22. نێزیک بوونەوە لە مردن

247 56 13
                                    

𝚈𝚘𝚞 𝙲𝚊𝚗'𝚝 𝚃𝚘𝚞𝚌𝚑 𝙷𝚎𝚛
+___________+

هەناسەی یەک لە دوای یەكی دەدایەوە كاتێک بە ڕاكردن بەرەو كۆشكی وڵاتەكەی هەنگاوی دەنا ، گەشتە بەردەم دەروازە سوورەكە و دەستێكی خستە سەر دیوارەكە و بە قوڵی هەناسەی دەدایەوە ، سەری هەڵبڕی بۆ ئەوەی دوو لە سەربازەكان ببینێت و بچێتە بەردەمیان

"تكایە یارمەتیم بدەن.....بە خێرایی فەرماندە هۆسۆک ئاگادار بكەنەوە"

"چ كارێکت بە فەرماندە هۆسۆک هەیە!؟.....تۆ چی ئەویت!؟"

"من....من هاوسەری ئەوم....تكایە ڕێگەم بدەن بچمە ژوورەوە"

"هیچ باجێكی تایبەتیت لایە!؟"

"بــ..بەڵێ لامە خولەكێک"

سۆلان بە خێرایی لە نێو جلەكانی بەدوای ئەو باجە دەگەڕا كە هۆسۆک پێی دابوو ، هێندە پەشۆكاو بوو كە باجەكەی هێنا دەرەوە بە سەراوژێری بە پاسەوانەكەی نیشاندا و پاسەوانەكە باجەكەی ڕاست كردەوە و سەیری كرد

دوور كەوتەوە و ڕۆشت بۆ بەردەم دەروازەكە و سێ جار دای لە تەقەی دەرگاكە و دەروازە سوورەكە كرایەوە ، سۆلان بە خێرایی ڕا'ی كردە ژوورەوە و ڕێی كرد بۆ نوسینگەی هۆسۆک

دوای چەند خولەكێک بە هەناسە تەنگیەوە گەشت و لە سەربازانی بەردەم نوسینگەكەی پرسی كە هۆسۆک لە ژوورەوە بێت بەڵام وەڵامی ئەوان نەرێنی بوو كە هۆسۆک لە ژوورەوە نییە

"كەواتە لە كوێیە!؟"

"لەگەڵ شازادەی جێنشین و ژەنەڕاڵ فەرماندەكان كۆ بونەتەوە لە كۆشكەكەی شازادەی جێنشین"

سۆلان دووبارە دەستی بە ڕا'كردن كردەوە و یەک چركەش پشووی بە خۆی نەدا تاوەكو گەشت بە كۆشكەكەی جیمین كە كۆبونەوەیەكی گرینگی هەبوو دەربارەی وڵاتی تانگ

فەرماندەكان و ژەنەڕاڵ و ڕاوێشكار ئامادە بوون و ڕاپرسیەكی گرینگ هەبوو كە تانگ هەوڵ دەدات بەهۆی شازادەكانەوە تەنگەژە بخاتە نێو وڵاتی گۆگۆریۆ كە ڕاوێشكار نامجوون ئەوەی پشت ڕاست كردەوە

"تانگ هەمیشە دووژمی ئێمە بووە.....وە ئەوان هەمیشە بەدوای هەلێكەوەن بۆ ئەوەی هێرش بەرن.....خێڵی خیتانـ'ـیان خستۆتە پاڵ خۆیان و ئەوان هان دەدەن بۆ ئەوەی خاكی یۆنگ ژوو'یان پێ بدەنەوە"

"ئێمە هەمیشە پێویستە هەنگاوێک لە بەردەم دووژمنەوە بین و خۆمان بۆ هەموو شتێک ئامادە بكەین.....سیخوڕەكانمان هەواڵی ئەوەیان داوە كە ئیمپڕاتۆری تانگ نەخۆشە و لەسەر جێگەكەیەتی"

گەڕانەوە بۆ كات "𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎"✔︎Where stories live. Discover now