EP.39

47 15 4
                                    

{ كاتژمێر ٤ ی بەیانی }

* ئیزەر خەبەری بوویەوە بەھۆی موبایلەكەیەوە بۆیە هەستایەوە و لیڤایش بەهۆی ئەلەرمەکەی ئیزەر و جوڵەکانی ئیزەر خەبەری بۆیەوە و جێگەی خۆی گۆڕی و ئیزەر سەیری لیڤایی کرد و دواتر هەستا تا دەمووچاوی بشۆرێت و دوای کەمێک کە ئیزەر هەستا لیڤایش قوت بۆیەوە*

* ھەموان خۆیان ئامادە كرد و سەر سەیارەیەك كەوتن و بەرەو فڕۆكە خانە *

ئیزەر . یەللە گۆڕانیەك بڵێن با بیكەمە سەری نزیكی زۆرمان پێ ئەچێت تا ئەگەینە فڕۆكە خانە*بە كەمێك بە جۆشیەوە وتی *

*ئیلوا و ئیزەر لە پێشەوە دانیشتبوون و کوڕەکانیان هەڵیابۆیە دواوە و ئیزەر سایەق بوو ئەویش لەسەر قسەی خۆی *

ئیلوا. سەرەتا با قاوەیەک بکڕین دوای ئەوە خوا گەورەیە *پەنجەی بۆ پێشەوە ڕا ئەکێشا تا لەویا قاوەکەیان بکڕن*

ئیزەر . زۆر باشە * لەپێش كافێیەك ڕای گرت * دابەزە جان لەگەڵ ئیلوا بڕۆ

جان . باشە سەیری ئەم دوانە ناكەی لێمان بوون بە عەنتەر ھەڵیشیان داوینەتە دواوە و ئەشبێت لەگەڵیان بڕۆین * بە بێزاری وتی و دابەزی *

ئیلوا. بۆ ئێوەش بێنین؟

لیڤای. بۆ من ئارەوەاللە

ئیزەر . بیپسیەك بۆ من بێنن من حەزم بە قاوە نیە وە جان ئەگەر زۆر ناڕازیت لە ئیلوا جیابەوە و مەیە * زۆر ئاسایی وتی كاتێك خەریكی موبایلەكەی بوو بێ ئاگا لەوە ئیلوا ئەو قسەیەی پێ ناخۆش بوو چونكە ھەستی ئەكرد ھێشتا جانی قبووڵ نیە ھەر چەندە ئەو ھەر جانی ئەویست بەڵام ناشیەوێت ئیزەر رقی لێی بێت*

ئیلوا. باشە بۆتان ئەهێنم وە من ئەڕۆم کەسم ناوێت *بە ئاسایی وتی ودابەزی و بەرەو دوکانەکە ڕۆشت*

* بەڵام جان ھەر دوای كەوت *

جان . ئیلوا تۆ باشی ؟ چی بوو بۆ وا جەوت گۆڕا بەھۆی قسەكەی ئیزەر بوو ؟

ئیلوا. نەخێر عەیبم نییە *ڕۆشتنە لای ئەو شوێنەی کە داوای شتەکان ئەکەیت* تکایە دوو ئایسکۆفی بێ شیر و ساردییەک لەگەڵ *سەیری جانی کرد*

جان . بۆ منیش ئایسكۆفیەك *دواتر سەیری ئیلوای كرد * سەیری من بكە * شانەكانی گرت و ڕوی كردە خۆی دواتر بە دەستەكانی دەموو چاوی گرت * من ھێندەم تۆ خۆشەوێت دەریشم بكەیت ناڕۆم * ماچی نێو چاوانی كرد *

ئیلوا. ئەزانم *زەردەخەنەی کرد* بەهەر حاڵ *دوورکەوتەوە* ببورە

كاشێرەكە . كێشە نیە ئێوە زۆر قشتن پێكەوە وە كردیە 7$

GETTING TO YOU || {completed}Where stories live. Discover now