چـاوم تونـدتـر داخسـت

524 81 87
                                    

ڤـۆت بـکـەن:)











بـێث: کێ ڕێگـای پێـدای بێیتە ژوورەوە بەڕێز پـارک؟
٭بە ڕەقی پێی وت٭

جیمیـن سەری کردە خوار نەرمە پێکەنینێکی و شوێنی خـۆی ڕێککردەوە
بـێث هەر بە ساردی سەیری ئـەکرد چاوەڕێی وڵام بـوو
لە کـاتێـکا تڕسی ئەوەی هەیە ئێستا کەسێک بێتە ژوورەوە

جیمین سەری بەرز کردەوە سەیری کرد بزەیەکی لار لەسەر لێوی بـوو


بـێث: ئـاوا سەیرم مـەکە.
٭بە توڕەی وتی و بە پەنجەی ڕووی جیمین ـی لە لایەکی تر کرد٭

هیچی پێ نەچـوو جیمین دیسان بە هەمان شێوە سەیری کرد

بـێث: ئەچیـتە دەرەوە یـان بـانگی جۆنگـهان بـکەم.
٭هاواری کرد٭

جیمین خێـرا هەڵسا دەستێکی لەسەر دەمی دانا ئەوی تریشی لە پشتی سەری

جیمین: شـێت بـوویت؟ بۆچی هاوار ئـەکەیت؟
٭سەری سوڕما بـوو بە هاوارەکـەی٭


بـێث لە ژێر دەستی دەرچوو بە توڕەیی لێی دوور کەوتەوە

بـێث: بـڕۆ بـۆ لای کارمـا ـی هاوسەرت بەڕێـزم.
٭بەتوڕەی وتی دەسـتی بـۆ دەرەوەی ژوورەکە ڕاکێشـا٭


جیمین: تـۆ وتت دوێنێ شـەو نەخەوتووم، ئێستاش وتت هیچ لە نێوان خۆت و جۆنگـهان نییە...ئەمە چـۆن ڕوون ئـەکەیـتەوە؟
٭بە لوت بەرزییەوە لەسەر قەنەفە تاکەکە دانیشت قاچی لەسەر ئەوی تر دانا٭
خـۆ ئەو هەموو شتێک ئەزانێ دەربارەی نێوانی ئەو دوو هاوسەرە
بەڵام هێشتا ئەیەوێ شتی تری لێ ببیستێ کاتێک پێکەوە ئەژین ئێستا

بـێث گاڵتەی بە قـسـەکانی ئەهـات وە ئەوەی دەربڕی بە نیگایەک! لەسەر کۆتایی سیسەمـەکە دانیشـت تەنیشتی لە جیمین کردبوو بۆ ئەوەی نەیبینێ.
خـۆی هەمـوو شتێکی بۆ باسکردووە، وە پلانیان ئەوە بوو دوای دەرچوون لە نەخۆشـخانە بە ڕێـگایـەک جیاببێتەوە، بەڵام جۆنگهان هەمووی لێکدانی سفـر کـرد ئـەوانی گـەڕانـدەوە سەرەتـا...

جیمیـن: وەرە ئـێـرە.
٭ئاماژەی بەسەر ڕانی کرد دوای ئەوەی شێوازی  دانیشتنەکەی ڕێک کردەوە٭

بـێث بـە نیـگایـەکی بـەتــاڵەوە سـێری کـرد ڕووی سـوڕاند
هیـچ نەجـوڵا تەنانەت وڵامیشی نەداوە
پێشنیارەکەی بە دڵ بـوو بەڵام ئەوەی نەکـرد کە ئەیەوێت

جیمیـن: وتـم وەرە بـۆ ئێـرە.
٭دوو جار بە هێواش ئاماژەی بەسەر ڕانی دا٭
هەوڵیـدا توە نەبێت بەرامبەر کەلە ڕەقی بـێث چـونکـە ئەوان بەتەنـها نین لەو ماڵە

بـێث بە خێرای هەڵسا بەرەو جیمین ڕۆیشـت، چـۆکی هەردووکیان خـراپ بەر یەک کەوت لەبەر نزیک بونە لە ناکاوەکەی بـێث

Señorita Where stories live. Discover now