٦

580 92 52
                                    




بەڵێ ، ئەوەی بیری لێدەکەنەوە ڕوویدا ، مارلین خوێنی لێبەر بوو ..
ئەوەش مانای مردنی منداڵەکەیانە

ئەوەی بینی ترساندی

خێرا گەیاندیە نەخۆشخانە ،

مارلین لە هۆشخۆی نەبوو تا دوو کاتژمێر ..
دوای ئەوە بە هۆش خۆی هاتەوە

چارەگێک قسەی نەکرد دواتر گریا و هەستی بەوە کرد کە مناڵەکەی مرد
جیمین لە ژوورەکە بوو .. سەری مارلینی خستە باوەشی خۆی

؛ دەمێکی تر دەردەچین
جیمین وتی ، بەڵام چاوەڕێی ئەو کاردانەوەیە نەبوو لە مارلین

؛ دوورکەوە ! نامەوێ بتبینمەوە ...
هاواری کرد و پاڵی بە جیمینەوە نا

؛ دەنگە دەنگ مەکە لە نەخۆشخانەین
جیمین وتی بە دەنگێکی ڕەق وەک ئەوەی بە مارلین بڵێت
لە ماڵەوە ئەشکەنجەت دەدەم ئەگەر وا بکەی ..

؛ وا نەکەم ؟ نەپاڕامەوە ؟ وتم ئەمە مەکە
تۆ چیت کرد .... مناڵەکەمت کوشت تۆ بکوژی ، بێگوومان تۆ چەتەی
دەبایە بمزانیبا تۆ ویژدانت نیە !
مارلین بە هاوار و گریانەوە وتی ، هەموو پەرستار و دکتۆرەکانی
نەخۆشخانە هاتنە ئەو ژوورە

؛ دەمت داخە !
جیمین وتی و مارلینیش ئەگریا تەنانەت توانای
ئەوەی نەبوو دەمەقاڵێ بکات

~ ئامۆژگاریەک ~

بە چاوەکانتان ئەوەتان بینی ؟ ئەگەر ئافرەت گرینگیدەر بێت چی ڕوو دەدات ؟

دەزانم .. پێویستە گرینگی دەر بین ، بەڵام بۆ کەسێک کە بە قەدەر گرینگیەکانت گرینگیت
پێ بدا ~ ئافرەت ،کچ ، ژن پێویستە هونەری سەرنجراکێشان بزانین

نەوەک تەنها هەوڵ بدەن ئەو کەسەی شازادەیە لە خەونەکانیان ڕازی بکەن بە گرینگیدان ..

پێویستە کەمێک بێ باک بین .. سنوور دیاری بکەین نەوەک پیاو سنوورمان بۆ دابنێ

پێویستە لە بەرامبەر توڕەیەکانیان ، خۆمان بێدەنگ بکەین تا بزانن کە توڕەبونەکانیان
خوێنمان ناکوڵێنێ و وەک ئەوان شێت نابین .. تاوەکو بزانن ئێمە ناگرین لە بەرامبەر توڕەیەکانیان

دەزانی جۆرە هەڵخەڵەتاندنێک لە خۆشەویستی شتێکی جوانە ؟

با هەڵیان بخەڵەتێنین .. با بە جوڵەکانمان بە قسەکانمان بە ڕێز و کەسایەتیمان
ئاشقیان بکەین ، نەوەک بە نیشاندانی جەستەمان ،

 Lðvê ðr Wår [ P.JM ] completed✔️ Where stories live. Discover now