PART_13

690 141 5
                                    


..............
..........
......
...
.

༆༄༆༄༆༄༆༄༆༄༆༄༆༄༆༄༆༄༆

ئـاای خوایه‌ من خـه‌ریكه‌ مێشكـم له‌ده‌ستده‌ده‌م!چۆن؟ من باوكی ئـه‌و كوڕه‌م دۆزییه‌وه‌؟! ئای خوایه‌گیان هه‌ستده‌كـه‌م كاره‌كـه‌م ئاسان ده‌بێت!

فیلیكس: "منیش هه‌ر له‌مێژه‌ لێكـۆڵینه‌وه‌ی له‌سـه‌ر ده‌كـه‌م بۆ دۆزینـه‌وه‌ی كوڕه‌كـه‌..!"

كارینا: "ئێستا من ده‌توانم بــاوكی ببینـم!؟"

فیلیكس: "به‌دڵنیاییه‌وه‌ فـه‌رموو"

فیلیكس ڕۆیشت .. منیش به‌دوایدا بـووم ...ئه‌و چووه‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌و وه‌پێی وتـم كـه‌منیش بێم ..!

𖦹۞𖦹۞𖦹۞𖦹۞𖦹۞𖦹۞𖦹۞𖦹۞𖦹۞𖦹۞𖦹۞𖦹۞𖦹۞𖦹۞𖦹۞𖦹۞𖦹

هـه‌ر له‌ناو ئۆتۆمبێلدا بـووین گه‌شتینه‌ ناو دارستانێكـی زۆر ترسناك و چڕ , كه‌ له‌به‌ر چڕی و زۆری داره‌كـان ڕووناكی خـۆر له‌ هیچ شوێنێك نـه‌بوو , من به‌رده‌وام بـووم له‌سه‌یركردنی داره‌ زۆر به‌رزه‌كـان..
دوای چه‌نـد خوله‌كێك په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنـیم بۆهات هه‌ر كـه‌ زانیم تایهیۆنگه‌ خێـرا وه‌ڵامم دایه‌وه‌ :
" تـ تـایهیۆنگ "

تایهیۆنگ: "كارینا تۆ له‌كوێی؟ زۆر گه‌ڕام له‌ بنكه‌ی پۆلیس.. له‌وێ نه‌بـووی!"

ویستم وه‌ڵامی تایهیۆنگ بده‌مـه‌وه‌ به‌ڵام ئۆتۆمبێله‌كـه‌ وه‌ستا و فیلیكس وتی: "گه‌شتین"
وه‌ چووه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ئۆتۆمـبێله‌كـه‌ !

تایهیۆنگ: "كارینا؟ .... گوێت لێمه‌؟!"

كارینا: "تایهیۆنگ خـه‌مت نه‌بێ من باشم دواتر په‌یوه‌ندیت پێوه‌ ده‌كـه‌مه‌وه‌ ئێستا پێویستـه‌ بڕۆم!"

قسه‌كانم به‌سه‌ر یه‌كدا كـرد ڕێگـه‌م نه‌دا تایهیۆنگ قسه‌ بكات , په‌یوه‌ندییه‌كـه‌م داخستـه‌وه‌ و مۆبایلـه‌كـه‌م كـوژانده‌وه‌ , ببوره‌ تایهیۆنگ به‌ڵام كاره‌كـه‌م زۆر گرنگـه‌ , فیلیكس چاوه‌ڕێی من بـوو له‌ده‌ره‌وه‌ , من خۆم ئاماده‌كـرد و چوومه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ئۆتۆمبێلـه‌كه‌.

فیلیكس: "بڕۆین؟"

سـه‌رم به‌ شێوه‌ی به‌ڵێ جوڵاند و به‌ڕێكـه‌وتین بـۆ ناو به‌ندینخانه‌كه‌وه‌ ,
زۆر گـه‌وره‌ و ترسناك بـوو پۆلیسێكـی دیكـه‌مان له‌گه‌ڵدا بـوو ته‌نها ده‌رگاكانی بۆ ده‌كـردینه‌وه‌ .. له‌ كۆتاییدا گه‌شتینـه‌ ژووری یـه‌كتربینین , فیلیكس ده‌رگای ژووره‌كه‌ی كـرده‌وه‌ و چووینه‌ ژووره‌وه‌.

LO̸ST BO̸Y |𝐽.𝐽𝐾|✔︎حيث تعيش القصص. اكتشف الآن