PART_37

619 108 25
                                    

..............
.........
.....

Vote ✨

𝑁𝑜𝑤 𝑒𝑛𝑗𝑜𝑦..🖤

...........................................


جێنی: "شتێك هه‌یه‌ , من نایزانم؟!"

زۆر به‌جدییـه‌وه‌ قسه‌ی ده‌كـرد..
هه‌ستده‌كـه‌م به‌هه‌ڵـه‌ تێگـه‌شتـووه‌.

هه‌رچییـه‌ك بێت من هێشتـا باوه‌ڕم به‌و كچـه‌ نییه‌ و
كه‌مێك لێـی تــوڕه‌م!

تایهیۆنگ له‌ جێنی نزیـك بوه‌وه‌ و
منیـش هیـچ به‌لامه‌وه‌ گرنگ نه‌بوو وه‌ ڕۆێشتـم به‌ره‌و
چێشتخـانه‌كـه‌!

تایهیۆنگ: "جێنی با له‌ژووره‌وه‌ قسه‌ بكه‌ین!"

گوێـم له‌ تایهیۆنگ بـوو كه‌ له‌گه‌ڵ جێنیـدا قسه‌ی ده‌كـرد
به‌ڕاستی من زۆر برسیـمه‌ هیچ ئـه‌و كچه‌م به‌لاوه‌ گرنگ نییـه‌!!

چـوومه‌ چێشتخـانه‌كه‌ و سه‌یرم كـرد
هێجین و مینجی هه‌ستـا بـوون له‌ خه‌و و ئاماده‌ بوون
له‌سه‌ر مێزی نانخواردن چاوه‌ڕێی ئێـمه‌یان ده‌كرد..

هێجین: "كارینا ! , تایهیۆنگ و جێنی له‌كوێن؟!"

كارینا: "ئه‌وان له‌ ژووره‌كه‌ی خۆیانن , سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تێك قسه‌ ده‌كه‌ن!"

هێجین: "چ بابه‌تێك؟ ئێستا كه‌ی كاتی قسه‌ كردنه‌ ! , كاتی نانخواردنی به‌یانییه‌!!"

كارینا: "ئه‌وان خۆشه‌ویستی یه‌كترن! , با پێكه‌وه‌ قسه‌ بكه‌ن چ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ ئێـمه‌وه‌ هه‌یه‌؟"

دواتر چاوم كه‌وته‌ سه‌ر مینجی كه‌
زۆر دلته‌نگ دیـاربـوو!!

نزیـك بوومه‌وه‌ و
پرسیــم.

كارینا: "مینجی؟ تۆ باشیت؟"

مینجی سه‌ری به‌رز كرده‌وه‌ و سه‌یری كـردم
به‌ڕاستی من كه‌مێك ترسام له‌و ڕووخساره‌
دڵته‌نگه‌ی كه‌ ئێستا بینـیم..

مینجی: "ده‌توانین به‌ ته‌نیا قسه‌ بكه‌ین؟!"

سه‌رم به‌ به‌ڵێ جوڵاند ,
دڵم زۆر خێرا لێیده‌دا!

ده‌تــرسم شتێــك ڕوويـدابێـت؟
یان مینجــی شتێكـی لێ به‌سه‌رهاتـووه‌؟

مینجی هه‌ستایه‌وه له‌ شوێنی خۆی و
ده‌ستی گـرتم.!

ئه‌و له‌ پێشمه‌وه‌ ده‌ڕۆیشت و منیش
ده‌ستی ئه‌وم گرتبوو له‌ دواوه‌ی ده‌ڕۆیشتـم.

LO̸ST BO̸Y |𝐽.𝐽𝐾|✔︎Where stories live. Discover now