13. شازادە دوانەكان

370 70 85
                                    

𝙰𝚛𝚎 𝚈𝚘𝚞 𝚂𝚝𝚒𝚕𝚕 𝙸𝚗 𝙷𝚎𝚛𝚎?!
+______________+

"تەنها كەمێک بووەستە"

هەناسەیەكی قوڵی دایەوە و چاوەكانی بە بێزای بۆ ئاسمان بردن ، قاچەكانی لە زەویەكە چەسپ كرد و دەستەكانی لێک گرێ دان سەیركردنی خستە سەر كەسی داواكار

"بۆچی ناوەستیت یۆنا!؟"

"ببورە بەڵام من ناتوانم لەگەڵ پلە بەرزەكان قسە بكەم"

"وتم كە ئێمە هاوڕێین.....بۆچی بەو شێوەیە مامەڵە دەكەیت وەک ئەوەی هەرگیز یەكمان نەناسیبێت!؟"

"ببورە ژەنەڕاڵ وەک وتم...من ناتوانم كە....."

"كەواتە دەتەوێت كە واز لە پلەكەم بهێنم!؟"

یۆنا دەستەكانی شل كردەوە و بە شەرمەزاریەوە سەیری جۆنگكووک'ی دەكرد كاتێک كەمێک دەنگی بەرز بوو و دەستەكانی بە ڕاست و چەپ بڵاو كردەوە كە خەڵكی بەلاوە ڕۆشتوو سەیری دەكردن ، یۆنا ئەوەی لە گەرووی بوو بە ئاسانی كەوتە خوارەوە و چەند جارێک بە هێواشی چاوەكانی دادەخستن

"بەڵام بۆچی دەبێت واز لە پۆستەكەت بهێنیت!؟...لە پای چی!؟"

"تەنها حەزم كردووە كە هاوڕێیەكم هەبێت...پێم وابوو كە جگە لە تۆ ناتوانم هیچ هاوڕێیەکی'تر بدۆزمەوە...بیرم دەكردەوە كە دەتوانین بۆ هەمیشە هاوڕێ بین گەر پلە'كەشم ئاشكرا ببێت بەلای تۆوە...بەڵام پێم وابێت هەڵە بووم لە بیر كردنەوەكانم"

جۆنگكووک برۆكانی بە شێوەیەكی بەزەیی پێداهاتنەوە گرژ كردبوون و بە نیگەرانیەوە هەموو ڕستەكانی ئاڕاستەی یۆنا كرد كاتێک یۆنا هەستی بە تاوان دەكرد بەرامبەر بەوەی یاری بە هەستی ئەو كردووە كە ڕەگەزی خۆی گۆڕییوە و بیرۆكەی هاوڕێیەتی خستۆتە مێشكی ئەو

جۆنگكووک كۆتا نیگای پڕ لە نیگەرانی بۆ یۆنا كرد و لای كردەوە بۆ ئەوەی بڕوات ، چەند هانگاوێک ڕۆشت و هەستی بە دەستێک كرد لەسەر مەچەكەی كە بە لاوازی گرتی و وای لێ كرد كە سەیری یۆنا بكات بە لا كردنەوەی كاتێک یۆنا چاوەكانی و پەنجەكانی یاریان دەكرد

"د...دەتوانی..كە بەیانی یەک ببینین...لە دارستانەكە...نێزیک تاڤگەكە تكایە"

"بۆچی!؟"

یۆنا سەری هەڵبڕی و سەیری جۆنگكووک'ی كرد كە بە تووڕەبوونێكی بچووک و نیگەرانیەكی گەورە سەیری دەكات كاتێک برۆكانی كەمێک گرژ كردبوو بە لا چاوێكیەوە سەیری دەكرد

گەڕانەوە بۆ كات "𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎"✔︎Where stories live. Discover now