارەیە-

لەشوێنێکی ئەم شارە؟ کەواتە پێویستە لێرەوە دەست بە گەڕان بکەم، هەرچەندە ئەشکرێت لێرە نەمابێت. ئەگەرەکەی ٥٠ بە ٥٠ یە

*ئیلوا ڕووی کردە مێزەکەی و بەرەو ڕووی ڕۆشت و لەسەر کورسیەکە دانیشت*

ئیلوا. سەرەتا پێویستە هاوڕێکانی باوکم بدۆزمەوە *لە بەر خۆیەوە وتی و دەستی کرد بە گەڕان لەناو کۆمپیوتەرەکەی*

*سەرەتا بۆ ناوی باوکی گەڕا بەڵام شتێکی وای نەدۆزیەوە بەهۆی ئەوەی دەمێکە مردووە*

*بۆییە ڕووی کردە هاوڕێکانی باوکی*

هەر نەبێت ئەبێت ئەوان شتێک لەسەر خوشکەکەم بزانن ، ئەوان هاوڕێی باوکم بوون ، باوکم دکتۆری عام بوو لەم شارەی ئێستا منی لێ ئەژیم و لەوانەشە خوشکەکەشم بژیت ، بۆیە پێویستە لەگەڵ هەرچی دکتۆری ئەو بوارەیە قسە بکەم!

*ئیلوا زۆربەی گەڕانەکانی بۆ لایلا جێهێشتووە و ئەم کاتە کەمەی هەیەتی پێش گرنگی دانی بە کاری کۆمپانیا بۆ دۆزینەوەی ئەو دکتۆرانە تەرخان کرد*

*پاش ماوەیەک لە گەڕاند هەرچی دکتۆری عامە لەم شارە، دۆزیەوە و ناوی نەخۆشخانە و ڕەقەمەکەی نوسی و داینا تا دواتر بڕواتە لایان ، پاشان دەستی کرد بە کارەکانی تری*

End Elua's pov

Levi's pov

لەماڵەوە دانیشتبووم و سەیری ھەواڵەكانی ئەمڕۆم ئەكرد لە ڕێی موبایلەكەمەوە چەندان ھەواڵ ھەن لەسەر ئەوەی كەوا ( كاز واستن ) سەرۆكی مافیای ئەمریكا دێتە كۆریا و بەتەمایە پلەی چەند مافیایەك بەرز بكاتەوە ئەوە شتێكی باشە بەڵام ئەبێت ئیزەر ئاگەداری ئەمە بێت ؟

ئۆھ ئەوە خۆشی ھاتەوە

*ئیزەر وەك ئەوەی كە شتێكی ون كردبێت ھەر بێ ئەوەی بوەستێت ڕای كردە سەرەوە *

ئەوە چیەتی ئەبێت شتێك نەبووبێت ؟

*لیڤای ھەستا و بەرە و سەرەوە چوو تاوەكو بزانێت چیە مەسەلە *

چی ئەبینم ئەوە بۆوا پەلەیەتی و خەریكی كۆ كردنەوەی شتەكانیەتی ؟

لیڤای . ئیزەر ؟ * بە پرسیارەوە لێی ئەڕوانی*

ئیزەر . لیڤای خێرا شتەكانت كۆكرەوە ئەچینە ناو شار !!

چی ناو شار ؟ بەڵام ئەو پۆلیس بەتایبەتی ئەیەوێت ، بۆیە ئەوە ماوەی مانگێكە لە كۆمپانیاكەی دەرەوەی شاری سیئۆل كارەكان ئەكەین و ھاتیشینە ئەم ماڵە تاوەكو ئەم مەسەلەیە كۆتایی بێت ئینجا بچینەوە بەڵام ئاوا بەپەلە بچینەوە ئەوێ ئەوە سەیرە

GETTING TO YOU || {completed}Where stories live. Discover now