بەیانی زوو بوو ، ئیمیلیــانا لەخەو هەستایەوە ،گەرماوێکی کرد و پاشان جلی کردە بەری و بۆ لای جیمین ،
بەڵام سەرەتا نانی بەیانی بۆ خۆی و جیمین ئامادە کرد
دەیویست بەیەکەوە نانی بەیانی بخۆن
پاش نیو کاتژمێر ، هەمووی لەسەر سنیەک دانا و بەرەو ژوورە ئاسنینەکە ڕۆشت
دەرگاکەی کردەوە و وتی
؛ بەیـــانی باش ...
بە ئاوازەوە وتی بەڵام کاتیک حاڵی جیمینی بینی سنیەکەی لە لایەک دانا و
بەرەو جیمین چوو .. ،؛ کێ وای بەسەر هێنای ؟
ئیمیلیانا پرسی و کەوتە سەر چۆک تاوەکوو سەیری ڕووخساری جیمین بکات؛ بۆت گرینگە ؟ نەخێر ، کەواتە مەپرسە !
جیمین بە ڕەقی وتی؛ کێ ئەوەی کرد ؟
ئیمیلیانا بە ڕەقی پرسی کاتێک ڕووخساری جیمینی گرتبوو؛ یەکێک لە سەگەکانی باوکت !
جیمین وتی و ئیمیلیــانا ئەوی جێهێشتبەرەو هۆڵە گەورەکەی باوکی ڕۆشت و دەرگاکەی بە
توندی کردەوە و وای کرد دەنگ بداتەوە ، خۆشبەختانە باوکی لەوێ نەبوو؛ کێ لە درەنگانی شەودا لە جیمینی داوە ؟
ئیمیلیــانا هاواری کرد؛ من بووم بەڵام ئەو هەڵچوونەی دەوێ ؟
لویس ئەوەی وت و ئیمیلیانا بەرەو ڕووی چوو لەبەردەم هەموو
پیاوەکانی باوکی و خزمەتکارەکانی ئەوێ بە هەموو هێزیەوە مستێکی
کێشا بە ڕووخساری لویس؛ چەند جاری تر ئاگادارت بکەمەوە ؟ لە کارەکانی من خۆت هەڵمەقورتێنە !
ئیمیلیانا هاواری کرد ، هاوارەکە لە کۆشکەکە دەنگی دایەوە تەنانەت جیمین گوێبیست
بوو بزەیەکی لاری کرد؛ ئەوە مارلینی منە ..
جیمین ئەوەی بەبەردەم خۆیەوە وتپاش ئەوە ئیمیلیانا لویسی وا جیهێشت و گەڕایەوە لای جیمین
YOU ARE READING
Lðvê ðr Wår [ P.JM ] completed✔️
Actionنووسەر : پەیام. بڵاوبوونەوەی لە : ١٨\٥\٢٠٢٢ دەربارەی : بیرۆکە و نووسینی تەواوی چیڕۆکەکە بۆخۆم دەگەڕێتەوە. تایبەت بە ئەکاونتی : _yamuuu ئەگەر هەر کۆپیەک لە چیڕۆکەکەتان دۆزیەوە ئاگەدارم بکەنەوە ~ ... جۆری کتێب : چیڕۆکی خۆشەویستی - ڕۆمانسی ـ ئاکشن. ل...